چەند دێڕیکی ماتەمینی بۆ رۆحی پاکی ئالان کوردی کە لە دەریای کۆچبەرانە خنکا، بۆرۆحی پاکی ئەو کۆچبەرانەی بەم رۆژگارە لە دەریاکانە دەخنکێن .

ڕۆڵەی شرینم

بنوو

شەوی

شەوگار

شەوزەنگە

دەریا خەیاڵ

ئاستی شەپول

بێ ئامانە

ئەهریمەنی خەو

بێ دەنگە

هەر شەپۆلە

ڕوبەڕوی مەرگت بووە

بۆیە

لاشە ووردیلەکەت

لە قەراغ ئاوە

کەوتووە

ڕۆلەی شرینم

بنوو

سەردەم

سەردەمی چەکە

پایز

لە گەڵا ورینە

گوڵ لەرێگادا

کەوتووە

تۆف و رەهێڵەی باران

کۆچبەرانی

وڵاتەکەم

نۆقمی لافاوی

شەو دەکات

ڕۆلەی شرینم

بنوو

سەردەم

لە ناخە نوستووە

هێز. . خاکی

هەڵگرتووە

سولتانی عەرش

بێ ئاگایە

هەر بیر

لەعەرش دەکاتەوە

‌هێزی عەرش

دەریالووشە و

میلەتیش

خەریکی ڕەوە

کییە لە وەرز

دلسۆز ترە

بیر لە خەمت

دەکاتەوە

خەمی خنکاندنت

جیهانی هێنایە

لەرزین

سەرۆکی

ولاتە دۆستەکان

هاتنە

قۆڵپەی گریان

بەلام

تەنها دلۆپێک

لە چاوی

نەهەنگی عەرش

نەکەوتە خوار

هەر خەریکن

ڕۆکی دەریا

تاڵان دەکەن

خۆ ئەمانە

نە گۆیان هەیە

بیبستێ

نە چاویان

هەیە

بیبینێ

نە فرمێسکیان

لە چاوانە

قەتیس دەبێ

ویژدان

ماشێنێکی

پەککەوتووە

بە روبارێک

مازۆت و نەوت

نایەتە ژێر

باری کار