له‌سه‌ر حه‌مكۆ هاكیان كرد ... زانا دزه‌یی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- زانا دڵشاد دزەیی
- Hits: 637
له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆستێك له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی خۆی له‌فه‌یسبووك، كه تێیدا ده‌رهێنه‌ر ناسر حه‌سه‌ن په‌سنی به‌رنامه‌ی (حه‌مكۆ شۆ) ده‌كات، رۆژی دواتر فه‌یسبووكه‌كه‌یان هاك كرد.
ده‌رهێنه‌ر ناسر حه‌سه‌ن دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی لاپه‌ره تایبه‌تیه‌كه‌ی خۆی كه بۆ ماوه‌ی 2 رۆژ هاك كرا رایگه‌یاند، هۆكاری هاككردنهكهی په‌یوه‌ندی به‌م بابه‌ته‌وه هه‌بوو كه تایبه‌ت به حه‌مكۆ شۆ نووسیی بووی، ده‌ڵێت "ئه‌وه رای تایبه‌تی خۆمه و پێم وایه حه‌مكۆ سه‌ركه‌وتوو بووه له بهرنامهكیدا و حه‌مكۆ هونه‌رمه‌ندێكی كۆمیدی خاوه‌ن هێز و توانایه‌كی زۆره له‌رووی له‌شولار و جولانه‌وه‌ی هونه‌ری، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته لایه‌ن كه‌سانێك فه‌یسبووكه‌كه‌م هاككرا و سوپاس بۆ پشتگیری هاوڕێیانم و سه‌دان راپۆرتیان بۆ فه‌یسبووك نارد و به‌لاغ كرا و بۆماوه‌ی چوار سه‌عات هاكهكه لابرا".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.