له عیراقدا: ده‌سته‌ی راسته ده‌ستی چه‌پی خۆی ده‌بڕێته‌وه ... ئه‌یوب جه‌لال ماوانی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- ئەیوب جەلال ماوانی
- Hits: 532
پرسی خوێناوی بونی ژیان له‌نێوان ووڵاتی دووروبار، دیارده‌یه‌كی خۆرسكی مێژووكرده، له‌ناوبردنی به‌رامبه‌ر میتۆدێكی شه‌رعی درێژده پێدانی ده‌سه‌ڵاته‌و هیچ به‌ربه‌ستێكی ماددی و مه‌عنه‌وی ناتوانێت رێگری له‌وه بكات هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له‌ده‌سه‌لات و كرداری كووشتن له فۆرمێكی نوێی مێژوودا خۆی دوباره نه‌كاته‌وه. ئه‌مه‌ویه‌كان هاتن كوشت وبڕی خانه‌واده‌ی په‌یامبه‌ری ئیسلام ئال و به‌یت وگشت ئه‌وانه‌یان كرد كه‌وا دژ بهقهڵهمرهوی ئه‌وان رایه‌كی جیاوازیان ده‌رده‌بڕی، عه‌قیده‌و باوه‌ری ئایینی رێگری لهوهنهكرد معاویه سیاسه‌ت وه‌پێش نۆرمه دینیه‌كه بخات و كار له‌سه‌ر ده‌ماری بڕوای جه‌نگاوه‌ره‌كانی هه‌ردوولا بكات شه‌ڕه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی دژ به پێشه‌وا علی یه‌كلایی بكاته‌وه، به مه‌ره‌دی ئاژاوه‌ی كوشتنی پێشه‌وا عوسمان له‌سه‌ر ئه‌هلیه‌ت بوون بۆ خه‌لافه‌ت و مانه‌وه‌ی لاشه‌كه‌ی له‌ناو شاردا بۆ ماوه‌یه‌ك پاشان تۆڵه ئه‌ستاندنه‌وه‌ی بهبهرزكردنی كراسه خوێناویه‌كه‌ی. به‌وازهێنانی حه‌سه‌نی كوری علی و گواستنه‌وه‌ی خه‌لافه‌ت به‌یه‌كجاری له‌شامدا به‌رجه‌سته بوو بوو به‌سه‌ره‌تای قۆناغێكی (سیاسی –ئایینی) نوی، عقیلی كوری ابو تالیب سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌یه ووته‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه كه ده‌لێت، نوێژكردن له دوای علی دروست تره، خواردن له‌لای معاویه چه‌ورتره وه‌ئه‌گه‌ر بته‌وێت له كێشهبهدووربیت ئه‌وا له‌سه‌ر گردێك كڕبكهوه. عه‌باسیه‌كان كه هاوسه‌نگه‌رو هاوبیری ئامۆز ئهمهویهكانیان بوون له‌كۆتا خاڵی بێهێزی ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌ركه‌وتن به‌بڕینه‌وه‌ی ده‌سته چه‌پی خۆیان ده‌ستیان پێیكرد به‌دزێوترین وقێزهوهنترین شێوه‌ی داهێنان لهئهشكهنجه كۆتا خه‌لیفه‌ی ئهمهویهكانیان (مروان الحمار) له‌ناوبرد و به (به‌هشتیان) شادكرد، شانازیكردن به‌دروست كردنی به‌غدای پێته‌ختی خه‌لافه‌ت له‌لایه‌ن ابوجعفری منێورهوه، سایكۆلۆژیای كه‌سه‌كانی نه‌گۆری بۆحه‌زی پێچه‌وانه‌ی خوێن ڕشتن یه‌ك له‌دوای یه‌ك خه‌لیفه‌كان ده‌كوژران یاخود خودی خه‌لیفه‌ی تازه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌كوشت كه‌هاوكاری ئه‌ویان كردببو بۆ گرتنه ده‌ستی جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات، نمونه‌ی كوشتنی جه‌عفه‌ری به‌رمه‌كی له‌لایه‌ن هاورنه ره‌شیده‌وه له‌گه‌ڵ ده‌یه‌ها روداوی تری هاوشێوه سه‌لمێنه‌ری نه‌گۆری ته‌بیعه‌ت و سروشتی ئه‌ومرۆڤانه‌ن كه‌وا ئه‌مرۆ حوكمرانی ده‌كه‌ن، كۆتایی هاتنی عه‌باسیه‌كانیش له‌سه‌رده‌ستی مه‌غۆله‌كان به‌رهه‌می مامه‌ڵه‌ی نادروستی ئیدارهوفهرمانڕهوایه و به‌ڵگه‌ی گۆڕانی به‌رده‌وامی ئینتماو وه‌لای ده‌ست وپێوه‌نده له‌وكاته‌ی كاره‌ساتێك به‌ڕێوه ده‌بێت دژ به چینی حوكمدار ڕاسته‌وخۆ له كه‌سێكی بی وه‌یه‌وه وهردهگهرێتهوه سه‌ر زاتێك ریشهدهرهێنانی كه‌سانی تری پی ده‌بێته ئاوخواردنه‌وه ته‌نها دڵنیا بێت له‌وه‌ی خۆی به‌ساغی ده‌مێنێته‌وه. سه‌رده‌می عوسمانیه‌كان و مه‌مالیكه‌كان له‌عیراق هه‌مان تاس و حه‌مامی پێش خۆیان بووه، دكتۆر علی وه‌ردی به‌جوانی وێنای دۆخه‌كه‌ی كردووه قۆناغی عوسمانیه‌كان و هاتنی ئینگلیز به دوو ماوه‌ی گرنگ و راگوێزهر وه‌سف ده‌كات تاكو ساتی ئه‌مرۆشمان ده‌رهاویشته‌كانی خۆیان به جێگیری هێشتۆته‌وه، راكێشانی هێلی ئاسن و ته‌لگراف و قوتابخانه‌ی نوی له‌لایه‌ن مدحت پاشای عوسمانی و پاشان به‌فراوانی له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه و كاریگه‌ری و ڕوداوه‌كانی دواتر هیچ جیاوازیه‌كی به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه نه‌هێنا بۆ ئاینده‌یه‌كی باشتر هه‌نگاو بنێت، وێنه‌ی كاره‌ساتی دووجار بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای تاعون باوه‌ر و عه‌قیده‌ی به ئامۆژگاری رابه‌ره دینیه‌كان رێگه‌ی به‌وه نه‌دا بچنه ده‌ره‌وه‌ی شار‌و له ژێر (حجری ێحی) بمێننه‌وه و خۆیان لهبهڵاكهی به‌دووربگرن به‌ڵكو نیوه‌ی دانیشتوانی شاره‌كه له‌ناوچون و له‌كوچه‌و كۆڵانه‌كان فرێدهران كه‌س نه‌بوو بیان شارێته‌وه، تابلۆی ئه‌م روداوانه هه‌رگاڤ هاتنه ئارایان له به‌م عه‌قلیه‌ته له‌ئان و ساتدا ده‌بێت ته‌نیا پێویستی به كێشانی هێڵه سه‌ره‌تایی یه‌كان ده‌بێت و رابه‌رێكی دینی (فه‌توا) ی بۆده‌ربكات. ئینگلیز‌و هاوپه‌یمانان به هه‌موو قورسایی سیاسی و ئابووری خۆیان نه‌یان توانی دیدگا‌و بیروباوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌و شوێنه‌ی زه‌وی بگۆرن هه‌میشه عه‌قلیه‌تی خیڵ گه‌رایی و ترادسیۆنه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ره‌گه‌زی سه‌ره‌كی دادوه‌ری كردن بوون، هێشتا فه‌یسه‌لی یه‌كه‌م نه‌بووبوو به پادشای عیراق خه‌ڵكه‌كه‌ی به وه‌فدێكی گه‌وره‌ی زۆربه‌ی عه‌شیره‌ت و كه‌سایه‌تیه ناوداره‌كان سه‌ردانی باوكی ده‌كه‌ن به عه‌هدو په‌یمان دان بۆئه‌وه‌ی رازی بكه‌ن فهیێهلی كوری بۆ پاشایه‌تی كردنی ئه‌وان ره‌وانه بكات حوسێنی باوك ترسی خۆی ناشارێته‌وه كاتی پێیان ده‌لێت ده‌ترسم چیتان به‌سه‌ر باپیرانی هێنا واته حوسێن و خێزانی ئه‌وهاش لهكورهكهم بكه‌ن و له بهلێنهكه تان پاشگه‌ز ببنه‌وه!! فهیێهل ببو به مه‌لیك و دیسان مێژوو خۆی چه‌ندباره كرده‌وه خه‌ڵكه‌كه له كۆشكی رحابی پاشایه‌تی ته‌واوی خانه‌واده‌كه‌ی بهگهورهوبچوكهوه له‌ناوبرد له‌كاتێكدا قورئانی به‌رامبه‌ر خه‌ڵكه‌كه بهرزركردبوهوه، رێك ده‌مان گه‌رێنێته‌وه بۆ شه‌ره‌كه‌ی نێوان معاویه‌و علی كاتی لایه‌نگرانی معاویه به قورئانیان به‌سه‌ر شمشێرهكانیانهوه به‌ستبوو به‌واتای به قورئان حهكهممان بێت به‌ڵام هیچ دادێكی نه‌دا!! ئنجا له‌وه‌ش خراپتر به تێپه‌ر چوونی چوارسالێك عبدالكریم قاسمی سه‌ركرده‌ی شۆرش راسته‌وخۆ له‌ناو ئیزگه گولله‌باران كرا له‌لایه‌ن براده‌ره‌كانی دوێنیه‌وه، رژێمی به‌عسیش به پهتهوهكردنی سه‌رۆكه‌كه‌ی له 2006 شكڵ و ئاسه‌واری برایه‌وه. ئێستاكه بارودۆخه‌كه چێشتێكی كوڵاوه‌و وه‌سه‌ر ئاگرنریاوه، نێوماڵی شیوه‌ن گێرانی (علی و حسێن) گازی قرتێنه‌ر له‌جه‌سته‌ی یه‌كتر ده‌گرن ئه‌وه‌ی پێشان له‌لوتكه‌ی مه‌نفه‌عه‌تی سیاسی دابوو له‌گه‌نده‌ڵیدا سوارچاكی به‌ری پێشه‌وه بوو ئه‌مێستا بوه‌ته فریادره‌سی خه‌ڵكه ئاسایی یه ههڵچوهكه تاكو ئه‌و قسه نه‌كات ئه‌وان نازانن چیان ده‌وێت، هاتووه خیوه‌تی خۆ شه‌هید كردنی (حسێن) هه‌ڵده‌دات و ئیعتكاف ده‌گرێت، دهرووپشتهكهشی بۆمبێكی تهقیتكراون و گریان وباوكهرۆیانه، تۆزی شوێن پێی سه‌ركرده‌كه‌یان ماچ ده‌كه‌ن. ئه‌م بویهرانهپێمان ێیژن دیموكراسیه‌تێكی بی یاسا‌و پابه‌ند بوون ته‌نها ویردێكی ناودڵهو جاری كه‌س گوێی لێناگرێت، بنه‌مای دژه حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات سه‌رچاوه‌كه‌ی خولیای گۆرینی ده‌سه‌ڵاته به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بی به‌بی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌لته‌رناتیڤێكی باشتر، ئه‌گه‌ر له‌رابردودا ترسی باج دان و سه‌ربازگیری زۆره‌ملی كرۆكی ئه‌نتی ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌كانی بی ئه‌مرۆ خه‌مێكی تره پرسی دین و مه‌رجه‌عیه‌ت و ئیراده‌ی خۆسه‌پاندنی تێكه‌ڵه كه زۆر مهترسیدارته چونكه ره‌فزی بیانیه‌كان وپهیوهندیهكانیان ده‌كاته‌وه له‌كاتێكدا گه‌ر رۆژئاواودهرهوهنهبا هیچ هێزێكی سیاسی عیراقی و كوردستانی عیراقێكی بی بوونی به‌عسیان نه‌ده‌دی وده‌بوا له‌تاراوگه ته‌هلیل و ته‌سبیحاتی ئازادبونیان كردبوایه. چاكسازی و ریفۆرم وێرای ئه‌وه‌ی مافێكی سه‌ره‌تایی گشت تاكێكه به‌ڵام كراوه به دروشمێك و كه‌س له‌خۆیه‌وه ده‌ستی پێناكات، خۆی له‌خۆیدا چاكسازی ماكی سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌كردنی هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیه له‌هه‌ر ووڵاتێكی جیهاندا، باسه‌كه لێردا له عیراق ته‌واو شتێكی جیاوازه، كێشه‌كه به‌پله‌ی یه‌كه‌م ناورهشماڵی شیعه‌یه، بۆ كورد و سوونه جۆرێكه لهكهمینهیهكی سیاسی بابه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له‌ولاوه دابنی، نه‌خاسمه كورد له‌به‌رئه‌وه‌ی سونه‌كان له هاوكێشه‌ی سیاسی‌دا له‌سه‌ر حه‌بلی ئه‌نجامه‌كانی (داعشدا) حسابیان بۆ ده‌كرێت، سه‌ره‌رای روداوه‌كان ناو په‌رله‌مان و مه‌ترسی بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی به‌گشتی نابێت پێمان وابێت شه‌ری برا به‌شه شیعه‌كان ئه‌نجامه‌كه‌ی پایه‌ماڵ كردنی یه‌كتریه بۆ به‌یانی دێوێكی تر نابن له‌كۆتاییدا ده‌ستمان بچێته بنی هه‌مبانه، چونكه چ بۆ كۆنفیدراڵی یان ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی پێویستی یه‌كه‌ممان به عیراق ئه‌گه‌ر شێواو لێك ههڵوهشاوهش بێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.