لە یادی شەهید کردنی سەرۆک سەندیکانی پارێزەران، شەهید تاهیر ئەلجی لە ناوچەی سووری ئامەد .

ئای ئەردوغان

ئەی سەرۆکی

رژێمی

کورد کوژو

داعیش پەرست

لە بەرامبەر

کپ کردنی

دەنگێکی ڕەنگ ئازار

لە بەرامبەر

کپ کردنی

دەنگێکی گڕی هاوار

چەندت

سەرف کرد و

چەند ت ڕاسپارد

لە چەتە

بۆ کۆشتنی

دەنگێکی پارێزەری

مافی کورد

ئای ئەردوغان

تۆو. . . . ئاین

تۆو

دین داری

و

خوا پەرستی

دوورن

ناگەن بەیەک

لە بەرامبەر

ماف وویژدان

درۆ ئەکەی

هەتا کەی ؟

کورد دەکوژی

مالی کورد

وێران دەکەی

گۆندەکان

کاول دەکەی

دەستەمۆی

نەوە م

دەکەی

رۆڵەی کوردم

تیرۆر دەکەی

تەنها جارێک

فرۆکەیەکی بێگانە

مەدای

سنورتی بەزاند

بە موشەک

وەڵامت دایەوە

بەڵام

بەڵام

هەموو رۆژێ

خاکی ئێمە ئەبەزێنی

بوردومانی

شاخ و

دێ و

مالی کورد

دەکەی

گۆندەکان

کاول دەکەی

کەچی

بەرپرسێک نیە

بلێ

کورە

ئیتر بەسە

مافت نیە

ماڵی کورد

وێران بکەی

هەموو. . . هەموو

سەرشۆڕ

و

نا لەبارین

لای ئەردوغان

ناوی کورد

قەدەغەیە

زمانی کورد

قەدەغەیە

ئاڵایی کورد

خەباتی کورد

قەدەغەیە

ڕۆڵەکانمان

تیرور دەکەن

دە ممان

بەچەک دائەخەن

لە باڵ یاسای

ئەتاتورکەا

هیچ ژیانێکمان

نیە

نازانم

ئەورپا

چۆن

لە ئێوە

قبوڵ دەکەن

بە دەیان

فاشیست

هاتن و

دوایش

ڕۆیشتن

کەسیان

نەیان توانی

ناوی کورد

ئاڵای کورد

مافی کورد

سەروەریی کورد

زەوت بکەن

لە بەرامبەر

گەریلاو

خەباتگێڕی

گەریلای ژن

هەرگیز چاوتان

هەڵنایەت

کاتێک گۆڵێک

لە باخچەی کورد

ئەژاکێنن

بە سەدان

نەمامی سووری

گوڵی کورد

تێدا ئەروێ

لە بەردەم

سوپاتانە

هەر ئەجەنگین

و

نابەزین