زۆر نمونەی وولاتی پێشکەوتو جوانمان گوێ لێبوو لە لایەن دەسەلاتی هەرێمەوە کە کوردستان وا لێبکەن، ئێمەی کورد دڵمان زۆر پاکە و زوو بروا بە قسە ئەکەین، سەرکردایەتی کوردیش ئەم وانەیەی لە دووژمنانی کوردەوە وەرگرتوە درۆ بکە هەتا بروات پێئەکەن.

لە پشتی ئەم هەموو گفتارانەوە بۆ پەردە پۆش کردن کۆمەلێك کرداری گەندەلی و دزی ئەنجام دراوە، بازرگانە سیاسیەکان هاوبەشی خۆپەرستی و یەك نەخۆشی ساری لە نێوخۆیاندا کۆیان ئەکاتەوە ئەویش بە هەدەر دانی سەروەت و سامانی کۆمەلانی خەڵکی کوردستانە کە کەس نازانێت ئەم دەسکەوتانە چۆن گوزەر ئەکەن و لە چی بانکێك هەڵئەگرێن.

پارتە سیاسیەکان هەتا ئێستا نەیانتوانیوە ئازایانە بەرەو رووی ئەم بارو دۆخەی ئێستای کوردستانن ببنەوە، لەبەر ئەوەی هەر پارتە بە هێندەی خۆی تاوانبارە.

ئەوەی بابەتی منە کۆبونەوەی ئەم لایەنە سیاسیانەیە کە ئەوان پێی ئەڵێن سازان.

بەداخەوە پەرلەمانی کوردستان هەرچەندە کەم کوری هەیە بەڵام نیشانەی پێشکەوتن و دەرکردنی یاسایە و جێگەی کۆکردنەوەی هەموو بیر و بۆچونەکانە. .

ئەوەی گوزەر ئەکات هەمومانی سەرقال کردوە ماوە بەسەرچوی سەرۆکی هەرێم و دەسەلاتەکانێتی،

ئەم بریارە نیشتمانیە لە چنگی پەرلەمان دەرکرا چوە سەرمێزی لایەنە سیاسیەکان .

پارتی زۆر حکیمانە هەلس و کەوت ئەکات بەرامبەر داخوازیەکانی بەرامبەر، هێندە بە گرنگی وەرنەگرتوە و زۆر بە ئارامی لەگەڵی ئەدوێ ئەمە خۆی لە خۆیدا پرسیارێکی گوماناویە !!!!!!

پارتی دیموکراتی کوردستان تەنها یەك دەرگا هەیە ئەویش بۆ سەرۆکی هەرێمە کە پیا بروات تەنانەت بۆ ئەندامانی پارتیش نیە خۆیان لەو دەرگایە نزیك بخەنەوە، بۆیە هەموو توانای خۆیان و دەرەکی ئەخەنە گەر بۆ سەرکەوتنی ئەم داخوازیە، هەر بلێن یاسا رێگەی پێنەداوە چوار لایەنەکە!!!!!!

ماوەی ) دە ) ساڵی حوکمرانی چی بۆ هێنانین؟

1 - تێکدانی پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغداد، بوە هۆی برینی موچەی کۆمەلانی خەڵکی کوردستان.

2 - هەوڵدان بۆ تێکدانی پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسیەکان و بە هێز کردنی بەرەی خۆی بە هێزی پارەی گەل.

3 - هەموو دەرکەوتنێکی دروست کردنی وولاتی سەربەخۆ بوو، ئەمەش بۆ پەردە پۆش کردن و بێدەنگ کردنی لایەنە سیاسیەکان و خەڵکی کوردستان بوو،

ئایا چۆن ئەتوانین ببینە خاوەنی وولات کە سەرۆکەکەی بروای بە گۆرینی دەسەلات نیە، یاسا و پەرلەمان هیچ مانای نیە . نەیتوانی دەزگاکانی حوکمەت یەك بخاتەوە ئاسانترین کاربوو، هیچ هەولێکی نەدا هەتا بلێین ئەوەی کرد.

4 - لەسەر ئاستی پەیوەندیەکانی دەرەوە پەیوەندی حزبایەتی بوو.

5 - سامانە سروشتیەکان و ناوخۆو ئاسایش هەمووی لای خۆیانە بێ ئەوەی کارێکی شیاویان ئەنجام دابێت خۆش گوزەرانی بۆ خەڵکی هێنابێت.

6 - پارتی بۆ مانەوەی دەسەلاتی ئامادەیە هەموو کارێك بکات وە لە مێژووی خۆیدا ئەم کارەی چەندین جار ئەنجام داوە

داواکارم لە لایەنە سیاسیەکان :

دوو ئیدارەیی هێڵی سور بێت، قبول کردنی دوو ئیدارە لە قازانجی پارتیە، چوار لایەنە سیاسیەکە گۆر بۆخۆتان هەڵئەکەنن و جارێکی تر نابنەوە بە خاوەنی ئەو هەموو ئەندامەی لە سنوری هەولێر و دهۆك هەیە.

ئەو سنورەی ( دێگەڵە ) حوکمەتی بەعسی رەفتار فاشی بە هاوکاری پارتی دایانناوە لە ناو هەرێمدا سنور نیە.

بە هەموو شێوەیەك دژی بوەستنەوە و پێویستە باسی بکەن لەگەل پارتی با تێبگات ئەوە سنورە دەست کردی (بەعس) بوو

لە کۆبونەوەکانتاندا پێویست ناکات سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی بەشداری بکات چونکە ئەو خۆی پارتیە و ئێستا شتێك نیە پێی بوەتری سەرۆکایەتی هەرێم،

بەداخەوە بە هۆی سەرقالی چارەسەرکردنی ئەم دەسەلاتی سەرۆکە گەورەترین زیانی بە کۆمەلانی خەڵکی کوردستان گەیاند لە ڕووی موچە و کۆچی بەردەوام و بیر چونەوەی خزمەت گوزاری و سەرۆکی حوکمەتیش ئیسپاتی کرد هەتا مامی چارەسەر وەرنەگرێت کۆمەلانی خەڵکی کوردستان پلە دوون.

هیوادارم کۆبونەوەکان هێندە ناسك بێت زوو پێبگات، نەك هێندە بخایەنێت پیر و نەکڵۆك بیت.

2015-09-19