بە بۆنەی تیرۆرکردنی مامۆستا هوشیار ئیسماعیل مامۆستای ئاینی لە ماڵەکەی خۆی لە پایتەختی هەرێمی قەیران . . . . لە هەولێر .

                                                                                               

دەنگێک

لە میحرابی خودادا

بەرز بوەوە

باسی

شەهید بوونی

قەڵمە بێ رەنگەکانی وڵاتی

ئەوتەوە

چۆن

لە پێناوی دێڕێکە

شەهید کران

ویستی

گرێی

قوتی هەژار

دیاری بکا

هۆکانی

ڕوون کاتەوە

ویستی

باسی

پارو دۆخی

کەم ئەندامان

هەڵداتەوە

لە ژیر چەپۆکی

قەیرانە

بەم ڕۆژگارە

هاوار دەکەن

ویستی

بزەی منداڵێکی

رووت و هەژار

لە گەڵ سۆز و

بەزەیی خوا

تێکەڵ بکا

قات قڕیی

مووچە

دیاری بکا

هەر لە بەر ئەوە بوو

دەستێکی ڕەشی چەپەڵ

دەستی نایە

قوڕقوڕاگەی

گڕی هاوار

هەتا خنکا

لە گەڵ جەمعی

شەهیدانە

ناوی لای خوا

تۆمار کرا

لە گەڵ ئەو رۆحانەی

بەم ڕۆژگارە

تیرو دەکرین

چۆنکە راست گۆن

بۆ چینی جەوساوە

ئەدوین

هەر ڕۆژێک دێ

دەستی ڕەشی

عەقلی تیرۆر

ریسوای دونیا و

ئاخر . . . بکرێت

[B1] 


 [B1]