دوای ئەوەی کە ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بۆ تورکیا هەڵکرد بە لێدانی بنکەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، بەرانبەر بەوەی کە بنکەی فرۆکەخانەی سەربازیی ئینجەرلیک لە بەردەم فرۆکەکانی ئەمریکادا واڵاکرایەوە . . بەمەش ئەمریکا لە ناسکترین قۆناغی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد دا . . ناپاکی و تاوانێکی تری بەرانبەر بە خواستەکانی گەلی کوردمان ئەنجامدا . . ئەمەش سێیەمین جارە کە ئەمریکا لەگەڵ داگیرکەرانی کوردستاندا هاوکاری دەکات و یارمەتییان دەدات و پشتگیری سیاسی و لۆجستی و مەعنەوی پێشکەش بە داگیرکەرانی کوردستان دەکات . . ئەمریکا تا ئێستا بە فەرمی و بە سیاسەت پشتی ئێمەی کوردی نەگرتووە . . ئەمریکا بە پێی بەرژەوەندییەکانی خۆی بڕیار لەسەر ناسنامەی شۆڕش و راپەڕینی گەلان دەدات . . ئەمریکا رۆڵێکی گڵاوی هەبوو لە جوانەمەرگکردنی ( کۆماری کوردستان : ١٩٤٦) . . ئەمریکا نەخشەداڕێژی ( رێکەوتننامەی جەزائیری : ١٩٧٥) بوو، کە لە نێوانی عێراق و ئیراندا مۆرکرا، بۆ تواندنەوەی شۆڕشی گەورەی ئەیلولی ١٩٦١ لە باشووری کوردستاندا . . وەزیری دەرەوەی ئەو کاتەی ئەمریکا ( هێنری کیسنجەر ـ ئەندازیاری رێکەوتنەکەی جەزائیر) دەڵێت : " ئێمە بێ رەوشتییەکی گەورەمان بەرانبەر بە کورد کرد . . نە ئەوبوو یارمەتییان بدەین تا ببن بە شت . . لێشیان نەگەڕاین تا خۆیان ببن بەشت . . )، وا ئەمجارەش ئەمریکابەرانبەر بە واڵاکردنی (فرۆکەخانەی ئینجەرلێک ) لە بەردەم فرۆکە جەنگییەکانیدا، لێمان ناگەڕا و، جارێکی کەش کوردی بە شوودایەوە . . یەمجارەش نا پیاوی و ناهەقییەکی مرۆڤایەتی و مێژوویی دەرهەق بە کورد کرد . . بە هەڵکردنی گڵۆپی سەوز بۆ تورکیا . . کە بۆردوومانی بارەگاکانی پارتی کرێکاران بکات . . ئەمرێکا دەڵێت تورکیا مافی خۆیەتی کە بەرگری لە خۆی بکات . . بەڵام ئەو مافە بە ( ٢٥) ملیۆن کورد لە باکووری کوردستاندا نادات، کە بەرگری لە بوون و لە مانەوەی خۆیان لە خاکی کوردستاندا بکەن . . ئەوەتا بە بەرچاوی ئەمریکا و کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی و ویژدانی جیهانی و رێکخراوه رایتش ۆوچ و، نەتەوە یەکگرتووەکانەوە . . تورکیا بە کوشندەترین چەک، بە دڕندەترین شێوە، بۆردوومانی گوند و شارۆچکەکانی باشووری کوردستان دەکات . . لە رۆژی هەینی ( ٢٤/ ٧/ ٢٠١٥) دا، بە جارێ ( ٣٠) فرۆکەی جەنگی (ئیف ١٦ ) و هێلیکۆپتەری تازەی ناردە سەر باشووری کوردستان . . بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە و نامەردانە . . بێ دەست پاراستن لە منداڵ و لە ژن و لە مەڕ و ماڵات و لە باخ و رەز و پووش و پاوەن و لە ئاوەدانی، بارەگاکانی ( پە کە کە ) و دێهاتەکانی باشووری کوردستانیان بۆردوومان کرد. تا ئەمڕۆش درێژە بە بۆردوومان کردەن دەدەن . . ئەمڕۆ فرۆکەکانی تورکیای تیرۆریست زۆر دڵڕقانە، گوندی ( زاکاڵی ) یان لە باشووری کوردستاندا بۆردوومان کرد و. . گو دەکەیان لەگەڵ زەویدا تەخت کرد . . (٨) شەهید و (١١) بریندار ئەو گوندە بوونە قوربانی دڕندایەتی تورکیای تیرۆریست و رەگەزپەرست . . ئایە ئەو خەڵکییە سڤیلە پە کە کە ن . . ؟! یا تیرۆریستن . . ؟ ! بەڵام بەلای تورکیاوە گرنگ کورد کوشتنە ئەگەر منداڵی ناو لانک و پیری سەد ساڵەش بن . . ئەی ئەم تاوانانەی تورکیا کاری تیرۆریستی و رەگەزپەرستی نین . . ؟! بۆ ئەمریکا و، دەوڵەتان لەم تاوانانە چاوپۆشی دەکن . . ؟! چاوپۆشین و بێ دەنگی لە تاوانباران . . هاندانیانە بۆ درێژەدان بە تاوانی زیاتر و هەورەتر . . شەرمەزار نەکردنی تورکیا لەسەر ئەم تاوانانەی، دووڕوویی و بێڕەوشتییە و پەڵەیەکی رەشە بە نێوچەوانی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و، مافەکانی منداڵان و ژنان و، ویژدانی جیهانی و، دەزگای نەتەوە یەکگرتووەکانەوە . . گوایە ئۆبا خۆی بە ئازادیخواز دەزانێت . . بێ دەنگ بوونی لەم تاوانانەی تورکیا، پشتگیرنیەتی لە تاوانباران . . ؟ ئەمەیەی دووڕوویی و دووفاقی لە سیاسەتی ئەمریکادا . . ئەمریکا راستییەکان بە دوو پێوەری جیاواز دەپێوێت . . ؟!  تورکیا دڕندەترین دڕندەیە . . تیرۆریسترین تیرۆریستە . . داعشترین داعشە . . یەکێک لە رێکەوتنە ئاشکراکانی نێوان تورکیا و ئەمريکا ـ جگە لە خاڵە نهێنییەکانیان ـ . . لێدانی پارتی کرێکارانی کوردستانە و، ناوبردنێتی بە تیرۆریست . خاڵێکی تری رێکەوتنەکەیان رێ نەگرتنە لە تورکیا، کە بچێتە ناو خاکی رۆژئاوای کوردستانەوە، لە ژێر پەردەی دامەزراندنی ( ناوچەی ئارام ـ بۆ ئاوارەکان ) کە لە راستیدا وا نییە . . ئەو ناوچەیە ئارامە، بەڵام بە دەست تێوەردانی تورکیا زۆر نا ئارام دەبێت . . وەکو دەڵێن شەوی تاریک بۆ دزی لە بارە و . . تورکیا دەیەوێت ئاژاوە و شەڕی نەتەوەیی دروست بکات . . تورکیا دەیەوێت لە ئاوی لێڵدا مەلە بکات . . مەبەستی تورکیا بە بردنی هێزێکی گەورەوەی سەربازی، بە تانکی قورس و، بە زرێپۆشی تازە و، بە فرۆکی کوشندەوە . . پاراستنی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان و ئاوارەکانی سوریا نییە . . بەڵکو رێگرتنە لە هێنانەدی هیوا و خواستەکانی گەلی کوردمان لە رۆژئاوای کوردستاندا . . مەبەستیان دابڕینی کۆبانی و عەفرین و تەرابلس و دەریای سپی ناواراستە لە کورد . . مەبەستیان سەرکوتکردنی کوردایەتییە لە رۆژئاوای کوردستاندا . . بە تایبەتیش دوای ئەوەی کە رۆژ لە دوای رۆژ، هێزەکانی پاراستنی گەل، بە چەکێ ساکارەوە، بەڵام بە بڕوا و ئیرادەیەکی پۆڵایینەوە . . چەندین گورزی گورچکبڕی کاریگەریان، لە داعشی جاش و هاوپەیمانی تورکیا وەشاند و دەوەشێنن . . سەرکەوتن لە دوای سەرکەوتن بە دەست دەهێنن . . شکستییەکانی داعشی جاشی بێ رەوشتیان . . بوونە هۆی نیگەرانیی تورکیا . . هەروەها دوای ئەوەی کە ( هە دە پە ) لە هەڵبژاردنەکانی تورکیادا، (٨٠) کورسییان بە دەست هێنا و، رێیان لە ( ئاک ) پارتی و، لە خەونە تایبەتییەکانی سوڵتان ئۆردوگان گرت . . کە وەک پارتێکی تاکڕەو دەسەڵات بگرنەدەست و، بە مەبەستەکانی خۆیان بسەپێنن و، بە هەوەسی خۆیان یاسا دابنێن و دەستکاری دەستوور بکەن و . . فورمی حوکمڕانی و دەسەڵاتیش، لە پەڕلەمانییەوە بۆ بگۆڕن بۆ سەرۆکایەتی و ئۆروگان ببێت بە ( سوڵتان ئۆردوگان ) . هیوا و خەونەکەی ئۆردوگان کاڵبوونەوە و نەهاتنە دی و، عەبا و مێزەری سوڵتانی نەپۆشی . . ئۆردووگان (هە دە پە ) تاوانبار دەکات کە بوونە کۆسپ و هۆکاری نەهاتنەدیی خەونەکەی بۆیە رقی لێ هەڵگرتوون و بوختانیان بۆ هەڵدەبەستێ و، پیلان لە دژیان دەگێڕێت . . سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی گەلان و قارەمانییەتی و سەرکەوتنەکانی هێزەکانی پاراستنی گەل و، پاشەکشێ و شکستییەکانی داعشی جاشی بەکرێگیراویان . . ئۆردوگانیان تووشی شۆک کرد . . بۆیە بە ئاشکرا کەوتە دژایەتی کردنی ماف و خواستەکانی گەلی کوردمان . . بۆ ئەم مەبەستە گڵاوەشی ئامادەیە دەست بخاتە نیو دەستی شەیتانیشەوە . . هەواڵگری سوپا و میتی تورکیا بوونەتە داردەستی ئۆردوگان و رۆڵێکی ناپاکیان هەیە لە جێبەجێکردنی پیلانەکانی ئۆردوگان و پیلانەکانی داعش لە دژی گەلی کوردمان . . هێڕشی سەر شاری کۆبانی و کۆمەڵکوژییەکەی سەر شارۆچکەی پرسۆس ( سروچ ) ی باکوورئ کوردستان . . پیلانێکی داڕێژراوی میتی تورکیا بوو . . هەر خۆشیان جێبەجێیان کرد . . تورکیای ئۆردوگانی مەبەستێکی سیاسی خۆیانی لە پشتی ئەم کۆمەڵکوژییەوە هەبوو . . ئەوەتا دەردەکەوێت، کە مەبەستیان لە تەقینەوەکەی سروچ چییە و . . چی ترە . . ؟ تا ئستاش داعشی تیرۆریست، بەرپرسێتی خۆیان لەو تەقینەوەدا رانەگەیاندووە و، تورکیا بە بەڵگەوە نەی سەلماندووە کە داعش ئەمەی کارەی ئەنجام دابێت .

منداڵێکی ساواش بڕوا بەوە ناکات کە تورکیای ئۆردوگانی، لە کوتوپڕێکدا ( ١٨٠) پلە لە داعشی جاشی دروستکراوی خۆی هەڵبگەڕێتەوە . . تەحەدای تورکیا دەکەین کە ئەوە پێشان بدەن، کە تاکو ئەمڕۆ، نەک داعشێکی تیرۆریستیان کوشتووبێت . . بەڵکو داعشیکیشیان بریندار نەکردووبێت . . بڕیاری تورکیا بە چوونە بەرەی جەنگەوە لە دژی داعش . . درۆیەکی گەورەی باوەڕپێنەکراوە . . مەبەستی بەر و دوای تورکیا لێدانی بزووتنەوەی رزگاریخواز و ئاشتیخوازی گەلی کوردمانە . . دەیەوێت پەردەپۆشی بۆ هاوپەیمانێتیان لەگەڵ داعش و، تاوانەکانیان لەژی گەلی کوردمان بکەن . . ئۆردوگان ئیدانەی ئیسرائیلی کرد بە سوتاندنی منداڵێکی ساوای فەلەستینی ـ ئێمەی کوردیش زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە دەکەین ـ بە ڵام تورکیای ئۆردوگانی بە دەیان منداڵی ساوای کوردیان خڵتانی خۆێن کرد و سوتانیان . . ئەی بۆ لۆمەی ئەم تاوانانەی خۆیان ناکەن . . ؟ یا ـ بانێکە و دوو هەوا ـ پەندێکی کوردیمان هەیە کە پڕ بە پێستی دووڕوویی و رەفتارەکانی رەجەب ئۆروگانە : ( عەیبێکی خەڵکی دەبینی، خۆت خاوەنی هەزاری . . خەڵکیت لا خەرارە، خۆتیش وەک دەواری ) . . بە پێی قسە و گەواهی ئەندام پەڕلەمانێکی ( پارتی گەلی کۆماریی تورکیا ) تا ئەمڕۆ ( دە هەزار ) تورک لە ریزەکانی داعشدا هەن . . تا ئەمڕۆش، لە مەشقگای شاری( غازی ئەنتاب ) دا، مەشق بە کۆمەڵێک لاوی توندڕەوی تورکیا دەکرێن . . بۆ ئەوەی بچنە نێو ریزەکانی داعشەوە . . بێگومان داعش دروستکراوی تورکیایە ( داعش مەید ئی تورکیا ) .

پەڕلەمانتاری پارتی گەلی کۆماری لە تورکیا ( خەلوک کوش ) وتی : " حکوومەتی تورکیا، لە رێی رێکخراوە مەدەنییەکانەوە . . بە ناوی یارمەتییە مرۆییەکانەوە، چەندین بارهەڵگری پڕ لە چەک و تەقەمەنیی، بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکانی سوریا ناردووە " هەر ( کوش ) دەڵێت : " پارتی فەرمانڕەوا، بووە بە پردێک بۆ پپەڕینەوەی ئەو بیانییانەی کە لە دەوڵەتانی جیهاننەوە دێن بۆ تورکیا و، دەچنە ناو ئەو تیروریستانەوە، بۆ بەشداری کردن لەو شەڕە خوێناوییەی سووریادا، ئەو خوێنەی کە تا ئەمڕۆش دەچۆڕێتەوە . . " ئەمەش راستی و گەواهێکی ترە بۆ تێوەگلانی تورکیا، بە هاوکاری ویارمەتیدانی تاوانەکانی داعش . . ئۆروگان بە قسە پووچەکانی ناتوانێت، بەری خۆری راستی بە بێژنگ بگرێت و، خۆڵ لە چاوی خەڵکی بکات و، پەردەپۆشی لە ئامانجە سیاسییە گڵاوەکانی بکات . . هەر پەڕلەمانتار ( کوش) دەڵێت : " تا نزیکی دوێنێ ئێواری، حکوومەتی تورکیا، دەست لە ناودەست بوون لەگەڵ رێکخراوی قاعیدە و داعشدا " هەر کوش رووی پرسیار لە حکوومەتی تورکیا دەکات و دەڵێت : " ئەی هەر ئێوە نەبوون کە چەکتان بە ئەم رێکخراوانە دا . . ؟ ئەی هەر ئێوەش نەبوون کە بریندارەکانیانتان تیماردەکردن . . ؟ ئەی هەر ئێوەش نەبوون جار و بار، وێنەتان لە گەڵیاندا دەگرت . . ؟ "

ئەمڕۆش بە توومەتی هەڵبەستراوی لایەنگریی پە کە کە، ، میت و پۆلیسی تورکیای ئۆردوگانی، بە شێوەیەکی دڕندانە شاڵاوێکی رەشبگیری کوردیان لە شارەکانی باکووری کوردستاندا دەستی پێ کردووە و بەردەوامە . . تا ئێستا زیاتر لە هەزار لاوی کوردی بێ تاوانیان گرتووە . . چارەنووسیان نادیارە . . میت و پۆلیسی تورکیا فیشکی راستی لە دژی خۆپێشاندەرانی کورد بەکاردەهێنن . . بە شێویەکی نسمرۆییانە و نامەردانەش رەفتار دەکەن و . . هەموو یاسا و رێسا نیودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕی و گوزارشتیان پێشێل کردوون . . گەلی کوردمان مافی خۆیەتی لە خاکی خۆیدا بەرگری لە بوون و مانەوە و لە مافە رەواکانی خۆی بکات . . هەر گیز ئێمە شەڕخواز نەبووینە و شەڕخواز نین . . هەردەم ئاشتیخوازبووینە و ئاشتیخوازین . . هیچ کاتێک دەرگای گفتوگۆ و چارەسەری ئاشتیمان دانەخستووە و داشی ناخەین . . بەڵام هەردەم داگیرکەرانی کوردستان ویستوویانە و دەیانەوێت . . بە لەشکرتاری و بە کوشتن و بڕێن و بە کۆمەڵکوژی و سووتاندن و وێرانکردن و، نکووڵیکردن لە بوونی کورد . . وەڵامی ماف و داخوازییەکانی کورد بدەنەوە . . تا ئێستا بە هەزاران کورد و تورک بوونەتە قوربانی ئەم لە خۆبایی و سیاسەتە نادروست و بێ ئەنجامەی رژێمە رەگەزپەرستییەکانی تورکیا . . کێشەی کورد بە شەڕ چارەسەر ناکرێت . . شەڕ برینەکان قووڵتر دەکاتەوە . . تا زووتر تورکیا لەم سیاسەتە کۆنەپەرستی و شۆڤێنییەی دەست هەڵبگرێت زیانەکان کەمتر دەبنەوە . . چونکە شەڕ لە بەرژەوەندی تورکیا و کوردیش نییە . . بەڵام هیچ گەلێکیش ژێردەستەیی و ملکەچی قبوڵ ناکات . . سەردەم، سەردەمی راپەڕینی گەلانی نیشتمان داگیرکراو و ماف زەوتکراوە . . سەردەم، سەردەمی یەکتری قبوڵکردن و پێکەوە سازان و پێکەوە ژیانە . . سەردەمی دیالۆگ و گفتوگۆیە . . گەل هەرگیز لەبن نایەت . . گەورەترین هێز و دڕندەترین سوپا . . کوشندەترین چەکی مۆدێرزم . . ناتوانن لە بەردەم ئیرادەی پۆڵایین و، لە بەردەم راماڵینی شسەپۆلەکانی تسۆنامی گەلانی راپەڕیوی ئازادیخواز و ژیانخوازدا . . خۆیان بگرن .
پێویستە رەجەب تەیب و ئۆردوگان و ئەحمەد داود ئۆغڵو، بدرێنە دادگای نێودەوڵەتی بۆ دادگایی کردنیان . . لەسەر ئەم تاوانانەی کە بە فیت و ئاگاداری ئەمان ئەنجام دراون :
١ـ بە توومەتی یارمەتیدانی رێکخراوی تیروریستی داعش . . کە بوونە هۆی شەهیدبوونی سەدان کەسی بێ تاوان و . . ئاورەبوونی بە هەزاران خێزان و . . بە فێڕودانی سامانێکی زۆری دارایی و، بە دروستکردنی ئاژاوە و نا سەقامگیری و توندڕەوی . . مەترسیشن لەسەر ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکە و جیهاندا .
٢ـ بە توومەتی کڕینی نەوتی داعش . . بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و . . درێژەدان بە شەڕ و کاری تیرۆریستی . . کە رژێمی تورکیا سنوورەکانی بۆ وڵاکردبوونەوە .
٣ـ بە توومەتی واڵاکردنی سنووری تورکیا بۆ پەڕینەوەی . . ئەو کەسە بیانییانەی کە تورکیا بووە بە پردی پەڕینەویان . . ئەوپەڕی کارئاسانییان بۆ دەکەن و . . لە تورکیادا مەشق و راهێنانیان پێ کردن و دەکەن . . لە نەخۆشخانەکانی تورکیادا بریندارەکانی تیمارکراون و دەکرێن . . تورکیا بۆتە پەنایەکی دڵنیایی و ئارام بۆ تیرۆریستانی داعش .
٤ـ بە توومەتی تێوەگلانی میت و هەواڵگریی تورکیا . . لە یارمەتدان و رێخۆشکردن بۆ پەلاماردانی گرووپەکانی داعش بۆ هێڕشکردنە سەر شاری کۆبانی قارەمان . . کە بە دەیان منداڵ و ئافرەت و لاوی کورد شەهیدبوون و، بە هەزاران خێزان ئاوارە بوون . . ئەو دیلانەی داعش کە لە کۆبانیدا لە لەیەن هێزەکانی پاراستنی گەلەوە بە دیل گیران، دانیان بەوەدا نا کە لە تورکیاوە پەلاماری کۆبانی یان دا و . . لەوێدا مەشق و راهێنانیان پێ کردوون و، هەر لەوێشدا، چەک و، ئۆتومبیلی مینڕێژکراویان بۆ ئامادەکردن .
٥ـ بە توومەتی نەخشەدان و جێبەجێکردنی ئەو ئەو تەقینەوەی کە لە مەڵبەندی رۆشنبیریی شارۆچکەی ( پرسوس ) کە (٢٢) لاوی رۆشنبیرمان شەهید بوون و زیاتر لە (١٠٠) لاویش بریندار بوون . . کە تا ئەمڕۆش داعش بەرپرسێتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو تاوانە کۆمەڵکوژییەدا رانەگەیاندووە . . هەموو کەسێ دەزانێت کە تورکیا نەخشەداڕێژ و بەرپرس و ئەنجامدەری ئەو تاوانەن و . . مەستێکی سیاسیی گڵاوی لە پشتییەوە بوو . . مەبەستیان داگیرکردنی ( رۆژئاوای کوردستان ) ە، بە ناوی دانانی ( ناوچەی ئارام) ەوە . . مەبەستییان دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکانە . . مەبەستیان لە باربردنی پرۆسەی ئاشتی بوو، ئەگەرچی هەر لە سەرتاوە ئەوان بە دڵ لەگەڵ ئاشتی و گفتوگۆکرد نەبوونە و تەنها هەنگاوێکی پراکتیکیان لەم بارەیەوە نەنا.
٦ـ بە توومەتی بۆردوومان کردنی خەڵکی سڤیلی باشووری کوردستان . . کا تا ئێستا چەندین کەس بوونەتە قوربانیی . . ئەی ئەمە کارێکی تیرۆریستی نییە . . لەژێرهەر بیانوویەکدا و ناتوانن پاساو بۆ تاوانەکانیان بهێنەوە . . ؟
٧ـ بە تومەتی کوشتن و بریندارکردنی دەیان کوردی خۆپێشاندەر لە شارەکانی باکووری کوردستان و . . بە بەکارهێ انی فیشەکی راستی و گازی فرمێسک رشتن .
٨ـ ئەمان و چەندین تاوانی تریش کە لە دژی کورد ئەنجامیان داوان .
٩ـ بەزاندنی ئاسمانی هەرێمی کوردستان لە لایەن فرۆکەکانی تورکیاوە . . کە ئەمە بە پێچەوانی رێکەوتننامەکان و یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکان و . . رێز و پێشێل کردنی سەروەریی و وڵاتانە .

شەرمەزارییەکی گەورەشە، بۆ حکوومەتی کوردستان، کە تا ئەمڕۆ، کەمترین شت کە بیان کردبایە دەبوایە هەر لە یەکەمین رۆژەوە . . بە فەرمی و بە توندی شەرمەزاری ئەم هێڕشانەی تورکیایان بکردایە . . ئەم بێ دەنگی و بێ هەلوێستیە . . حکوومەتی کوردستان دەخەنە ژێر گومان و . . پرسیارەوە . . ؟؟

١/ ٨ / ٢٠١٥   

بەشی یەکەمی وتەکانی ناوداران دەربارەی منداڵان لە مانگی (سێپتەمبەری/ ٢٠١٢) دا بڵاومان کردەوە . . ئەم وتانەی خوارەوە، چەپکێکی تری وتە جوانەکانی ناودارانی جیهانی دەربارەی منداڵ و دەربارەی پەروەردە . . بۆ وەرگێڕاونەتە سەر زمانی کوردیمان بەو هیوایەی کە سوودیان لێ وەربگرن .

(*) تۆڵستۆی :
منداڵ لە هەموو سەردەمێکدا، هێمای بێ تاوانی و پاکی و خێر و راستی و جوانییە .

(*) کورت ڤاڵد هایم :
سەرلەبەری دنیا قەرزاری منداڵن .

(*) کۆنفۆشیۆس :
منداڵان، منداڵانی سەردەمی ئێمە نین . . منداڵانی سەردەمی خۆیانن .

(*) پاپلۆ بیکاسۆ :
هەموو منداڵێک هونەرمەندە . . کێشەکە ئەوەیە چۆن بە هونەرمەندی دەمێنێتەوە .

(*) دەلالی لاما :
منداڵان گرنگترین سامانن لە ژیاندا .

(*) عەزیز نەسین :
منیش رۆژانێک منداڵ بووم .

(*) فرۆید :
بەشی زۆری کەسایەتی هەر تاکێک لە تەمەنی منداڵیدا دروست دەبێت . . بە تایبەتیش تا شەش ساڵان .

(*) مەکسیم گۆرگی :
دەتوانین بە زمانێکی شیرین و گونجاوی دوور لە راپۆرتە زانیاری، بە راشکاوی بۆ منداڵان بدوێین .

(*) ئەفلاتوون :
لە نێوان هەموو ئاژەڵەکاندا . . راهێنانی منداڵ گرانترە .

(*) فریدریک دوگلاس :
چاندنی تۆی هێز لە منداڵەکانماندا . . ئاسانترە لە تیمارکردنی پیاوانی رووخاو .

(*) تاگوور :
هەموو منداڵێکی لە دایکبوو ئەم پەیامەی پێیە . . خوا لە مرۆڤ بێ هیوا نەبووە .

(*) جێمس باری :
هەر جارێک منداڵ بڵێت : من بڕوام بە جنۆکە نییە . . جنۆکەیەکی بچووک لە شوێنێکی ئەم جیهانەدا دەمرێت .

(*) ماریا مەنتسۆری :
گرنگترین قۆناغ لە ژیانی مرۆڤدا، قۆناغی خوێندنی باڵای زانکۆ نییە، بەڵکو یەکەمین قۆناغی ژیانە، کە لە دایکبوونەوە تا تەمەنی شەش ساڵانە .

(*) گاندی :
ئەگەر بمانەوێ ئاشتییەکی راستی لە جیهاندا بهێنینەدی . . پێویستە لە منداڵانەوە دەست پێبکەین .

(*) گابريیلا میسترال :
مرۆڤ هەڵەی زۆری کردووە، بەڵام نالەبارتری تاوان کە کردوویەتی پشتگوێخستنی منداڵانە، پەراوێزکردنی کانیاوی ژیانە، دەشێ زۆر شت بۆ کاتێکی تر دوابخرێت، بەڵێ زۆر، بەڵام تەنها پەروەردەکردنی منداڵان نەبێت، چونکە قۆناغی منداڵی ئەو قۆناغەیە هەموو خانەیەک لە خانەکانی و، هەریەکەش لە هەستەوەرییەکانیشی لەشی گەشە دەکەن . . کەواتە پێویستە لەسەرمان، لە ئەمڕۆوە بکەوینە خۆمان و، کارەکان نەخەینە بەیانی .

(*) جۆن بلۆمب :
کاتێ کە منداڵەکانت ئەو پرسیارانە دەپرسن کە وەڵامیان هەیە . . ئەوە بزانە کە گەورە بوونە .

(*) ئیرما بۆمبیک :
وا باوە، کە ژمارەی منداڵەکانت،  لە ژمارەی پەنجەرەکانی ئۆتۆمبیلەکەت زیاتر نەبن .

(*) نیکۆل کیدمان :
من حەزم لە نواندنە . . . بەڵام خۆشییەکی گەورەتر دەبینم کە لەگەڵ منداڵاندا دەچم بۆ باخچەی ئاژەڵان .

(*) ڤیکتۆر هۆگۆ :
کە منداڵێک لە دایک دەبێت، خۆشیش دێت و، رووناکیش شەوقەداتەوە .

(*) سوقرات :
ئەی پیاوان . . ئێوە هەموو بایەخێکتان داوەتە پارە کۆکردنەوە . . بەڵام بە کەمی بیر لە منداڵەکانتان دەکەنەوە، کە ئەو پارانەیان بۆ بەجێ دەهێڵن .

(*) لێدیا سیفۆرنی :
ئەو نەریتانەی کە منداڵان، لە قۆناغی زووی منداڵیدا فێری دەبن، ئەمانەن ئەوە دیاری دەکەن ئایا ئەم منداڵانە، بە هەژاری یا بە دەوڵەمەنی ژیان بەسەردەبەن، بەرهەمهێنەر دەبن یا تەمەڵ دەبن، خێر یا شەریان زیاترە . . دەبا هەر لە منداڵییەوە فێری نەریتی باشیان بکەین، بۆ ئەوەی ئایندەیەکی باشیان بۆ دەستەبەر بکەین .

(*) ئێگنس ئێشت :
نالەبارترین شت لە زانیاری دەروونناسی منداڵاندا، ئەوەیە کە منداڵان لێی تێ ناگەن .

(*) هاردنگ :
خۆشنوودکردن و فێرکردنی منداڵ لە ئەمڕۆدا . . دوو بەقەی دۆێنێ تێ دەچێت .

(*) دوروتی نوو نونتی :
ئەگەرهات منداڵ لە کەشوهەوایەکدا بژی رازی بێت . . فێری ئەوەش بووە کە لە خودی خۆی رازی بێت .

(*) گۆتە :
دەشێ منداڵان بە ژیری لە دایک بن . . ئەگەر دایک و باوکیان وابن .

(*) جۆن لۆک :
منداڵ کە لەدایک دەبێ، بریتییە لە کاغەزێکی سپی، چیمان بوێت لەسەری دەنووسین .

(*) جان جاک رۆسۆ :
مرۆڤ بۆ ئەوە لەدایک نەبووە، کە هەر بە منداڵی بمێنێتەوە .

(*) ئەرستۆ :
رەگی پەروەردە تاڵە . . بەڵام بەرەکەی شیرینە .

(*) سیمۆر :
پەروەردەی منداڵ، پێویستە بیست ساڵ بەر لە دایکبوونی دەست پێ بکات، ئەویش بە پەروەردەکردنی دایکی .

(*) دانتۆن :
لە دوای پارووی ژیان . . یەکەمین پێویستی گەلان پەروەردەیە .

(*) سوکرات :
پەروەردەی فەوشتی بۆ مرۆڤ . . گرنگترە لە نان و جلەکەی .

(*) تشسترفێڵد :
باشترین راسپاردەی مرۆڤ بۆ خەڵکی . . پەروەردەیەکی باشە .

(*) ڤۆڵتێر :
پەروەردە پێشکەوتنی بەهرەیە . . بەڵام دروستی ناکات .

(*) لامۆنیە :
ئەوەی لە باوەشی دایکماندا فێری دەبین . . هەرگیز ناسڕێتەوە .

(*) هێلین کیلەر :
باشترین ئەنجامی پەروەردە . . لێبووردنە .

(*) حەبووبە حەداد :
منداڵەکەت کوتاڵێکە لە بەردەستدا . . زیرەک بە لە دروونی .

(*) جاک دولا کرۆتیل :
هەڵەی گەورەی پەروەردەکاران ئەوەیە . . باش بە بیری خۆیان ناهێننەوە . . کە ئەوانیش بچووک بوون .

(*) جان جاک رۆسۆ :
ئێوە ئەی رابەر و مامۆستایان، هەوڵبدەن منداڵەکانتان بناسن، چونکە دڵنیام کە نایان ناسن .

(*) جۆن دێوی :
منداڵ ئەو خۆرەیە، کە هەموو دەزگا پەروەردەییەکان، بە دەوریدا دەسووڕێنەوە .
(*) بڕنادشۆ :
ئەوەی ئێمە دەمانەوێت، منداڵ دوای زانیاری بکەوێت، نەک زانیاری دوای ئەو بکەوێت .

(*)