چەند دێڕیکی پڕ لەحەسرەت بۆ مردنی هونەرمەندی چیرۆکی خەم کاک کەریم کابان .

ۆزگە منیش وەک پەپولە، گشت تەمەنم وەرزیک بوایە
دوور لەخەم و تاڵیی ژیان، تەنیا گوڵم بناسییایە
ڕێگام سەودای تەنیاییە و کەسێک نایە بۆ سەردانم
ئیتر چی بکەم لەم تەمەنە، کە لە هەمووی پەشیمانم؟
لە گریانی مناڵیما، پێکەنینم بە خەم ئەهات
کەچی ئێستا خەم دەریایە و بۆ کەنارم شەپۆل ئەدات
لە سەد جارا تەنیا جارێ زەردەخەنە دێتە میوان
وەک سێبەری لای ئێوارەی خۆرنشینی دارئەرخەوان
ئەی هاوڕێیان، چاوم نوقمی نیگارێکی پڕ بەهارە
تاسەم وەری، بەڵام هێشتا خۆشەویستیم هەر بێدارە
ئێستاش گەڵای عومری گەنجیم وەکو پایز هەڵوەریوە
کێ وەکو من تەم و خومار پەنجەرەکەی داپۆشیوە؟

ئەی رۆژگاری بێ باک

لەژین

ئەڕۆی ئاوڕ نادەیتەوە

هەموو ساتێکی تەمەنم

لە گەڵ خۆتە ئەبەیتەوە

بەبێ ئاگا لە نێوەشەو

خەونی دلم ئەسڕیتەوە

خۆزگە منیش هەموو تەمەن

وەک شریتێکی خۆش بوایە

هەر کاتێک دەستم پێ کرد

سەر لەنێو گوێم لە تۆبوایە

رێگای تازەم تەنیاییە

تۆخوا وەرنە سەردانم

چۆن تەمەنم گردە باوش

ئیستاش هەروا پەرێشانم

لەتەمنی مندالێوە

وام ئەزەنی هەتا هەتا

کەچی ئیستا بە پێی خاوس

کۆج بارم خست لە دەرگات خوا

ئەوەی کردم گەورە م هەرتۆ

لە هەمووی خۆ. . . پەشیمانم

ژیانم کۆلە مەرگی بوو

بە رەحمی خۆت شاد کە گیانم

کێلم بەر ز بێت ڕوولەهەتاو

سیبەری ڕۆژسەردانم کا

باڵای بەرزی دار ئەرخەوان

پاسەوانی شەوگارم کا

ئەی هاوریان وەرن جار جار

دیدەنیم کەن کاتی بەهار

ساتەکانم ڕیبواریک بوو

بۆ جارێکیش نەهاتە خوار

ئیستاش

گەڵای عومری تەمەن

لە رێگادا هەڵوەریوە

نە شە ماڵ کوڵ ئەلاوێنێ

نە چرۆ خۆی سەر دەر ئەکا