ئەگەر ئازار

چاوێلکەی

ئەنا . . . . بوایە

هەڵبەتە

لە چاو دەکرا

ئەگەر ئازار

ڕەنگی

نایەکسانی

مرۆڤ و خاک

بوایە

مالەکان

پێ ڕەنگ دەکرا

ئەگەر

عەبا وپەچە بوایە

لە بەر دەم

کیژەکانی

چارەنوسی

دەستی خەم

لە بەر دەکرا

نەمامێکی

چڵی

بێ ڕەنگ

لە خامۆشیدا

بوو بە دەنگ

دوور خرا

بۆ چارەنووسی

دارستانی

دڕک و دەون

هەر لەوێ

پەڕەی گولی هەلوەری

بۆ بە سوتووی ئاگری

جەنگ

هەر زووخاوە

لەقوڕگی چرۆی

بێ بەرە

ئەبێتە زەنگ

٢

نامەیەک بۆ رۆحی پاکی ئەو کیزانەی یان بەهەڵە یان بە ئەنقەست لەکوردستانی خوا پێاوانە دەسوتین یان دەکوژرێن .

ئای نەبوونی

خەمی خاوی

دڵی هاودەرد

چۆن بووی

بە خێوێکی ڕەش و

لە گەرووی هەژارە

گیرت خوارد

بۆی

بە داری زەقنەبووت و

لە گەرووی داماوە

ڕەگت بەست

لە وڵاتی قەزاو قەدەر

حوکم ڕانیی

قەدەرە

نەبوونی نەخۆشی و

مردن

یا خود کوشتن

قەدەرە

سەر چاوەی

خەونی ژیان

خەمی پەرتوکی

یادی نان

خەمی زۆردار

خەمی دڵدار

هەر قەدەرە

خەمی گەندەل

خەمی مووجە

خەمی بودجەی

بەهەدەردراو

هەمووی هەر

قەدەرە

لە وڵاتێک

زانا . . . نەزان

ئەزان

سەرچاوەی

ڕەگی ژان

یاسا بێ باک

کۆچی گەنجان

ئافرەت و

کۆیلەی ژنان

هەمووی

هەر قەدەرە

توخوا ئازار

بۆ کوێ دەڕۆی

جێم مەهێڵە

وا سەر لە نوێ

چرای

کۆج و ڕەو

هەڵدەکەین

کۆرپەی

ڕۆژی کوردایەتی

کۆرپەی ئەنفال

رووت و برسی

لە بەر تۆیە

ئەی نیشتمان

دووبارە

یاخی دەبم و

ڕوو لە هەواری

کۆج دەکەم

ئەنا فرانک ***

کیژێکی جولەکەیە ی کە بە مردنی لە گرتووخانەی نازیەکانە لە کاتی هێتلەرە . . شێوەی کارەستانی مردنی ئالان کوردی

چیهانی هێنایە لەرزین. . . ئەنا فرانک لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا لە فرانکفورت لەگەڵ خێزانەکەی ڕادەکەن بۆ هۆڵەندا، لەوێ لە خانویەکی دوونهومە لەڕێی یارمەتی چەند دۆستێکی باوکیەوە لە ئەمستردام خۆیان حەشار ئەدن دوایی ئەیا ندۆزنەوە ڕاگوێزی گەرتوخانەی کۆمەل کوژییان دەکەن هەر لەوی بە هۆێ سەرماو برسێتی نەخۆشیەوە، خۆی و خێزانەکەی هەمویان دەمرن . . کاتیک باوکی رزگار دەبێ و دەگەرێتە دوای کۆتای شەری جیهانی دووهەم وەنەمانی هیتلەر یادەوەریە کانی ئەنا ئەدۆزێتەوە کە باسی بەسەر هاتی خۆیی و خێزانەکەی دەکات وچۆن خۆیان ئەشارنە وە لەترسی سوپای هیتلەرە .

باوکی ئەنا بە یارمەتی هاورێکانی توانی یادەوەرێیەکانی بگەیەنێتە چاپ یەکسەر لە جیهانە بڵاو دەبێتەوە و وەرئەگێرێت بۆ سەر زیاتر لە ٩٠ زمانی بێگانە، ماڵەکی ئەنا، ئەو جێگایەی کە خۆیان لی حەشار داوە لە رێی دەرگایەکی نهێنیەوە، شت ومەک و یادەوەریەکانی . لە گەل وێنەکانی هەمووی هەروەک خۆی ماوە، ئێمە دوای سێ سەعات تۆانیمات بلیتمان دەستکەوی و بچینە ژۆرەوە .