دووجۆر ئه‌وروپاو چه‌ند جۆر په‌نابه‌ر ... ئه‌یوب جه‌لال ماوانــی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- ئەیوب جەلال ماوانی
- Hits: 639
درێژبونه‌وه‌ی مانشێته‌كه رێگه‌ی به‌وه نه‌دا ئه‌مه‌ریكای باشوور بخه‌مه قولینچكێكی مه‌به‌سته‌كه ده‌نا وولاتانێكی وه‌كو به‌رازیل و شیلی و ڤه‌نزویللا بریاریان داوه ئامێزی وه‌خۆگرتنی كۆچبه‌ران بكه‌نه‌وه.
جه‌وهه‌ری بابه‌ته‌كه به‌بی بچوكترین گومان ئه‌و هاوكێشه سیاسیه‌یه كهخۆرههڵاتی ناوینی گرتۆته‌وه‌و شه‌پۆلی گه‌رمایی یه‌كه‌ی ئه‌وروپای پیرو ساردوسڕی وه‌جوڵه خستوه، هیچ پرسێكی تری ئایدۆلۆژی، نه‌ته‌وه‌یی، ناوچه‌گه‌ری به‌سه‌ره‌كی نه‌بونه‌ته داینه‌مۆی سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی كۆچی به لێشاو هه‌روه‌ك هه‌ست و سۆزه ئینسانیهكهش ناتوانی ته‌واو ته‌وزیفی ئه‌م پێشهاته له‌ناكاوه بكات به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وروپا و رێكه‌وتنه‌كانی ناو یه‌كێتیه‌كه‌ی، له‌په‌نجاكانه‌وه به پێی ئاماری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ته‌نها بیست هه‌زار په‌نابه‌ری شه‌رعی هه‌بوون به‌ڵام ئێستاكانه له‌سه‌رانسه‌ری جیهان زیاتر له‌په‌نجا ملیۆنه، مه‌سه‌له‌كه لهئهێلد به‌رێوه‌بردنێكی سیاسیانه‌ی ئه‌بستراكته، ئه‌وروپا به‌داڵده‌دانی ئه‌و ژماره زۆره‌ی خه‌ڵكی په‌نابه‌ر زۆر به‌لێزانی به‌یارمه‌تی كۆمه‌لێك پێوه‌ری ناوه‌خۆیی شیا ببێته سهلمێنهروپارێزهری چه‌قی دیموكراسی بوون و مه‌له‌فی مافه‌كانی مرۆڤ له نێوه‌نده‌كانی بریاردا ببزوێنی. دیارده‌ی كۆچكردن ره‌گ و چاندێكی مێژوویی هه‌یه، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها ئامانج و مه‌به‌ستی جیاجیاشی هه‌س، له‌ژێر ههرناودروشمێك بێت هێنده زه‌حمه‌ت نابێت دره‌نگانێكی پی بچێت و نه‌ناسرێته‌وه، ئازادیه ئایینی یه‌كان وئازادی راده‌ربرین ونوسین، ده‌بنه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی و هه‌میشه‌یی كۆچكردن له جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی، به‌به‌ڵگه‌ی هه‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر په‌رستگاو دوانگه‌ی ئایینی له‌ئه‌ورپاو ئه‌مه‌ریكای ئازادیه‌وه ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه‌كان له‌لایه‌ن هاوزمانانی خۆیانه‌وه تهكفیرورهخنه باران ده‌كرێن، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی به‌به‌هاری عه‌ره‌بی دستیان پێكردوبهزستانی سه‌ختی ئه‌وروپا كۆتایی یان هات پێكهێنه‌ری ملیۆنه‌ها كۆچبه‌ری ئه‌مرۆن ده‌ست له‌ماڵ و حاڵی خۆیان هه‌ڵده‌گرن و به‌رگه‌ی تهلهدركاویهكان وبازرگانی پێكردن ده‌گرن و دوچاری سوكایه‌تی پێكردنی كامێرا‌كان ده‌بنه‌وه، ده‌قاوده‌ق رۆژه حهشرهكهی حه‌زره‌تی مه‌حویه بۆجهژنه قوربانه رۆحی ئایلان و ههزارههامناڵانی دیكه له‌پی ده‌گرێت و ویژدانه مردوه‌كه‌ی مرۆڤایه‌تی ده‌هه‌ژێنێت. له‌م نێوانه‌دا كۆچی سه‌ركێشی وچاولێكه‌ری و رقی ئه‌ستوری قه‌تیس ما‌و لهجۆرهجیاوازهكانی كۆچكردنهكهن و له پێناسه باوه‌كه به‌دوورنین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌ورپای مرۆڤدۆست بهههموومهترسیهكانیانهوه وه‌ریان ده‌گرێت. له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا كه گه‌وه‌رترین ته‌حه‌ددای كیشوه‌ری ئه‌وروپایه تایبه‌ته‌مه‌ندی دراوه‌ته عیراق و سوریا به هۆی تیرۆره‌وه كه هیچ جۆره هیوایه‌كی ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی تیادا به‌دیناكه‌ن، ههمووههنگاوێكی تر به‌ده‌ر لهكۆچ روگهیهكی نادیاری هه‌بێت ئه‌وا ڕۆیشتن له‌نیشتمان چۆڵكردنی مه‌نزڵگا به‌ره‌و نادیار نیه به‌ڵكو له چوارچێوه‌ی (ئازادیه‌كان، گوزه‌رانێكی باش، هه‌ست كردن به‌مرۆڤ بوون) ناچێته ده‌ره‌وه. ئه‌م كۆچه نهوهستاوهی ئێستا تاقی كردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی گرنگ بوو بوه هۆی دابه‌ش بوونی ئه‌وروپا بۆدوو قوتبه كۆنه‌كه‌ی جاران، ووڵاتێكی وه‌كو هه‌نگاریا كه پێشتر بلۆكی سۆشیالیزمه‌كه‌ی روسیا بوو مامه‌ڵه‌یه‌كی خراپ ده‌كات وه‌كو فه‌ره‌نسا گوته‌نی مایه‌ی شه‌رمه‌زاریه بۆ گشت ئه‌وروپا، هه‌رگیز وه‌كو ئه‌ڵمانیاو نه‌مسا نیه بگره به‌جێهێشتنی هه‌نگاریا زه‌حمه‌ت تره بۆ ئه‌ورپای ئازادیتر له‌خۆی، ناكرێت به‌یه‌ك ئه‌وروپا سه‌یر بكرێن و له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا بیخوێنینه‌وه كه له‌م قۆناغه‌دا بوه به‌ره‌مزی ئازادی و به‌هه‌شتی حه‌وانه‌وه بۆ خه‌ڵكانی تر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێویستی زۆری به ده‌ستی كاری گه‌نج هه‌یه بۆ په‌ره‌پێدانی ئابووریه‌كه‌ی. كۆچكردنهكه به‌له‌به‌رچاوگرتنی پاڵنه‌ره‌كانی به‌ته‌نها بۆخانهوادهیهك نیه ترسی قهتڵو عام كردنی له‌سه‌ربێت، دیوهمهترسیدارترهكهی نه‌مانی گه‌نج و خودان و عه‌قل و داهێنهراكانی ئهوپانتایی یانه‌یه كه لێیه‌وه كوۆرهوهكه ده‌كه‌ن، توانه‌وه‌یه‌كی كلتوریه له‌ناو فه‌رهه‌نگی نیشتمانێكی تردا، په‌شیمان نهبوهنهوهش بهگرهوهكردن به‌مه‌رگی خۆی له‌ناو ده‌ریاو دورگه‌كاندا به‌رهه‌می ئه‌و بهردهوامیدانهیه به سیسته‌می حوكمرانی و نه‌بوونی ستراتیژوچاكسازی راسته‌قینه‌یه، ئه‌نجام دانی ده‌یه‌ها كۆر‌و سیمینار‌و كۆبونه‌وه‌ی تاقه‌ت پروكێن سكی برسیه‌ك تێرناكات و قهندیلهیهكی كۆن نابێته به‌دیلی گلۆپێكی شه‌ست واتی و كاره‌بایه‌كی به‌رده‌وام. له‌هه‌رێمدا ناونیشانه‌كه كۆچی گه‌نجانه به‌ڵام كۆچی بنه‌ڕه‌تی خێزانیشی تێدایه، فاكته‌ره‌كانی نائارامی سیاسی، دڵنیانه‌بوون له چاره‌نووسی خۆی قه‌ناعه‌تێكی ڕه‌های دروست كردووه ورد‌و درشتی خۆی بفرۆشی و ووڵاتی غه‌ریبان چاردرێكم بۆ بكه‌وه هاتم، ڕوی پرسیار بكه‌یته هه‌ریه‌كێكیان راسته‌وخۆ وه‌ڵامێكی كۆپیكراومان ده‌سگیر ده‌بێت كه خۆی به‌ئازاد نازانێت، راسته ئازادی بهووشهیهكی نوسراو هه‌یه لی به‌ناوه‌رۆك به‌چه‌ندین كۆت وبه‌ندی دینی، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی پێچه‌ك دراوه ئه‌مه‌شه واده‌كات داینامیكیه‌تی گۆان له‌لامان شتێكی گرنگ نه‌بێت له‌بری ئه‌وه‌ی هاوشانی گۆارنكاریهكان رێگا ببیرین دێین بارودۆخ له‌گه‌ڵ خۆمان ده‌گونجێنین، ئالێره‌دا زیاد له‌كۆڵه‌كه گرانه‌كه‌ی سه‌رشانمان سه‌ربارێكی دیكه قافڵه‌و كاروانهكهگهورهتر ده‌كات، ئه‌ویش پێویستی نه‌بوونی كۆچكردنهكهیه له هه‌رێمێكی خواپێ‌داو له‌به‌رامبه‌ر قه‌تیسمان و نه‌دۆزینه‌وه‌ی نه‌خشه‌رێگایه‌ك كێشهوداخوازیه شه‌رعیه‌كانی هاوڵاتیان جی به‌جێبكات.