چەند دێڕیکی ماتەمینێ بە بۆنەی شەهید کردنی ڕۆژنامەنووسی کەناڵی کەی- ئین - ئین  ڕۆژنامە نووس، شوکری رێکانی  لە قەزای ئامێدی .

کاروانی

شەهیدانی

ووشە و قەلەم

زۆرن

جۆراو جۆرن

هەر رٶژێک

دەنگیک یا قەڵەمێک

شەهید دەکرێ

ئەم جارەیان

لە گوندێکی

لای ئامێدی

قەلەمێکی تریان

شکاند

ئەم جارەیان

 رۆژنامەنووس و

هاوڕی خەون

شوکری رێکانیە

تیرور دەکرێ

هەواڵەکان

دەڵێن

بە کڵپەی دڕندریەکی

چوار پێ شەهید کرا

ڕاستە دڕندە بوو

بەڵام

دڕندەیەکی

دوو پێ بوو

بە کۆ

چوار ە

 یان شەس

یان هەشت

بۆیە بەئاسانی

 شەهید دەکرێ

بەڵام مەخابن

یادی

لە دڵمانە

هەر دەمێنی

ووشەکانی

ڕووناکە

لە پێش چاومان

قەڵەمەکانی ولات

دەنگە کانی

سۆزی میحراب

ئەوانەی

لە پێناو

داوا کردن

بۆ خۆشبەختی

باری ژیان

دژی گەندەڵ

وەستان

بە بێ ووچان

هەتا شەهید کران

هەر لە میژودا دەمێنی

تا ئەو ڕۆژی

یاسا و ماف

سەر وەر دەبی

شەهیدەکان

کاوەی شەهید

سەردەشت عوسمان

سۆرانی مامە حەمە

ودات حوسێن

شەهید شوکری

 دوکتور هوشیار

لە هەموو یادێکە

یادیان

نوێ ئەبێتەوە

سەروەرییان

لە گەڵ خاکە

باس دەکرێ

بۆ کوشتنیان

هەر جارێک

سیناریۆیەک

ڕێک دەخرێ

لاوازە و

چێی باوەڕە نیە

باشە

ئەگەرر ئەتانەوی

دایپۆشن

سیناریۆیەک

 رێک بخەن

تا خەڵک

باوەرتان پێ بکا

[B1]


 [B1]