ئەی کیژە گەریلای کورد

ئەی چیروکی بەرخودان

شەرەڤانانی یەبەکە

ئەی پێشمەرگە

ئەی پاسەوانی

خاکی کورد

ئەی چاو ڕەشی

نازدارنی وڵاتی

کورد

ئەی چاو مەستی

هەندیک شین و

قژی زەردی

توزێک ئاڵوز

ئەی دڵداری

ئەوینی کورد

ئێوە نەبن

ئێمە لە کوێن !

ئەی هاوڕێی

مەلەوەر و

ئاسک و مامز

ئەی نەبەردی

داعیش بەزێن

چۆن

وڵاتە ؟

زل هێزەکان

دڵیان دێ

بەتیرۆریست

ناوتان ئەبەن

زمانیان

ڵاڵ بێت

بەیەکجاری

چون ؟

ئیوەی بێ ووچان و

ئێوەی

خەبات وتێکۆشان

بە خراپە

ناوتان ئەبەن

ئەی نازانن

لە وڵاتی

نەژاد پەرست

بەڕەی سوور

لە بەردەم

داعیشانە

ڕائەخەن

ئیسپاتان کرد

داگیر کردنی خاکی

کورد

خاڵێکی

مەحاڵە

کورد

یەک پارچەی

نەخشەی خاکە

ئەوەی ئیوە

تۆمارتان کرد

نە مالیکی و

نە عەبادی

نە هێزەکانی تری

کورد

‌هیچیان

بۆیان نەکرا

بە دەیان شارتان

رزگار کرد

ئەوان

هیچیان

بۆیان نەکرا