بە بۆنەی دەستگیرکردنی بەرلەمانتار سەلاحەدین دەمیرتا ش وهەڤاڵانی لە بەرلەمانی تورکیا بە تاوانی ئەوەی. . . کە کوردن .

من کوردم و

نەوەم کوردە

خاکی کورد

دەپاریزم

بۆ مافی کورد

تێ ئەکۆشم

چۆنکە

کوردم

لە هەموو لایەکەو

خوێنم دەرژی

قوژبنی بەندیخانە

جێگای منە

هاوار دەکەم

کەس نابیستی

دەمێکە

لە چوار لاوە

دەنگ و ڕەنگم

لە ناو دەچی

مافم

قەدەغەیە

بە ناو

یاساو

دین و

ڕەگەز

دەمکوژن و

دیلم دەکەن

وام لێ دەکەن

بەرد بۆ خۆم

بهاوێژم

ماڵی خۆم

کاول بکەم

وڵاتەکەم

وێران دەکەن

بە جولکە و

بە گا ور و

بە جنۆکە

خوین مژەکان

ناوم دەبەن

جینۆ ساید

ناسنامەیە

لە ئاست منە

خوێن مژەکان

یان هیتلەری

سەدەی بیستن

یان دکتاتور

یاخود دزن

ئەوەی ئاین بی

نیانە

ئەوەی

ڕوشت بی نیانە

ئەوەی ویژدان بێ

نیانە

نە بە عەقڵەو

نە بە مەنتیق

تەنها شمشیر

عەرشی زوحاك

دەپارێزێ