رۆژی پێنج شەممە (٢٠ / ٨ / ٢٠١٥) لە سایتی ( روسیا الیوم ـ روسیای ئەمڕۆ ) دا بە زمانی عەرەبی بابەتێک بە ناونیشانی ( کردستان تحمي أوروبا . . بریطاني یحارب داعش في العراق : کوردستان ئەوروپا دەپارێزێ . . . بەریتانییەک شەڕی داعش دەکات لە عێراقدا ) .
( گـیم ئەسرتۆن ) ی تەمەن (٥٣) ساڵان، لە رۆژی دوو شەممە (١٧/ ٨ / ٢٠١٥) لە بەریتانیاوە هات و، گەیشتە شاری ( دهۆک ) لە باشووری کوردستاندا، بۆ شەڕکردن لە دژی چەکدارانی ( داعش ) لە باکووری عێراقدا .
ئەسرتۆن ـ لە ڤیدیۆیەکدا ـ لە هۆی بەشداری کردنی لەم شەڕەدا وتی : " ئەو هەموو کۆمەنتار و سکالایانەی کە لە فەیسبوکدا دەربارەی رووداوەکان بڵاودەکرانەوە، ئازارایان دام و نەخۆش کەوتم " .
ئەسرتۆن جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، کە پەیدابوون و پەرەسەندنی ( داعش) : " بە تەنها کێشەی کورد نییە . . تەنها کێشەی عێراقیش نییە . . بەڵکو کێشەیەکی جیهانییە "

ئەسرتۆن ئاماژەشی بەوە کرد و، وتی : " کوردستان ئەوروپا دەپارێزێ . . بەو پێیەی ئەگەر کوردستان نەبوایە ( داعش ) لە ماوەی چەند مانگێکدا، دەگەیشتە گرنگترین خاکی ئەورۆپا "

ئەسرتۆن، ماوەی بیست ساڵە کاری شوفيرییە، توانی ( ٢٨) هەزار دۆلار پێکەوەنێت . . بە ئەم پارەیەی، چەکێکی تایبەتی و زەخیرەی تەقەمەنی و جلوبەرگی جەنگاوەریی بۆ خۆی کڕی . . بەریتانیای نیشتمانی بەجێهێشت و، گەیشتە کوردستان .
لە ئێستادا چووەتە ریزی رێکخراوی جەنگاوەرانی برایانی ئاشووری ( دویخ نوشا ) کە ساڵی رابردوو دامەزرا . . بۆ پارێزگاری کردن لە مەسیحییە ئاشوورییەکان . . کە نیشتەجێی باکووری عێراقن .