جوانیمت كوشت ئازارده‌رم

چ گوناهێكم ئه‌نجام نه‌دابوو

ئه‌گه‌رچی من دڵنیا نیم

بێگومان ئه‌و دووڕه‌

لێمگه‌ڕی لێی بڕوانم و ئاشقی بم

له‌ نهێنیمدا

و من به‌ ئاگام

ئه‌و له‌ چنگكه‌وتنه‌وه‌ دووره‌

بۆ چاوه‌كانت كه‌وتمه‌وه‌ قرچه‌ی گه‌رماوه‌

شمشێره‌كانیش به‌ سه‌رییه‌وه‌

ئه‌وه‌ خۆی هۆكاری ده‌سیسه‌یه‌

له‌ سه‌رخه‌و بوونما هه‌ڵمده‌سێنێ

گڕ به‌رده‌داته‌ هۆشه‌كانم

و هه‌سته‌ سه‌ركێشه‌كانم

تاوات لێهات چوویه‌ نێو

خوێنبه‌ری دڵم

زمانه‌ و خوێنهێنه‌ری

وه‌ره‌ و دڵم لاپه‌ڕه‌یه‌

رۆژگاره‌كان نووسیونی

وێنام خۆشه‌ویستیته‌

له‌ لاپه‌رَه‌ تازه‌كه‌مدا

وه‌ك شنه‌ی ده‌مه‌وبه‌یانم به‌

له‌ هاوینی گه‌رما

له‌ زستانا گه‌رمم دابێنه‌

وشه‌پۆلی سه‌رما و سۆڵه‌ی

ئاره‌زووت له‌ سه‌ر ئاوازی پیته‌كانم بی

جوانترین هۆنراوه‌م لێی بۆت هۆنییه‌وه‌