دواهــهمین خـهندهی وێنهیهکــی بـهکۆمهڵ ... ئەیوب جەلال ماوانی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- ئەیوب جەلال ماوانی
- Hits: 586
سفره‌ی خوانه‌که ڕاخراوه و چاوه‌ڕێی خواردنی دوایین عیشای ڕهببانین . هه‌موویان جگه له مه‌سیح به ئاسووده‌ییه‌وه ژه‌می به‌ر له ئازادبوونی یه‌کجاره‌کی ده‌خۆن، ته‌نانه‌ت یه‌هوداش له گه‌وره‌یی لێقهومانهکه وازی له خیانه‌تکردن هێناوه و بڕیاری هاوسهفهربوونی خۆی داوه، ته‌نها ئه‌وه‌ی ئه‌زه‌لیه‌و به‌جێ ده‌مێنێت خودای عیسای ڕزگارکه‌ره که ته‌ماشای بڕیاری به‌نده‌کانی ده‌کات له‌و تاقیکردنه‌وه چاره‌نووس سازه . دواجار قوتابیه‌کان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێش و ژانه‌کان گه‌شتێکی دڵڕفێن به ده‌ریادا ده‌که‌ن . گه‌شته‌که کۆمه‌ڵێ مرۆڤی به هه‌مووجۆره ته‌مه‌نێکه‌وه هه‌ڵگرتووه ڕوبه‌ڕووی شه‌پۆله بێ ئامانه‌کانی ده‌ریا ده‌بنه‌وه که زمانی قسه کردن نازانێت و خودان هیچ هه‌ست و سۆزێک نیه . نرخی ئازادبوون ڕهوکردنێکه له ناعه‌داله‌تیه‌ک مانه‌وه و ئومێدی به کۆتا خاڵی نه‌گه‌ڕانه‌وه گه‌یاندووه . ده‌ریا له ئه‌صڵدا واته ژیان، واته ئاوه‌دانی و به‌رده‌وامی دیوه ترسێنهرهکهشی تابلۆیه‌که هه‌للوشینی ئه‌وه‌ی نوقمی قوڵایه‌کانی ده‌بێت نیشانی زیندوه‌کانی ده‌دات و مافی یه‌کسانی بۆ زۆرانبازیه‌کی شه‌رعی ناهێڵێته‌وه . هاوار کردن بۆ فریادڕه‌سێک وێنای خه‌یاڵکردنی ده‌ربازبوونێکی ناکامه که‌بێ په‌روا کۆمه‌کی ده‌رباز بوون له بێ ڕه‌حمی ده‌ریای نابینا داوا ده‌کرێت . خه‌می داهاتوو خۆزگه‌ی دابین کردنی بژێوی و ئاینده‌یه‌کی ڕون بۆ منداله‌کان، قوربانیدانی باوک ودایک له سه‌فه‌ری هات و نههاتدا ده‌کاته پرسێکی بابه‌تی ڕۆژ به‌ڵام کاتێ باوک و دایک ڕۆڵه‌کانیان له‌باوه‌شی خۆیاندا ئه‌سپه‌رده‌ی برسێتی ده‌ریا ده‌که‌ن ده‌بێ چ مانایه‌ک بۆ مرۆڤ بوون بهێڵیته‌وه، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ماڵباتێک که‌سیان چاویان به دوورگه‌ی ئازادی ئه‌وروپا نه‌که‌وێت له‌کامه قوژبنی وڵات و له‌کام مزگه‌وتی پرسه گێڕاندا به‌دوای هاوخهمیاندا بگه‌ڕێن ؟ ململانێ له پێناو مانه‌وه‌دا له پێناو به‌دیهێنانی ئامانج و دۆزینه‌وه‌ی به‌های ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤایه‌تیدا ده‌کرێت به‌و قوربانیه زۆره‌ی که‌سه‌کان کۆتای نه‌یه‌ت . مه‌سیحی لاو له‌بری شوێن که‌وتووه‌کانی، خاچی کرده کۆڵ و شه‌ڕابی خوێنی خۆی به‌خشی بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی . ڕوگه‌ی ئێمه مانان بۆ ئه‌و شوێن و ده‌ڤه‌رانه‌یه که شوێن که‌وتوانی داڵده‌ی بێ ده‌ره‌تانێکی کوردێک و عه‌ره‌بێک ده‌ده‌ن . له ووڵاتی مه‌دا که کێشه‌ی که‌ره‌سته‌ی خاوی خۆش گوزه‌رانی نیه له به‌رامبه‌ردا پێویستی به گێڕانه‌وه‌ی متمانه و ئاشته‌وایی کۆمه‌لایه‌تی وزیندوکردنهوهی ڕۆحه‌وه هه‌یه به جۆرێک وای لێبێت ته‌نها بۆ به‌سه‌ربردنی کات گه‌شتی ده‌ره‌وه بکه‌ن . ئه‌و وێنه به‌کۆمه‌ڵه‌ی له گه‌شتی ماڵئاوایی کردنیان خه‌نده‌ی دوایه‌مین ئازادبوونیان ده‌گه‌یاند له نێوان خۆشه‌ویستی و هیلاکی ڕێگادا له‌نێوان ژانی له‌ده‌ستدانی ئازیزانیاندا خۆشیان خه‌مێکی قورسی تریان خسته سه‌ر نیشتمان، ترس له‌ئاوی ده‌ریای هاروهاج بووه بهتهمهننای حه‌رام کردنی ئاو ئه‌گه‌ر بتوانرێت ده‌ست به‌رداری بێت چونکه خۆشه‌ویسته‌کانی لێستاندوه!!!!! هیچ وشه و ڕسته‌یه‌ک نابێته مایه‌ی دڵدانه‌وه‌ی کۆست کهوتویهک منداڵ، باوک، دایک، و خوشک برای که‌س و کاری له‌ده‌ست دابێت ناگاته باڵا‌و قیمه‌تی ئه‌و که‌سه‌ی دواهه‌مین هه‌ناسه‌ی خۆی له نێو شه‌پۆله سوێراویهکانی ده‌ریا بۆ ژیانێکی خۆش هه‌ڵکێشابێت له کاتێکدا له توانا و به‌هره‌کانی بۆ ئه‌به‌د بێ به‌ش ده‌بین.