کێشەی تاکی کورد لە ماوەی (٢٤) ساڵی رابوردوو دابەش بوە بەسەر چەند تەوەرێکدا، ئەندامانی حزبەکان چۆن بەقازانچی حزبەکەیان بێت وا بیری لێئەکەنەوە . بەلام ئەوەی جێگەی سەرنجی ئەم نوسینەی منە، جیاواز لە بیری تەسکی حزبایەتی ئەم جارە زۆرینەی پارتەکان و کۆمەلانی خەڵکی کوردستان بە یەکەوە کۆکردونەتەوە هەموار کردنەوەی دەستوری سەرۆکایەتی هەرێمـی کوردستانە، ئەمە زۆر گرنگە.

بەلام بۆ ئاگادار کردنەوەی لایەنی بەرامبەر پێویستە بە ئاگا بهێنرێتەوە تا بیر لەچارەسەری دروست بکاتەوە کە برادەرانی پارتی دیموکراتی کوردستانن.

ئەبێت بزانن کوردستان لە چی قۆناغێکدایە جوگرافیای کوردستان کەوتۆتە کوێوە خەبات و تێکۆشانی سیاسی و روشنبیری لە چی ئاستێکدایە، پەیوەندیەکانمان لە نێوخۆی کوردستان لە خراپترین ئاستدایە.

لەسەر ئاستی جیهان و ناوچەکەش پەیوەندیەکان زیاترحزبەکانن نەك دەسەلات و سیاسەتی حوکمەتی هەرێم.

زۆر سەیرە برادەرانی پارتی منەت ئەکەن بەسەر گەلی کوردەوە، ئەڵێن رێگامان بە خۆمان نەداوە خۆمان فەرز بکەین زۆر شتمان قبول کردوە، مانای چیە ؟

پرسیار دێتە ئاراوە ؟ بە چی خۆتان فەرز ئەکەن،

بە هێزی سەربازی، هێزی سەربازی بۆ دوژمنی کورد و کوردستان بەکار دێت.

ناشکرێ بوترێت بە هێزی دراوسێکانمان ئەتانترسێنین.

برادەرانی پارتی مادام لە حوکمەتدا دەسەلاتیان هەیە بە یەك لەسەر چوار پێویستە ئەوەندەش هێمن و لەسەرخۆبن.

هیچ لایەنێك لە کوردستاندا هێندەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان خەباتی سەختی درێژخایەنی نەکردوە هێندەی یەکێتی قوربانی و داستانی پر سەروەری تۆمار نەکردوە، لە هەموو کات زیاتر پێویستمان بە پاراستنی نێومالی کورد هەیە بروامان بە گوێ گرتن و یەکتر قبول کردن هەیە، ئەم ئازادیەش کە لایەنەکان هاتونەتە سەر سفرەی حازری رەنج و ماندو نەبونی و قوربانیەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە.

مرۆڤەکان هەریەکەیان بەشێوەیەك بیر ئەکەنەوە، بەلام ئەبێت لەگەل گۆرانکاری وقۆناغەکانی سەردەم خۆت بگونجێنی

بەڕێز سەرۆکی هەرێـم،

١ - ئایا بۆ کاردانەوەت هەبێت لەسەر پێشکەش کردنی پرۆژەکانی لایەنە سیاسیەکان دەربارەی هەموار کردنەوەی یاساکانی سەرۆکی هەرێم، ئەمە وەلامێکە کە پێشتر دەسەلاتی حوکمەتی هەرێم بە هەموو سەرۆکایەتیەکانیەوە هی کۆمەلانی خەڵکی کوردستان نەبوە تەنها بۆ پارتێکی دیاری کراو بوە کە پارتیە.

٢ - ئایا بریاری هەڵبژاردن بۆ (٢٠/٠٨) بە جێگر و لایەنە سیاسی و پەرلەمنات ووتوە. ؟ بێگومان نەخێر چونکە ئەم بریارە کاردانەوە بوو، بۆ کاتی هەڵبژاردن کاتەکەش کەمە و پێویستی بە دیالۆکی پارتە سیاسیەکان هەیە.

٣ - ئەی بەڕێزت پێشێلی یاسات نەکردوە بێ گەرانەوە بۆ خاڵی یەکەم دوەم کە باسمان کرد، ئایا بەڕیزت تەنها قسە وەرئەگریت لە راوێژکارەکانت نابێت بڵیت من سەرۆکی هەرێم نەك تەنها پارتی.

٤ - ئەگەر هەڵبژاردن بکرێت تەنها برادەرانی پارتی دەنگت بۆ ئەدەن ئایا ئەنجامەکەی چۆن ئەبێت ؟ ئایا بە ئاسانی قبوڵی ئەکەن ؟ میللەت ئەخەنە دووریانێکی نەخوازراو.

ئایا برادەرانی پارتی بە نیازن شەڕێكی تری ناوخۆ دروست بکەن لە پێناوی کورسی و دەسەلاتدا، هێشتا ئازارەکانی شەری ناوخۆ لای گەل و کەس و کاری شەهیدان سارێژ نەبوە.

جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەسەر لیستی پارتی ئەلێت سەروك و ئەندامانی پارتی لە پێناوی مانەوەی کورسی بۆ بەڕێز کاك مسعود ئامدەین بۆ دوو ئیدارەیی،

 من لێرەدا پێـم باشە چونکە خۆم لە (3-28) ووتارێکم نوسیبوو بە ناوی( دوو ئیدارە باشترە لە شەری ناوخۆ) کەواتە من پێش بیر و بۆچونی پارتی کەوتم و چاك بیرم لێکردبۆوە.

هەرەشەو ووتاری بریق و با‌ق سودی نیە، میللەت زۆر ووریایە، (کەروێشك بە عەرەبانە ئەگرن)

ئەبێت دەست بدەینە بەردێك کە لە تواناماندا بێت بە هاوکاری گەلیش شان باتە بەری .

دەسەلاتان تەنها بۆخۆتان قۆرخ کردوە سەروەت و سامانی میللەتان بە هەدەر برد، تەنها بیرتان لە خۆتان کردەوە رۆلەی کۆمەلانی خەڵکی بوە قوربانی و ئێوە دەسکەوتەکەی ئەچنەوە.

( ئەوەی خۆم بۆخۆم ئەوەی تۆش ئەخۆم ) ئەم سیاسەتە پەیرەو ئەکەن .

هەموو کۆمەلانی خەڵکی کوردستان ئەندامی پارتی نیە هەرچیەك بڵێن بڵی وایە فەرمودەی جەنابتە قوربان.

ئەم لایەنە سیاسیانە پرۆژە پێشکەش ئەکەن لەگەڵ بەرنامەو کاری پارتی دیموکراتی کوردستان ناگونجێ، باش بزانن کە پێشتر سیاسسەتێکی هەلەتان هەبوە و خزمەتی خەڵکی کوردستانتان بە یەکسانی نەکردوە ئەنجامەکەی وا ئەشکێتەوە

کەواتە خەڵکی کوردستان مەخەنە نێوان دوو بەرد داشی جیاوازەوە،

 

 2015-06-15