كلیپه‌ تازه‌كه‌ی هێلی كه‌ تیبه‌ته‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ نزیكه‌ی 15 ده‌فته‌ر دۆلاری تێده‌چێت و بڕیاره‌ له‌ مانگی داهاتوودا بڵاوبكرێته‌وه‌.

به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌كۆمپانیای bmb گروپ كه‌ له‌ئێستادا سپۆنسه‌ری كاره‌كانی هێلی له‌ڤ ده‌كات تایبه‌ت به‌ (سڤیل) ـی راگه‌یاند "كلیپه‌ تازه‌كه‌ی هێلی له‌ڤ به‌كوالێتی و شێوازێكی ستانداردی جیهانی به‌رهه‌مهێنراوه‌، ستافی كلیپه‌كه‌ ده‌رهێنه‌ر و كلیپسازی هۆلیۆدن، كه‌ نزیكه‌ی بڕی 15 ده‌فته‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی تێچووه‌". ئه‌م سه‌رچاوه‌ راشیگه‌یاند، بڕیاره‌ وایه‌ له‌مانگی داهاتوودا كلیپه‌كه‌ بڵاوبكرێته‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ (سڤیل) په‌یوه‌ندی به‌ كه‌سێكی نزیك له‌هێلی له‌ڤ كرد، به‌ڵام ناوبراو نه‌یویست ناوی بهێنرێت گوتی "هه‌موو كاره‌كانی ئه‌م كلیپه‌ له‌لایه‌ن bmb كراوه‌، ستافه‌كه‌ش ئه‌مه‌ریكی بوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ راست نییه‌ كه‌ 15 ده‌فته‌ری تێچووه‌، 10 رۆژی دیكه‌ كلیپه‌كه‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌".

هه‌روه‌ها گوتیشی "كلیپه‌كه‌ له‌ناو له‌میحره‌ری خازر كیلۆ مه‌تر له‌داعشه‌وه‌ دووربووین و گوێمان له‌ ده‌نگی ته‌فه‌ ده‌بوو، ئێمه‌ هه‌موو به‌رپرسیاریه‌تییه‌كمان خسته‌سه‌ر ئه‌ستۆی خۆمان ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی كارێكی جیاواز بكه‌ین".

جێی ئاماژه‌یه‌ ئێستا كاره‌كانی هێلی له‌ڤ له‌لایه‌ن كۆمپانیای bmb گروپ سپۆنسه‌ری ده‌كری و خه‌رجی كلیپ و گۆرانی و مێكاپ و هاتوچۆی بۆ دابین ده‌كری، كه‌ پێشتر ئه‌و كۆمپانیایه‌ هه‌مان كاری بۆ ده‌شنی ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام دوای هاتنی هێلی له‌ڤ ئه‌وان گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ده‌شنی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ ده‌شنی تووشی شۆك بوو، ئێستا ناتوانی كاری هونه‌ری ئه‌نجام بدات و گه‌ڕایه‌وه‌ هۆڵه‌ندا، ئه‌وه‌ش وایكرد ده‌شنی و هێلی له‌ڤ بكه‌ونه‌ دژایه‌تیكردنی یه‌كتر.