باوکی دوین

لە خۆرهەڵاتم

پرسی

ئەرێ

هێشتا وڵات

تاپۆی

دەستی گەندەڵە

ئەوانەی

هەر دەم بکەیتەوە

باسی نەداری بکەی

باسی نەبوونی بکەی

باسی ڕەنگی ئازار

 بکەیی

 

خەبات و

 شاخ . . . کوردایەتیت

یەکسەر

پێ دەفرۆشنەوە

هەر دەم بکەیتەوە

باسی مافی

ژیان بکەی

باسی کارەبا بکەی

باسی نەوتی  داماو

بکەی

باسی

 مووچە ی میلەت بکەی

باسی

 تاڵی ژیان بكەی

بەگۆلەی

دەست و پێوەند

وڵامت ئەدەنەوە

ئیستاکە

خەبات گۆڕاوە

ئیمەی نەدار

خەبات. . . هەر ژان

خەباتی . . . . ئەوانیش

گیرفان

بەڵام ئەوەی

لەڕێی خەباتە

شەهید بوو

پەتی سێدارەی

قبوڵ کرد

لە ڕوی نەهات

تەنها ڕۆژێک

باسی بەشی داهات

بکات

ویژدانی

قبوڵی نەکرد

خەبات

بفرۆشیتە

بە میلەتێکی هەژار

خەبات

بگورێتەوە

بەرنگی زەقی دولار

گەندەڵی قبوڵ بکات

تاک ڕەووی

قبوڵ بکات

قووتی میلەت

ئەو دیو بکات

ئەمانە

هەر خۆیانن

ئەبێ

هەر خۆیان بن

ئەگەر هاواریان

پێ بکەی

وڵامت نادەنەوە

ئەگەر

 داوایان لی بکەی

ریسوات دەکەن

ئەگەر ڕێپێوانێک بکەی

بە یاسای مەرگ

حوکمت ئەدەن

ئەوەش دەنگی ناڕوا ت

ئەبێ

سەری خۆی کز بکا

هەر بڵێت .

ئاخ . . . . ئەی وەتەن