هەرچەند جیاوازی

نیوانیان

شاخێکە

لە خاڵی سوودبەخشە

وەک و یەکن

هەردووگیان

ناسنامەی

بە سەرهاتی

سەردەمێکن

داعش

وڵات کاول دەکا

جێ ڕەوشت و

کەلتور هەیە

تێکی ئەدا

هەر مرۆڤێک

بیانەوێ

بەزەبری شمشیری

میر

سەری

لە لاشەی جیا دەکەن

ئافرەت

یەخسیری شەو

دەکەن

بەکورتی و

بەکوردی

خێڵی داعیش

ئافاتێکە

ووشک وتەڕ

لە خاکە

دەسوتێنی

شێوەی کوللە

چون پارچەیەک

گوڵە گەنمی

دوای بەهار

لق وپۆی

ئەهاوێژێ

بە شیلەی تەڕو شرینی

مەلەوە ر

دڵخۆش دەکا

لە ناکاودا

کوللەی زەردەی

قەپۆز بەراز

شاڵاوی بۆدێنێ

بەیەک چرکە

چووزەی گوڵی

ئەشکێنێ

ئەوی بتوانی

دەیخوات و

ئەوی تری

کاول دەکا

هەر وەها

گەندەڵ

میکروبێکە

خوێنی هەژار

دەمژێ و

ژیانی

لێ تێک ئەدا

نەهامەتی

بەسەر وڵاتە

دەهێنێ

خەلکی داماو

ڕێ کۆچ و ڕەو

دەگرنە بەر

لە دەریای کۆچە

دەخنكێن

مندالان

ڕووت و برسی

شەقامەکان

بێ ناز

بێ هەست

بۆ دابێنی

ژەمێکی نان

رێگای نەهات

ئەگرنە بەر

گەندەڵەکان

چێ قووتی

خەڵکی

هەیە ئەیبەن

خەڵک داماو

مندال بێ نان

درەخت بێ ئاو

باڵندەی خەبات

تۆراو

بەڵام

ئەوەی

سەیرو سەمەرە

داعش

لەناو

کۆڕو کۆمەڵە

ریسوایە

جێی نەفرەتە

کەچی گەندەڵ

قارەمانە

خاوەن

خەبات و

خەڵاتە

لە لای ئاین

پیاو خەڵوەتە

لە هەر

چوار لاوە

قەپاتە

هەردەم

دەست خۆشی

لێ دەکرێ

کێ لەم

مەتەڵە

سەر دەر ئەکا