لە یادتە . . . سلێمانی ! .. جەند دێڕێک لە سۆزی نوسراوەیەکی، کاک ژین نەسرەت دەروێش کە بو سلێمانی نوسیبوو. ... باوکی دوین
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- باوکی دوین
- Hits: 1343
سلێمانی
شاری یادم
یادەکانت
لە دڵمە
ئەژێتەوە
دوور لە نیگات
یادت دەکەین
دڵم
لاپرەیەکی خەمە
لە پەرتوکێکی خەمەکانت
لە گەڵ خەمی لاوەکانت
بە فرمێسکی
ڕۆڵەکانت
یادت دەکەین
لە سەرمای دەستی
تەزیوی لاوەکانت
لە شەقامە
یادت دەکەین
ئەو رۆژانەی
خەمی خەبات
هەگبەی خەمی
رۆژگارت بوو
وائیستاکە
رۆژی تاساوی
خەباتت
بوو بە یادی بێگانە
ڕۆلەکانت
هەر کۆچبەرو
سەرگەردانە
هەردەم
لە خەمی ئەوەبووی
ناوی کورد
بێتە
چیرۆکی ساڵی یاد
خەباتی کورد
ببێتە
پەرتوکی
یادی خەبات
بەڵێ وابوو
هەرچەند
هێچمان
بەهیچ نەکرد
گریانم دێ
بۆ دەست و
لاشەی
تەزیوی
زەرنەقوتەی
بێ ئاگردان
بۆ رۆڵەکانی
ژێر دەواری
ژیانی
مان و نەمان
بەفری سپی و
کفنی سپی
رووی ڕۆڵەکانی
گرتووە
رووبەڕووی
وڵات بووە
بەختەوەران
بە دیمەنی
تارای زیووینی
بەلقیس
دڵیان خۆشە
خۆشی دڵیان
لە ترە فێکی شاخەکانە
گەش دەبی و
ڕەنگی سپی
تارای زیووینی بەلقیسە
شاخەکانی گرتووە
بەڵام بەڵام
رۆڵەی چینی
خیر نەدیوی
هەژارانت
لە سەرمادا
دەستەکانیان
گۆناگرێت و
سڕبووە
بۆ دابینی
ژەمێکی نان
شەقامەکانیان
گرتووە
سلیمانی
تەنها هیوامان
هەر تۆ بووی
دڵ نائومێد
چاوەڕوانی
رۆژێک بوین
شەفقی خۆری کوردی
لێ هەڵبێت و
خەبات زیندو
بێتەوە
بە دڵێکی حەسرەتەوە
فرمێسکی یادت
ئەسڕێن
سلیمانی
تاقە هیوای
هەژاری کورد
هەرتۆ بووی
دەنگی هاوار
کلپەی شۆڕش
هەر تۆ بووی
جامی خەڵاتی
یاد شۆڕش
لە لای تۆ یە
دوا نەعرەتەی
هاواری
میلەتی کورد
لەلای تۆیە
لەیادتە
یادی خەم
ماڵی هیوا
بەسەر دەکا و
گوڵی نێرگز
ئەژێتەوە