1

رەنگ

ڕەنگێک

لەسەر هەموو ڕەنگەکانە

زاڵ بوو

کاتێک لە گەڵ ڕەنگە

تێکەڵ ئەبوو

هەموو جوانی

ڕەنگەکانی

تێک ئەدا

سەوزو سوورو

قاوەیی و کاڵ

دوور بەرێز بوون

تەنها رەنگیک

رێگر بوو

کە ویستیان

شوشەی رەنگێ

بجوڵێنن

شوشە شکا

کۆی ڕەنگ ڕشا

هەموو شوێنێکی

گرتەوە

وای لێهات

تەنانەت

ڕەنگی ئاڵۆز

لە سەر یەک خال

ئەبینرا

2

بولبول

بولبولێکی

وەرزی زستان

لە باخچەی پاشا

نێشتەوە

بوو بە وێژەری

بولبولە

دەنگ خۆشەکان

بووبە دەنگێکی

زوڵاڵ

باسی کولە مەرگی

ڕۆژەکانی

ئەوتەوە

پاشا ویستی

دەنگی کپ کا

دەنگی

وەک فیشەکە شێتە

تەقییەوە

کۆشکی پاشای

هەمووی

هەژاند

3

چاو

بەیانیەکی

وەرزی هەتاو

لە رێگا دا

چاوێکم بینی

باڵا بەرزو

ڕەنگی چاوی

خۆڵەمێشی

لەگەەڵ شینە

تێکەڵ ئەکرد

تیشک

جوانی

پێ ئەبەخشی

بانگی کردم

بۆ کافە خوارنەوە

لە قاوە خانەیەک

لە چاویدا

شەپۆلی

دەریایەکم بینی

خۆلەمێشی و

تێکەڵ بەشین

رۆژگار رۆیشت

تەنها

ئەو جارە بوو

دوو بارە

نەبووەوە

چاوکانیم

لێ وون بوو

هەتا هەتا

4

کۆتر

لە ڕیگادا

لە نزیک دارستانێک

واشەیەکم بینی

لە سەر سەری

کۆترێک

چنگی

لە سەر سەری

بوو

ئەیویست بیخوا

ڕزگارم کرد

سەیرم کرد

هێشتا زیندوو ە

ویستی بفڕێ

چەند هەوڵی دا

نەیتوانی

ویستم بیگە یەنم

بەڵام بەداخەوە

لە ریگادا

مرد

لە شوێنێکی تایبەت

ناشتم

هەتا ئیستا

کە دێمەوە

سەیریکی جێگاکەی

دەکەم