له ڕێنووسدا، كێ به كێیه؟ ... به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیب
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- بەدران ئەحمەد حەبیب
- Hits: 1574
دوای وتاره‌كه‌م له‌باره‌ی ئیبراهیم ئه‌مین باڵداره‌وه، هاوه‌ڵێك بۆی نووسیم گوتی من وام زانی له‌باره‌ی كتێبه تازه‌كه‌وه ده‌نووسی به تایبه‌تی له بواری رێنووس و رێزمانه‌كه‌یدا. راستیت ده‌وێ من خۆشم دام نابوو وا بكه‌م، به‌ڵام وه‌كو بنه‌وا، كارێك نه‌زان كردبێتی ره‌خنه‌ی لێ نایه‌ته گرتن. ته‌نیا ده‌توانی بیكه‌یته ناو كیسه‌یه‌كه‌وه و بیده‌یه‌وه ده‌ستی خاوه‌نی (چیڕۆكی ماڵه قهڵپهكه) . به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویست بێ له‌باره‌یه‌وه بنووسم، وا ده‌ستم پێ كرد.
به‌ر له هه‌موو چت ناوی كتێبه‌كه هه‌ڵه‌یه. خوێندنی كوردی واته دیراسه‌ی كوردی. ده‌ڵێ خوێندنت ته‌واو كردووه؟ یان چیت خوێندووه؟ هه‌رچی مه‌به‌ست له‌م كتێبه‌یه، فێربوونه. ده‌بوو بنووسن خوێندنه‌وه‌ی كوردی یان خوێندنه‌وه و نووسینی كوردی. وێڕای ئه‌وه‌ی شاره‌زاییشم له بواری په‌روه‌رین (تربیه) دا نییه به‌ڵام پێم وایه ئه‌م كتێبه منداڵ فێری نووسین، ره‌نگه خوێندنه‌وه‌ش ناكا. له قۆناغی سه‌ره‌تاییدا، ده‌ست راهاتن به (نووسینه‌وه) وه زۆر گرینگه. رۆژی یه‌كه‌می خۆمم له بیره، مامۆستا فێری كردین بنووسین دار، پاشان بۆ ئه‌ركی ماڵه‌وه سێ لاپه‌ڕه پڕ بكه‌ینه‌وه. كتێهكهی باڵدار نووسینی زۆر بوو. ئه‌مه كه‌میشی هه‌یه و هه‌ڵه‌ی رێنووس و رێزمانیشی زۆره.
یه‌كه‌م: ئامێری (له، به) ئامێری سه‌ربه‌خۆن و به وشه‌ی پاش خۆیانه‌وه نالكێن. كتێبی (خوێندنی كوردی) پڕه له‌م هه‌ڵه‌یه. (له‌وه‌زاره‌ته‌كانی لاپه‌ڕه 1) ، (لهپۆلهكهتدا، لهمامۆستاكهم 32) ، (له‌كوێ 43) ، (بههاوهڵهكهت27) ، (به‌كه‌ڵكم 59) ، (له‌شوێنی 93) ، (به‌فیڕۆ 98) . كتێبه‌كه گه‌وره‌یه تۆ ده‌توانی زیاتر بدۆزیته‌وه. له هه‌مووی سه‌یرتر لاپه‌ڕه 42ه. نووسیویه‌تی: (ا) به ره‌نگێك و (ه) به‌ڕه‌نگێكی دیكه ره‌نگه بكه. واته جاری یه‌كه‌م (به) ی له (ره‌نگێك) جیا كردووه‌ته‌وه و جاری دووه‌م پێوه‌ی لكاندووه. له لاپه‌ڕه 103دا (له ئێستاوه) به جودای نووسیوه، (له‌وه‌لاما) لكاندووێتی. ئه‌گه‌ر منداڵێك پرسیاری ئه‌م دوو شێوه‌یییه له مامۆستا بكا، ده‌بێ وه‌ڵامی چی بێ؟
هه‌موو ده‌زانین، پاشگر به وشه‌وه ده‌لكێ. له لاپه‌ڕه 59دا نووسیویانه: (ئه‌وه‌ی له پێنووس دایه) ، ده‌بوو پاشگری دا به پێنووسه‌وه بلكێ، واته (پێنووسدایه) . كه‌چی له شوێنی تردا لكاندوێتی: (سمۆره‌یه‌ك هاوڕێمه، له ناو پۆلیشدا پێمه) . لێره‌دا لێژنه‌كه پیاوانه هاتووه‌ته ده‌ست، (دا) یه‌كه‌ی لكاندووه و (له) یه‌كه‌ی جودا كردووه‌ته‌وه.
له رێنووسی كوردیدا ئامێری (و) ی پێوه‌ندی، ئامێرێكی سه‌ربه‌خۆیه نه به پێش خۆیه‌وه ده‌لكێ نه به پاش خۆیه‌وه. له‌م كتێبه‌دا هه‌ر سێ جۆره‌كه‌ی هه‌یه. لاپه‌ڕه 142 (مارو مێرو، مه‌ڕو بزن) ، لاپه‌ڕه 143 (دلێرو پاڵه‌وانین) ، له هه‌رسێكیاندا لكاندووێتی به پێشه‌وه. به‌ڵام له (مام و مامۆژن) دا لاپه‌ڕه 142 واته له هه‌مان شوێن، جودای كردووه‌ته‌وه. سه‌یر ئه‌وه‌یه لاپه‌ڕه 43 له (سروود وگۆرانی) دا به دواوه‌ی لكاندووه. كێ به كێیه؟ ئه‌م كتێبه بۆ پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تییه، ده‌بوو ئه‌وانه‌ی دایان ناوه پرس به خه‌ڵكێكی تر بكه‌ن له بواری رێنووسدا، هه‌رچه‌نده ئه‌و "شاره‌زا"یانه، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌بوو خۆیان ڕێنووس بزانن. نه‌شیانشاردووه‌ته‌وه كاره‌كه‌یان نابه‌رپرسانه‌یه، به به‌ڵگه‌ی دانه‌نانی ناوی خۆیان به سه‌ریه‌وه.
هه‌ندێك هه‌ڵه‌ی رێنووسی، زۆریش باون به‌ڵام نابێ له یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تیدا هه‌بن. بۆ نموونه (خۆشده‌وێت 24) هه‌ڵه‌یه (خۆش ده‌وێت) راسته. (ده‌وێت) كاره ناشێ به وشه‌یه‌كی تره‌وه‌ی بلكێنی. ده‌بێ بنووسیت: من تۆم خۆش ده‌وێت، من تۆم خۆش بویستایه، تۆ منت خۆش نه‌ویستایه. (ده‌وێت، بویستایه، نه‌ویستایه) ، هه‌موویان به جودا دێنه نووسین له‌به‌رئه‌وه‌ی باره‌كه باری كارییه. رێنووس بنه‌وا و زانسته، ده‌ست راهاتن نییه وه‌ك له‌ناو كورددا باوه. نموونه‌كه‌ی تر (لێكبده 41) . ده‌بوو بنووسێ لێك بده. بۆ خۆت باری جیاجیا له‌م رسته‌یه وه‌ربگره: لێك مه‌ده، لێكتان دا؟ لێكتان نه‌دایه، لێكمان مه‌ده‌ن. تۆ ئه‌گه‌ر (لێك بده) بكه‌ی به (لێكبده) ، ده‌بێ له‌وانی تریشدا وا بكه‌ی: لێكمهده، لێكتاننهدایه، لێكمانمهدهن، كه هه‌ڵه‌ن وێڕای ئاڵوزیشیان بۆ نووسین. له‌به‌رچی هه‌ڵه‌ن؟ یه‌كه‌م: وه‌ك گوتم كار نالكێ به وشه‌ی بێش خۆیه‌وه (ده‌ڵێم وشه نه‌ك پێشگر) .
دووه‌م: تۆ بنووسیت: یه‌كگرتن، خۆشویستن، ته‌واوت نووسیوه، ئه‌مانه وشه‌ی سه‌ربه‌خۆن، به‌ڵام بیكه‌ی به باری كاری، ده‌بێ ئاوه‌های بنووسی: یه‌ك بگرن، یه‌ك مه‌گرن، یه‌كمان نه‌گرت. نموونه‌كه‌ی تر: لێكدان، ته‌واوه وای بنووسی له‌به‌رئه‌وه‌ی وشه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه، بیكه به باری كاری، ده‌بێ بنووسی لێك بده، لێك مه‌ده، لێكمان بده‌ن. جاری واش هه‌یه تووشت ده‌بێ به تووشی (لێكمانتان نه‌دایه) وه. به یه‌كه‌وه‌ی بنووسه خۆت ناناسیه‌وه. به كورتی گشت ئه‌م نموونهیله: (خوش ده‌وێت، لێك بده، لیكمان مه‌ده‌ن، خوشمان بوێن، تاد) وشه نین رسته‌ن، رسته‌ی ته‌واو. تكایه نابێ ڕێنووسی كوردی لاسای عه‌ره‌بی بكاته‌وه.
سێیه‌م: زه‌میر (یان راناو) ی لكاو له زماندا كاراكته‌رێكی سه‌ربه‌خۆیه و ناشێ له‌ناو وشه‌دا ون ببێ، بگره ده‌بێ لایه‌كی به‌ره‌ڵا بێ وه‌ك (خوشم ده‌وێی، لێكمان مه‌ده‌ن) . ته‌نیا ئه‌گه‌ر چووه نێوان پیتهیلی (یه‌ك) وشه‌وه وه‌ك: ده‌مه‌وێ، ده‌مانه‌وێ، نهتانویستایه. لێره‌دا (م، مان، تان) ناتوانن وشه‌كه له‌ت بكه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی وشه وه‌ك ئه‌تۆم وایه، چۆن ئه‌تۆم له مایه‌دا له‌ت ببێ ئیتر ئه‌تۆم نییه، وشه‌ی ساده‌ش له زماندا دوو له‌ت ببێ، ئه‌و دوو له‌ته به وشه نایه‌نه ژمار. كه‌واته ئه‌گه‌ر بنووسی (ده‌م هه‌وێ، ده‌مان هه‌وێ، بمان ویستایه) هه‌ڵه‌ن. جارێكی تریش بۆی دێمه‌وه.