دوای سەرکەوتنەکانی هێزەکانی پارستنی گەل و پێشمەرگە و شەڕڤانانی قارەمانی گەلەکەمان لە کۆبانی و گرێ سپی و، و چەند ناوچەیەکی تردا، لەگەڵ پاکردنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە گوند و لە شارۆچکەکانی رۆژئاوای کوردستان لە تیرۆریستانی داعشی بەکرێگیراو . . رژێمەکەی ئۆردوگان زۆر ناڕەحەت و نیگەران بوون لەم سەرکەوتنانەی کورد و . . بەرچاویان چاویان لێڵ بوو. . بە ئاشکرا و بەبێ شەرم وتیان ئێمە لەم سەرکەوتنانەی کورد بێدەنگ بین و کاردانەوەمان نەبێت . . بە تایبەتیش لە دوای راگەیاندنەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە بارەی سەرکەوتنەکانی هێزەکانی پارستنی گەل و پێشمەرگەکان، کە ئەو راستییەی راگەیان کە : " هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان سەلماندیان، کە بە توانترین هێزن بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە سوریا، هەر بەم هۆیەشەوە پشتیوانی ئاسمانیی ئەمریکا و هاوپەیمانیانیان لێدەکرێت لە جەنگی کۆبانی و لە رووبەرووبوونەوەی داعشدا "

تورکیا دوای سەرکەوتنەکانی گرێ سپی و دەوروبەری، کە دەروازە و رێگایەکی گەورەیان لە پەڕینەوە و دزەکردنی داعش بۆ رۆژئاوای کورددتان و سوریا داخست . . هەروەها لە دوای ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی کە پارتی دیموکراتی گەلان ( هەدەپە) لە هەڵبژاردنەکانی تورکیادا بەدەستی هێنا، سەرەڕای چەندین پیلانی گڵاو و ئەنجامدانی تەقینەوە لە شارەکانی باکووری کوردستان . . تورکیا کەوتە تومەت هەڵبەستن و بوختان کردن بۆ کورد، گوایە هێزەکانی پارستنی گەل ( عەرەب و تورکمانەکان )کە کەمینەی ئەو ناوچانەن بە زۆر راگواسنەوەیان دەکەن، کوردەکانیان بە رەگەزپەرست تاوانبارکرد . . ئەم توومەتەی تورکیا راست نییە و بێ بنەما و بەڵگەیە . . بەڵکو مایەی پێکەنینیشە . . چونکە تورکیا بە پەنجەی پیسەوە ئاماژەی دەکات و، خۆیان تا ناقڕگەیان لە رەگەزپەرستی و جیاوازی نەتەوەیی نوقم بوونە . . تا ئێستا پيسترین وڵاتە لە جیهاندا کە پاکتاوی نەژادی کورد و ئەرمەنییەکانیان کرد . ملیون و نیویک ئەرمەنی بێ تاوانیان سەربڕی، بە هەزاران کوردیان کوشت و، بە هەزاران خێزانی کوردیان راگواستەوە . . دروشمی بۆگەن و رەگەزپەرستیتان ئەوەیە : " لە تورک زیاتر هیچ نەتەوەیەکی تر لە تورکیادا بوونی نییە " لە کاتێکدا کە بیست و پێنج ملیون کورد لە باکووری کوردستان و لە شارەکانی تورکیا دەژین . . هەروەها عەرەب و ئەرمەنی و عەلوی و نەتەوەی تری لێدەژین . . ئەم نەتەوانە لە تورکیای بە ناوە موسوڵمان و دیموکراتی و کراوە . . تا ئێستا هیچ مافێکیان نییە . . ئەوان هێندە رەگەزپەرستن، لە تورک زیاتر هیچ نەتەوەیەکی تر بە شایستەی ژیان و مان نازانن . . لە داوای سەرکەوتن و ئاسایی بوونەی باردۆخی گرێ سپی، هێزەکانی پاراستنی گەل داوایان لە خەڵکانی ئاوەرەبووی کورد و عەرەب و تورکمان کرد کە بگەڕێنەوە بۆ گرێ سپی و ناوچەکە . . بەبێ جیاوازی هەموولایەک دەپارێزن . . چونکە پێکەوەژیان و برایەتی و دۆستایەتی کورد لەگەڵ ئەم گەلانەدا مێژوویەکی کۆنی هەیە و . . زۆر لەوە گەورەتر و بتەوترە و رەسنترە کە بە درۆ و بوختانەکانی ئۆردوگان و پارتەکەی و نەیارانی کورد و کوردستان . . لەکەداربێت یا بڕوایان پێبکەن . . ئەوان لە منداڵییەوە بە رق و کینەو جیاوازی و رەگەزپەرستی گۆش و پەروەردە کراون . . رەگیان لەناو دڵی ئۆردووگان و هاوڕەگەزپەرستەکانی داکوتاوە . . هەر ئەم رقەیان و، چاوهەڵنەهێنیایانەبە سەرکەوتن و بە پێشکەوتنو بە کرانەوەی کورد و، بە رۆڵی سەرەکی کورد لە تێکشکاندنی داعش . . بە پێگەی کورد لە ناوچەکەدا . . هەموو ئەمانە نیگەرانی کردوون . . ئەوەبوو لە بەرەبەیانی رۆژی پێنج شەمە ( ٢٥/ ٦/ ٢٠١٥) لە تورکیای مۆڵگەی داعشادا . . چەند گروپێکی جاشە ئیسلامیەکانی نوکەر و بەکرێگیراوی تورکیا، کە لە ناو خاکی تورکیادا، مەشق و راهێنانی پێ کردن و . . و چەک و تەقەمەنیشیان پێشکەش کردن و . . جلوبەرگی کوردیی شەڕڤانانیشیان بۆ ئامادەکردن . . هەر تورکیا سێ ئۆتۆمبیل و مۆتۆرسکیلێکی بۆمبڕێژکراویشیان بۆ ئامادەکردبوون، دەزگای هەواڵگری تورکیا هەموو زانیارییەکیان پێدابوون و، لە سنووری تورکیاوە، لە سێ قۆڵەوە بەرەو شاری کۆبانی و دەوروبەری ئاراستەیان کردن . . داعشی تیرۆریست، وەکو هەموو کردەوە نامەردی و قێزەوەنەکانی تریان، کە لە بێڕەوشتی و بێویژدانیدا تا تەپڵی سەریان نوقم بوونە . . لە ناو خەڵکی سڤیل و بێ تاواندا، ئەو ئۆتۆمبیلە بۆمبڕێژکراوانانەیان تەقاندەوە . . کومەڵێک گوندنشینی کوردیشیان گولەباران کرد . . زیاتر لە سەد کوردی سڤیل شەهید بوون و نزیکەی سەد و دە برینداریش هەیە. . بە ڵام شێرە کوڕ و کچە قارەمانەکانی هێزەکانی پاراستنی گەل پەلاماریان دان و زیاتر لە چل و پێنجداعشیان تۆپاندن و ژمارەیەکێشیان بە دیل لێ گرتن، چەند کەسانێکیشیان گەمارۆداون . . کەلاکی کۆمەڵێک لە تۆپیوەکانیان لە ناو کۆبانیدا بۆگەن بوونە . . ئەودواشیان بەزین و بەرەو مۆڵگەکاننیان لە تورکیادا هەڵهاتن . . ئەم کارە قێزەوەنەی داعشی هاوپەیمانی پارتی داد و گەشەکردنی بە ناوە ئیسلامی . . سەرانی رژێمی تورکیای دڵخۆش و شاد کرد . . چونکە ئەوان بە کوشتن و سەربڕینی منداڵ و ئافرەتی کورد زۆر شاد دەبن . بەڵگەی هاشا هەڵنەگر و سەلمێنراوە هەیە کە ئەم هێڕشکەرانی داعش لە سنووری تورکیاوە ئاودیوی کوبانی کران و، دەزگای هەواڵگری تورکیا هەموو ئاسانکارییەکی لۆجستی و پەڕینەوەی بۆ کردوون . کێ تا ئێستا گوێی لێبووە کە ئۆردوگان، داعش بە تیرۆریست ناوبەرێت . . ؟؟ تورکیا وەکو هەموو کردەوەکانی پێشتری نکووڵی و هاشای لێکرد کە داعش لە سنووری تورکیاوە دزەیان کردووبێت و، پەلاماری کۆبانی یان دابێت . . ئەم هاشاکردن و نکووڵیکردنە شتێکی سەیر و تازە نییە بە لای تورکیاوە . . نە یەکەمین جارێتی و نە دواجاریشی دەبێت . . حەزکەم نوکتەیەکی مەلا نەسرەدینتان بە بیر بهێنمەوە : ( رۆژێک دراوسێیەکی مەلا نەسرەدین دەچێت و داوای گوێدرێژەکەی لێدەکات . . مەلا نەسرەدین پێی دەڵێت، گوێدرێژەکەمان لە ماڵ نییە و بردوویانە بۆ شار . . لەم کاتەدا گوێدرێژەکەی مەلا دەزەڕێت . . دراوسێکەیان بە تووڕەییەوە : ئەرێ مەلا شەرم و شوورەیی ناکەیت کە درۆدەکەیت . . ئەوەنە گوێدرێژەکەت دەزەڕێت . . ؟ مەلا نەسرین وەڵامی دایەو و پێی وت : کورە کابرا تو بۆ ئەوەندە بێ بڕوایت . . تۆ بە قسەی من بڕواناکەیت . . بە زەڕینی گوێدرێژەکەم بڕوا دەکەیت . . ". . جەنابی ئۆردوگان ئێوە هاشا لە چی دەکەن، ئەوەتا جاشە داعشەکانتان لە ناو تورکیادا دەزەڕن . . ! درۆکانتان ئاشکرایە و ناتوانن پەردەپۆشی راستییەکان بکەن . . تەنانەت زەردەخەنەکانیشت ژەهڕواین . . چونکە دڵت پڕە لە رق وکینە بەرانبەر بە کورد . . ئەم تاوانەش پەڵەیەکی ترە بە نێوچەوانی رێژمە رەگەزپەرستییەکەتەوە .
تەنانەت دوو کەسیش جیاوازیان نییە و هاوڕان لەسەر ئەوەی، کە تورکیا دڵنیاترین پردی پەڕینەوەی داعشە و، تورکیا بۆتە گەورەترین مۆڵگەی داعش، بۆتە گۆڕەپانی مەشق و راهێنان و پیلان و نەخشەدانی کاری تیرۆریستی . . بە تایبەتیش لە دژی گەلی کوردمان . . ئاشکراشە کە هەموو نەخۆشخانەکانی تورکیا لە بەردەم چارەسەرکردنی بریندارەکانی داعشدا کراوەیە و، بە خۆڕایی چارەسەریان بۆ دەکەن .
ئەوەش بە بەڵگەوە سەلمێنراوە، کە لە نێو کارتۆنی داو دەرماندا، گوایە هێندە بە بەەزەیین و هەڵوێستی مرۆڤانەتان هەیە و چەندین لۆری دەرمانتان بۆ داعش ناردوون . . بەڵام درۆیەشتان ئاشکرابوو . . کە ئەو کارتۆنانە پڕبوون لە چەک نەک دەرمان، ئەو چەکانەش دیاریی رژێمەکەتانە بۆ داعشی هاوپەیمانتان، بە مەرجێکیش ئەو چەکانەتان پێ بەخشیوون، کە لە دژی گەلی کورد بەکاریان بهێنن . . دەک رەودار نەبن و هەزاران هەزار نەفرەتان لێبێت، لە خۆتان و لە کردەوەکانتان . . بەڵام ئەی رەقیبانی گەمژە و نیازگڵاو، ئەی دوژمنانی ئازادی و دیموکراتی . . خەیاڵتان خاوە، هەر ماوە و هەردەمێنێت قەومی کورد زمان . . نایشکێنێت دانەری تۆپی زەمان .
ئەمڕۆ لە سایەی سیاسەتی چەوت و شکستخواردووی حکوومەتەکەی ئۆردووگاندا، بە هۆی هاوکاری کردن و رێکەوتنی لەگەڵ داعشدا، بە هۆی دەستێوەردانی لە ئیشوکاری ناوخۆی وڵاتانی دراوسێ و میسر و لێبیادا، بە هۆی دژایەتی کردنی گەلی کوردمانەوە، توورکیا دووچاری گێژاوەیەکی سیاسی و رەخنەی ناوخۆ و دەرەکی بووە . . رۆژ لە دوای رۆژ تورکیا زیاتر پێگەی خۆی لە دەست دەدات و، وەکو دەوڵەتێکی یارمەتیدەری تیرۆریستی ناودەبرێت . . ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا، لە دووڕوویی و لە هەڵوێسی نادروستی تورکیا نیگەرانن . . بەڕێوەبەری دەزگای ناوەندی ئەمریکی ( جێمس کلابیر) بە راشکاوی و ئاشکرا دەڵێت : " ئێمە ناتوانین رێکخراویداعشلەناوبەرێن، ئەگەربێتو یارمەتیدانی ئەم رێکخراوە لە لایەن تورکیاوە بەردەوام بێت " جێمس کلابیر درێژە بە قسەکانی دەدات و دەڵێت : " لە ـ سەدا شەستی ـ شەڕکەرانی بیانی کە پەیوەندیان بە رێکخراوی داعشەوە کردووە، لە خاکی تورکیایەوە پەڕیونەتەوە بۆ سوریا . . " بە ئۆردووگان دەڵێین، ئا بەم بەم کردەوە قێزەوەنانەتان، بە پاشەڵی پیسەتانەوە دەتانەوێت ببنە ئەندامی یەکێتی ئەوروپای دیموکراتی و ئازادی . . ؟؟

جەنابی ئۆردووگان، پارتی دیموکراتی گەلانیش ( هـەدەپـە) لێیان تێکدایت و، چاوی رەشت کاڵەوەبوو، خەونەکەتیش نەهاتەدی و، نەبوویت و هەر ناشبیت بە سوڵتان ئۆردووگان . . ئێمەش بۆ دڵدانەوەت . . ئەم دێڕە هەڵبەستەت پێشکەش دەکەین:
دە مەگـری مەگـری، ئاغـای ئۆردوگـان
جــبەکەت دانێ، نەبــوویت بە سوڵتـان

نەرویـج : ( ٢٦/ ٦/ ٢٠١٥)