چەند دێڕێک لە خەمی کۆسپی ئەو خێزانانەی کە لەدەریایی ئیجە دەخنکین و لاشەکانیان لە کەناری دەریاکانە چی دەمێنێت . . .

کۆچی کوردان

وا دووبارە

دێ لە ڕیی

شارانەوە

کۆڵ بە پشت و

رووت و برسی

شەو بە بەر بارانەوە

نێشتمانم

هەر بەشم

کۆچ بەر و . . . ئاوارە بوون

جاڕیک ئۆقرەم تیا نەگرت

جانتای کۆڵ بە شانەوە

وا گەنجانی گشت وڵاتم

کۆچ دەکا ئەبڕێ سنوور

پول پول دێ . . . نوقم دەبێ

نوقمێ . . . چەند بە ژانەوە

تۆخو ا ئەی دەر یایی ئیجە

رەحمت بێ بمخە سنوور

منداڵانم وا دە خنکێ

مەرگ لە نێو چاوانەوە

چاو بەفرمێسک دایکی کوردە

شیوەنی مەرگ رێک دەخا

هەر رۆژیك بۆ ڕۆلەی هەژارێ

شیوەنی مەرگ گەرم دەکا

بۆ منداڵیک دەستی دایکی

جێ دەهێلی و غەرق دەبێ

لە دەریای مەرگە ئەنوێ

دواخەوی لای مەرگ دەکا

دەستەی کۆچ بارم زەلیلە

مال ئاوا لە خەون دەکا

بەحری ئیجە هەڵئەچی

تۆلەی خۆی لە کورد دەکا

ئەی زەمەن بۆ وا زەلیلی

زیلەی دەستی ناکەسە

رۆت برسی گەل یەخسیرە

یاسای خاکی بێ کەسە

ئەی وڵاتان ئاگات لێیە

وڵاتم . . . کەرت کەرت ئەبێ

تەنها حوکم چەتەی ڕێیە

بۆیە تەسلیم مەرگ دەبێ

هەڵوەریوە باخی گول

نا ئومێدە ماڵی خاک

لە بەردەم کۆچی خەزانە

گولی ژین لەت لەت دەبێ