شەوی . . . . یەڵدا .... باوکی دوین
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- باوکی دوین
- Hits: 1304
شەوێک لە گەڵ سۆزی یادی شەوانی حەزرەتی نالی و لە گەل سۆزی دەنگی. . . . دەنگ خۆش کاک عەدنان کەریم .
شەوی یەلدایە . . . یاد
زەرورە . . . ئەم شەو
بینای دیدەم
بێ نوورە ئەم شەو
دڵم کۆ بەندی
غوربەتە قوربان
رازی وە صلی . . . تۆ
لێم دوورە . . . ئەم شەو
چاوم لە نیگای
خەڵوەتی تۆیە
پەرۆشی زولفتە. . . دڵ
مە عزولە ئەمشەو
کە تۆ شایانی . . . شاهی
چاو مەستان
چی باکمە . . . دونیا
مەسرورم ئەم شەو
لە خەونی خەوم
ئالۆزە . . . دیدەم
دیدەی شەوی شەم
بێ نۆورە ئەم شەو
خۆزگە م. . . نیگای
دیدەی تۆ ئەکا
سرنج بۆ نیگات
مەئمورە ئەم شەو
یاران مەپرسن
لە حالی. . . بێدار
لە کونجی شارانە دل
یەخسیرە ئەم شەو