خۆزگە دەمزانی

بۆ وونی؟

. . . لەو رۆژەو ە

کە رۆێشتویی

ژیانمان

وەرزی خەمە

ناخی دڵمان

ئاخی گەلی ستەمە

ڕۆلەکان

کۆچ دەکەن و

لەسێ گۆشەی

دەریای ئیجە

نوقم دەبن

رۆژگار دەڕوا

و

وڵات زیاتر

کاول دەبێ

مندال برسی و

فرمێسک لە چاویانە

قەتیس دەبێ

خێزانمان هەم کۆچەو

هەم کۆچبەر

هەژاران

ڕووت و داماو

ماڵی خۆی

دەفرۆشیت

کەرامەتی دەڕۆشێت

بەرامبەر باری ژیان

کۆرجیلەی خوی

دەفروشیت

خۆی دەکوژێت

خۆی

لە سێ دارە ئەدا

ڕۆژ بە شەرمەوە

هەڵدێ

وەرز بێ بەهار

قات و قڕە

مووچە . . . نیە

تەعین نیە

گەنجەکان

بڕوا نامەی

ئەدرێ و

سەری خویان

هەڵئەگرن

پێشمەرگە

چە کی دەستی

ئەفرۆشیت و

ڕادە کا

خاکی وڵات

جێ دەهێڵێت

لەگەل ئەم

هەموو مەینەتییە

لەگەل ئەم هەموو

قوربانیة

بەحری ئیجە

شیوەی خۆیان

هەر دڵ ڕەقەو

رەحم ناکات

ڕەحمی

لە دڵە نیە

لاشەی منداڵ

لە کەنار ئاوە

کەوتەوە

باوک هەر دەگەڕی و

سۆراخ دەکا

دایک یەخسیر

چاو بەفرمێسک

هاوار دەکا

و

چاو لەڕێگا

ماڵت

ئاوا بیت

وڵات

وێران بوو

هەر تۆ

وونی. . . !