حوسهینیهكانی شیعه‌و، مزگه‌وته‌كانی سوونه، ئهودووشوێنانهی تیایدا، (یه‌زدان وحهقیقهتهكانیمان بۆنادۆزرێتهوه) ... ئەیوب جەلال ماوانی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- ئەیوب جەلال ماوانی
- Hits: 594
ده‌ورو زه‌مانانی به‌ری، ئارامترین شوێن ئه‌و په‌رستگایانه بوون كه عیباده‌تی تێدادهكراو خواپه‌رستی بی روپامایی چه‌قی مانه‌وه‌ی تاكی باوهرداربوون، له‌خۆگرتنی (ماڵه‌كانی خوا) بۆكهسانی لێقهوماوبێدهرهتان دیوێكی تری سێكتهرهكۆمهڵایهتیهكان و فه‌رهه‌نگی یه‌كتر قه‌بول كردن و پێكه‌وه‌ژیانی توێژهجیاوازهكانی كۆمه‌ڵگابوو بگره كه‌سێك گهرتاوانێكی گه‌وره‌شی ئه‌نجام دابوایه ـ له‌عورفی خۆمانه‌دا خۆهاویشتنه ناومزگه‌وت و په‌نابردن بۆپشت لانكی منالێكی ساوا كه‌فیلی لێبورده‌یی بوو كه كهسهكهكه دوباره ئازادی خۆی به‌ده‌ست بهێنێته‌وه. له‌ده‌ره‌وه‌ی گردبونه‌وه بۆگوێگرتن له‌ئامۆژگاری وتاره‌كانی رۆژی هه‌ینی موسوڵمانه‌كان وئه‌نجام دانی مه‌راسیمی نوێژه‌كانی جه‌ژن، بۆگهلێك پرسی دیكه‌ش كانگای یه‌كتربینینی زۆرترین ده‌م چاو بوو له‌ناوئه‌و ماڵه ئارامانه‌دا بۆخۆشی و ناخۆشی و گه‌ردن ئازادی سوودی فره‌ی لێبینراوه گه‌وره‌ترین كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌وێدا یه‌كلایی ده‌كرانه‌وه ئه‌مه له‌زه‌مه‌نێكدا كه ئه‌م جێگایانه ته‌نها شوێنی پابه‌ندیه‌كی رۆحی و یه‌كتاپه‌رستی بوو له‌نێوان به‌نده‌كان و خودای باڵاده‌ست هێشتا سیاسه‌ت ره‌نگرێژی به‌كارهێنانی تر نه‌بوو و بوونی سیاسی یه‌كسان كرێته‌وه له‌گه‌ڵ ئینتمای دینی مرۆڤێكی ساده‌ی بی زیان. جه‌وهه‌ری بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌وا مرۆڤه‌كان بۆ په‌رستنی خودای خۆیان دروستیان كردووه ههربهدهستی خۆیانه‌وه له‌سه‌ر جیاوازی و شێوازی به‌ندایه‌تی كردن له‌سه‌ر ته‌فسیرو ته‌ئویلی جیاواز بۆدین و ده‌قه‌كانی قورئان خوێنی ئه‌و بابای دژ له‌كاتی كرنۆش بردن حه‌ڵال ده‌كری له‌حاڵێكدا په‌روه‌ردگار كوشتنی به‌ناحه‌قی ئینسانێكی بارته‌قای هه‌مووجیهان كردووه، مێژووی تێكدان وته‌قاندنه‌وه‌ی حوسێنیهكانی شیعهومزگهوتهكانی سوونه بۆرهگ و ریشه‌ی خۆفهرزركردن وبه‌ده‌ست هێنانی ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رخستنی ئایینی خودا؟؟!!كه بی شك بوونی خالق له‌ناو ئه‌و دیواره لاكێشه‌یه‌ی ئه‌مرۆ نابینرێته‌وه له‌وه‌ختێكدا به‌ناوی ئه‌و كوشت وبڕ له‌به‌رزترین لوتكه‌ی خۆیدا ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پابه‌ند بوونی مرۆڤه‌كان سه‌ره‌رای باردۆخه‌كه به‌لای ئه‌و ئاسوده‌یی یه بزرهدا ده‌چێت كه‌جاران له عیبادهتگاكاندا ده‌دۆزرایه‌وه به‌ڵام ئه‌وێستا كراوه‌ته نائه‌مینترین جی و شوێنی هه‌ڵمژینی دواهه‌ناسه‌ی ئیماندارێك. باشترین جێگا بۆ دۆزینه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی زاتی په‌روه‌ردگار هه‌موو ده‌م ناودڵی ئاده‌میزاده‌كان بووه كه تاكه شوێنێكه ناتوانرێت به‌زه‌بری هێز خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی داگیربكرێت و لێكۆلێنه‌وه لهباوهرهكهی بكرێت. حوسهینیهك ده‌روخێنرێت، له‌تۆڵه‌دا مزگه‌وتێكی سونه‌كان خاپوردهكرێت مه‌سه‌له‌كه‌ش بوه‌ته هه‌ڵكشان وداكشانی له كێرڤی ژماره‌یه‌كدا لهراگهیاندنهكاندرۆژانه ده‌یزانین، له بێده‌نگیشدا ئه‌وه‌نده پێویست بهچاوهری كردن ناكات كه بگوترێت ئه‌وا مزگه‌وتێك، حوسهینیهك بهخۆكوژێكی (به‌هه‌شتاوی) ته‌قێندرایه‌وه، ئه‌م بیركردنهوهوعهقڵیهتهش له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی راسته‌قینه‌ی یه‌زدان په‌رستی هه‌رگیز یهكنایهتهوهو دوو شتی هه‌رده‌م لێك جیاوازن، نوێژهبهكۆمهڵهكان بۆنارهزایی ده‌ربرین ئه‌ركێكی روكه‌شی ئیسلامیه‌كانه و زیاتر په‌رچه‌كرداری تێروانینی سیاسیه‌كانه وه‌كو گه‌رانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و ئافهتهی كۆمه‌ڵگاكانی رۆژهه‌ڵاتی گرتۆته‌وه نه‌وه‌ك له‌عیراق بگره له‌پاكستان و ئێران و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی شیعه‌و وسونه وه‌كو دومهزههبی سه‌رسه‌خت به‌خوێنی یهوكتر ئه‌و به‌ڵایه به‌رده‌وامی هه‌یه له‌قه‌راغی زانینی چه‌مكه‌كانی سیاسه‌ت و به‌كاربردنی كه حاڵه‌تێكی مێژووكردهو به یه‌كجاری نه‌بۆته به‌دیلی گه‌شه‌كردن و داهێنانێكی نوی بۆ ژیان، پرسیاره گشتیه‌كه هه‌مووكات ئه‌وه‌یه ئایا راستیه‌كه لای كامه‌یانه كاتی له‌گه‌رانی باوهرداریماندا بۆ لای خوای خۆمان ده‌ستی نزا‌و پارانه‌وه به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه؟؟ئایا ئه‌و گومان و تێگه‌شتنه وهحهقیقهت گه‌ڕاوه كه ده‌لێت (دین) دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌و ده‌ستكردی خودی مرۆڤه‌كانه په‌یوه‌نده به‌عه‌قیده‌ی توندی كه‌سی داهێنه‌ره‌وه هه‌میشه پادشا‌و حوكمڕانه‌كان سوودی زۆریان لی بینیوه وه‌كو ئه‌وه‌ی ئیمرۆ لهسعودیهو ئێران ده‌یبینین؟؟ بۆپهرسڤی پرسیاره گشتیه‌كه به‌دوای وه‌ڵامێكی جه‌بری ناگه‌رێین به‌ڵكو جارێكی تر بۆ ناو باوه‌ری راستینه‌ی ناو دڵه‌كان ده‌گه‌رێینه‌وه.