کەمتر لە هەفتەیەکی ماوە بۆ گەشتن بە سازانی نیشتمانی لایەنە سیاسیەکان لەسەر یاساکانی دەسەلاتی سەرۆکی هەرێـم و ماوەی تەواو بونی وویلایەتی سەرۆکی هەرێـم.

یاسا زۆر گرانە لەم هەرێمەی خۆماندا سەروەر بێت . ئەوەش ئەگەرێتەوە بۆ قازانج و دەسکەوتی تایبەتی لایەنە سیاسیەکان بە گشتی و بە تایبەتی پارتی.

چۆن ؟

گرنگترین دەسەلاتی بالا لای برادەرانی پارتیە، کە خۆی ئەبینێتەوە لە دەسەلاتی سەرۆکایەتی هەرێـم بە هەموو دەسەلاتەکانیەوە و سەرۆك وەزیران و دەسکەوتێکی زۆری داهاتی نەوت بە ناروونی و ئاسایشی وولات و کۆنترۆل کردنی زۆنی زەرد بە هەموو مانایەکیەوە کە بۆ لایەنەکانی تر نیە کاری سیاسی وەکو پێویست بە ئەنجام بگەیەنن.

کەواتە لەدەست دانی ئەم هەموو دەسەلاتە بۆ پارتی لە شەورۆژێکدا ئاسان نیە و ناشکرێ.

کۆمیسۆنی بالای هەڵبژاردنەکان لەدوای ئەم بەروارەوە و لە دوای دوومانگی تریش هەر ناتوانن بریاری ئامادە کاری بکەن بۆ هەڵبژاردن، چونکە کاتیان نیە سەرژمیری تەواو و بودجە لەبەردەست نیە بۆ راپەراندنی.

هەرچوار لایەنەکە بە جیاوازی بیرو بۆچونەکان ودەسەلاتەکانیانەوە وەکو جوگرافیا زۆری ئەندامانیان لە زۆنی سەوزان و کاری سیاسی زۆر ئازادانە بە ئەنجام ئەگەیەنن، پێچەوانەی زۆنی زەرد، ئەمەش وای کردوە چۆن بە قازانجایان بێت و لە بەرژەوەندی حزبەکەیان بێت وا بکەن یەك پرۆژەیان هەبێت، بێجگە لە یاسا کە دوا بریاری خۆی داوە بۆ کۆتا دەسەلاتی سەرۆکی هەرێـم.

کەواتە لایەنەکان ناگەنە سازانێکی کۆتایی،

منیش بۆ دوای ( 20 /08 / 2015 ) لە کوردستان وای ئەبینم .

١ - سەرۆکی هەرێـم بە تەنها سەرۆکی یەك لەسەر سێی هەولێر و زۆرینەی دهۆك ئەبێت، دەسەلاتی قەلەم رەویی تەنها زۆنی زەردە وەکو جوگرافیا.

٢ - سەرکی پەرلەمان بۆ ماوەی دوو مانگ بە پێی یاسای ئەبێتە سەرۆکی هەرێـم، بەلام سەرۆکی بەشێکی دانیشتوانی هەولێر و زوربەی دانیشتوانی شاری سلیمانی و هەلەبجە و گەرمیانە . دەسەلاتی قەلەم رەویی تەنها لە زۆنی سەوزدا ئەبێت، هەرچەندە پەرلەمان لە هەولێرە.

٣ - سەروك وەزیران بە شەرمەوە سەرۆك وەزیرانی زۆنی سەوز ئەبێت چونکە بەشێك بوە لەوەی نەیتوانیوە بگاتە سازان لەگەل لایەنەکانی تر .

٤ - فەرماندەکان وهێزی پێشمەرگە بە قارەمانێتی و هەست کردن بە بەرپرسیارێتی وەکو خۆی ئەمینیتەوە ئەرکی پاراستن سنورەکانی خۆیان لە ئەستۆ ئەگرن و فەرمان لە دوو شوێن وە ئەگرن، لە حزبەکانیان و وەزارەتی پێشمەرگە.

٥ - لەم ماوەیەدا پەیوەندیەکان لەسەر ئاستی حوکمەتی عێراق و تا رادەیەکیش ناوچەکە گۆرانکاری دێتە پێشەوە،

٦ - راگەیاندن ئارام نابێت لە هەردوو لاوە .

٧ - ئەندامانی هەردوو لا کە لەژێر دەسەلاتی بەرامبەردان خۆپیشاندان بەردەوام ئەبێت و زۆر جاریش ئەگاتە توندو تیژی.

٨- ئۆتوماتیکی دوو ئیدارە خۆی ئەسەپێنێ .

 

14-08-2015