ده‌شنی ده‌چێته‌وه به‌رخوێندن ... زانا دزه‌یی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- زانا دڵشاد دزەیی
- Hits: 741
ده‌شنی دوای دوو ساڵ ونبوون له راگه‌یاندنه‌كان و بێده‌نگبوون له‌كاری هونه‌ری، ده‌چێته‌وه به‌رخوێندن.
ده‌شنی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ده‌ست به خوێدن ده‌كاته‌وه و نوسیوویه‌تی "دڵخۆشم به‌و بڕیاره‌ی كه خۆم داومه، مرۆڤه‌كان ئه‌گه‌ر بتوانن هه‌موو شتێكت لی بسه‌نن، به‌ڵام ناتوانن ئه‌وه‌ت لی بسه‌نن كه له‌مێشك و دڵی خۆتدایه". هه‌روه‌ها له پۆستی دووه‌می ئه‌وه‌ی نووسیووه "یارمه‌تیم بده‌ن كام بوار هه‌ڵبژێرم بۆ خوێندنی ماسته‌ر، ژینگه یان نووسین".
به‌پێی ئه‌م دوو پۆسته بێت دووباره ده‌شنی ده‌ست به‌خوێندن ده‌كاته‌وه و به‌ته‌واوی له‌كاری هونه‌ری دوورده‌كه‌وێته‌وه، كه دوو ساڵه نه‌یتوانیووه به‌رهه‌می نوی دروست بكات و بێته مه‌یدان ركابه‌ری هاوتابههێزهكهی بكات، كه هێلی له‌ڤه.