سێ ده‌ق له نامیلكه‌ی: به‌ری باخی خورما .. نوسینی: د. سیجال ئهلركابی ... وه‌رگێڕانی: سه‌ردار جاف
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- سەردار جاف
- Hits: 472
( (نامۆیی) )
ئه‌ی نامۆ
له شه‌مه‌نده‌فه‌ری شارستانی
به‌رامبه‌رم دانیشه
به سه‌رت شه‌یدای بكه
به سهڵاوێكی وێژباری
وه‌ك من دهتبینێتهوه
رۆحت بێ پێزه
ته‌نها له یاداشته جوانه‌كان نه‌بێ
ئه‌وی دی دژوار
له دێرنشینێك
ده‌ست به سه‌ر بادا گیرا
ته‌واوی رۆشنی خۆر كۆبۆوه
له گیرفانه‌كانی سته‌مكارا
وه‌ك من دهتبینێتهوه
له دێرنشینی فرمێسكا
بۆ ئارامیش برسێتی
وه‌ك من دهتبینێتهوه
چه‌ند بسڕدرێته‌وه
زوقمی نامۆبوون ده‌تگرێته‌وه
لوولت ده‌دات
ڕشهبای شڕشێت
ئه‌وه‌تا گه‌یشتینه وێستگه
بزه‌یه‌ك سیمای روون ده‌كاته‌وه
به ئاسووده‌ییه‌وه ده‌ڵێ
دواجار گه‌یشتمه دێرنشینهكهم
ئاه ئه‌ی دێرنشینهكهم
كه‌ی ده‌گه‌ڕێمه‌وه ماندوو بووم
( (له‌یلا) )
خۆشه‌ویستی و تێگه‌یشتنم
له سه‌ر به‌ردی ڕه‌گه‌زپه‌رستی ڕاخست
ئه‌ی كیژۆڵه بۆ ئه‌وه‌ی پێیه‌كانت بریندار نه‌كا
په‌نجه‌ره‌یه‌كم دانا
له سه‌ر ڕێگای تیره‌گه‌ری
و ته‌ڵه‌ی خێڵایه‌تی
چقڵهكانی ڕه‌گه‌زپه‌رستی
كرۆكی دواكه‌وتووییه
له‌یلا وریای گورگه مرۆییه‌كان به
به‌رگی دووگیانی ده‌پۆشن ناوی دیموكراتییه
له‌یلا خۆ به ده‌سته‌وه بده ئه‌ی ئازادی
( (بیركردنه‌وه‌كانت ده‌خوێنمه‌وه) )
به لێشاوی خۆشه‌ویستیت به سه‌رما ببارێنه
به ئه‌وینت شه‌یدام بكه
له بیرم مه‌كه
قسه‌كانت مه‌گۆڕه
رووخسارتم لێ لاده‌به‌ن
ده‌زانم كه بۆنم
ئیسكهكانتی بۆ ڕادێ
بدوێ ده‌سبه‌رداری گزنگ به
له سه‌ر سێبه‌ری
دارهمهیتهكهت سه‌ما ده‌كا
لێوه‌كانت ببزوێنه
چهخماخهیهك له به‌رده‌متا ڕۆشنبكهوه
شه‌یداییت گڕكانێك له ناخما هه‌ڵده‌سێنێ
له بیرم مه‌كه
له شوێنی خۆتا شه‌ونخونیت گرت
به لێشاو خۆشه‌ویستیت به سه‌رما ببارێنه