( ئەرشەد ساڵحی ) سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە عێراق بە بۆنەی ساڵڕۆژی رووداوی
(١٤/ ٧ / ١٩٥٩) لە کەرکوک، لە وتەیەکیدا بەم بۆنەیەوە، کە، لە رۆژی سێ شەممە
(١٤/ ٧ / ٢٠١٥) لە سایتی ( نحن الترکمان ) دا، بە زمانی عەرەبیبڵاوکراتەوە . . ئەم تورانییە سوکایەتی بە ( ٢٨)شەهیدە نەمرەکەی ساڵی ( ١٩٦٣) ی کەرکوک دەکات کە کورد بوون، بەوە تاونبارکران کە دەستیان لەو رووداوە هەبووبێت، لە سێدارە دران . . ئەرشەد ساڵحی بە تاونبار و پیاوکوژ و بە داعشی ئەو ساڵە ناوی بردوون .

ئێمە ماڵمان لە گەڕەکی شۆڕێجە لە کەرکوک بوو، لە کاتی ئەو رووداوەدا منداڵ بووم لە پۆلی پێنجەمی سەرەتایی بووم . . زۆر باش ئەو رووداوەی کەرکوکم لە بیرە و وا دەزانم ئێستایە . . بە فیتی كۆمەڵێک شۆڤێنی نەتەوەیی عەرەبی و تۆرانی فاشستی کە خۆیان بە ئەتاتورکی دەزانی ( پان تورکیزم ) . . کۆمەڵێک گەنجی چەقاوەسووی تورکمانیان لە گازینۆیەک لە ( شەقامی ئەتڵەس ) لە کەرکوک بە چەکەوە ئامادە کردبوو . . کە لەو کاتەی کە ریزی ئاهەنگێڕەکان بە بۆنەی یادی یەکەمین ساڵڕۆژی شۆڕشی چوارەی گەلاوێژەوە، کە بگەنە ئاستی ئەو گازینۆیە، ئەو پلانگێڕانە تەقەیان لێبکەن و ئاژەوە هەڵگیرسێنن . . ئەوەبوو ئەوەی بۆیان دیاری کرابوو جێبەجێیان کرد و . . لە گەڵ کۆمەڵێک لە ( گاردی میللی ـ المقاومة الشعبیة ) کە سەر بە پارتی کۆمۆنیستی عێراق بوو، عەرەب و کورد و تورکمان و کلدۆئاشوریشیان تێدا بوون، بەشەڕ هات . . بە کورتیئەوە سەرەتای ئاژاوەکەبوو . . لەوەدوا زیاتر تەشەنەی کرد و چەند کوژراو و بریندارێکی تورکمانی لێ کەوتەوە . . ئەرشەد ساڵحی راستیش ناکات کە لە نێو کوژراوەکاندا منداڵ و ژن و پیر هەبووبێت .

کێ بوون ئەوانەی کە لە پشت ئەم رووداوەوە بوون؟ ئەی مەبەستی سەرەکییان لە نانەوەی رووداوەکەچی بوو ؟ بێگومان ئەوانەی کە هاندەر و نەخشەکێشی سەرەکی ئەم رووداوەبوون، کۆمەڵێک عەرەبی نەتەوەیی شۆڤێنی بوون، تورکمانیان کرد بە داردەست، مەبەستیان نانەوەی دووبەرەکی و ئاژاوە بوو لە نێوان کورد و تورکمان . . هەروەها ئەمە تەڵەیەک بوو بو پارتی کۆمۆنیست، کە لایەنگر و پاڵپشتێکی بەهێزی سەرەک وەزیرانی عێراق ( عەبدولکەریم قاسم ) بوون . . بۆ ئەوەی ئەم تاوانە بدەنە پاڵ ئەم پارتە چەپڕەوە و، لە لای عەبدولکەریم قاسم تاوانباریان بکەن . . ئەوەی ویستیان جێبەجێیان کرد و کارەساتێکی خوێناوی لێ کەوتەوە . . هێزێکی سەربازی لە بەغداوە هات و کۆتایی بە کارەساتەکە هات . . دواتر لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی سەربازی پێکهێنرا بۆ لێکۆڵينەوە لەم رووداوە، ئەندامانی ئەم لیژنەیە لە عەرەبە نەتەوە چییەکان پێکهاتبوو، سەرۆکی لیژنەکە، سەرهەنگی سەربازی ( عەبدوڵڵا عەبدولڕەحمان ) بوو کە تورکمان بوو . . ئەم لیژنەیە بەبێ ئەوەی لە هۆیەکانی ئەم رووداوە و چۆنییەتی رووداوەکە بکۆڵنەوە، یەکسەر پەنجەی تاوانیان بۆ کورد درێژکرد . . کە لە رستیدا کورد هیچ گوناهێکی نەبوو لەو رووداوەی ساڵی ( ١٩٥٩) لە کەرکوکدا . . هەر لەسەر داواکردنی ئەم لیژنەیە، ئاسایشی کەرکوک کوردێکی زۆریان لە شاری کەرکوک گرت، کە هەموویان بێ تاوان بوون، نە لە نزیک و نە لە دوورەوە هیچ پەیوەندییان بەم رووداوەوە نەبوو، بە ناڕەوا تاوانبار کران، وەک دەڵێن ( کە زۆر هات قەواڵە بە تاڵە) . . بە دادگایی کردنێکی خێرای سەربازی و مەدەنی کە نیوەی ئە دامەکانی تورکمان و ئەودوایان عەرەبی نەتەوەیی بوون بڕیاری لە سێدارەدانی ( ٢٨)کەسیان لە گیراوەکان دا، کە ( ٢٧)کورد و، یەکێکیان تورکمان بوو . . لە نێو ئەو لە سێدارەدراوەنەدا پارێزەر و رۆژنامەنووس و نووسەری ناسراوی کوردمان، سەرۆکی شارەوانی کەرکوک، شەهید (مارف عەبدولکەریم بەرزنجی ) و ( شێخ حوسین بەرزنجی ) کە برای یەکترین لە سێدارە دران . ئەرشەد ساڵحی دەڵێت ئەم تاوانبارانە دادگاییکردنێکی رەوا ویاسایی کران . . ئەم قسەیەی راست نییە، ئەوان پێش دادگایی کردنیان ئەم سزایەیان بە سەریاندا سەپێنرا بوو . . رێی ئەوەشیان پێ نەدان کە بەرگری لە خۆیان بکەن، یا پارێزەر داکۆکییان لێ بکات و بێ تاوانییان بسەلمێنن . . جگە لە بڕیاری لە سێدارەدانی ئەو ( ٢٨) کەسە، سزای بەندکردنی ماوەدرێژیشیانبۆ دەیان کوردی بێ تاوان دەرکرد . . کاربەدەستانی بەغدازۆر باش ئەوەیان دەزانی کە ئەمانە بێ تاوانن و . . تاوانباران وەکو بەرزەکی بانان بۆی دەرچوون . . بۆیە جێبەجێکردنی لە سێدارەدانیان راگرتن و بە تەمای پێداچوونەوە بوون بەو توومەتانەی درابوونە پاڵیان .

لە دوای کودەتاکەی بەعسییەکان لە ساڵی ( ١٩٦٣) دا، تورکمانەکان ئەمەیان بە هەل زانی و چوونە پاڵ بەعسییەکان و . . گەنجەکانیان بوون بە ( الحرس الوطني ) ی سەر بە بەعسییەکان و، بە ناڕەوا لە کەرکوکدا ئازاری کوردیان دەدا و کوردیان دەگرت . . ئەوبوو بەعسییەکان سەرکرەیەکی سەربازی شوڤینی عەرەبییان نارد بۆ کەرکوککە اوی ( سەعید فەتحی ئەلسوقەیلی ) بوو، بوو بە ( الحاکم العسکري للمنطقە الشمالیە ـ فەرمانڕەوای سەبازیلە ناوچەی باکوور )و هەموو دەسەڵاتێکی رەهایان پێدابوو . . تورکمانەکان بە پارە و بە ( . . . ) رازیان کرد بۆ لە سێدارەدانی ئەو (٢٨) کەسە . . لە بەرەبەیانی رۆژی ( ٢٣/ ٦/ ١٩٦٣) دا، ئەو ( ٢٨) کەسە بێ تاوانە لە سێدارە دران، لەسەر داخوازیی تورکمانەکان، لە فولکەی گەڕەکی موسەڵڵای شاری کەرکوک کە زۆربەی دانیشتووەنەکەی تورکمانن، لاشەکانیان بە قەنارەکانییانەوە لە ناو ئەو فلکەیەدا دانران . . تورکمانەکان هەڵهەڵەیان لێدەداو، لاشەکانیان بەرد باران دەکرد . . ئەم بیست و هەشت شەهیدە بێ تاوانە، کە شۆڤێنی ئەرشەد ساڵحی بە تاوانبار و بە پیاوکوژ و داعش ناوی بردوون . . هەر بۆ نموونە باسی دەکەم . . لە نێو ئەو بیست و هەشتشەهیدەدا، (عەبدولڕەحمان جەباری ) تێدا بوو، کە ماڵییان لە کۆڵانەکەی ئێمە بوو، کرێکارێکی سادەی بێوەی و، زۆر دوور لە سیاسەتەوە، گۆرانبێژێکی میللی دەنگخۆشبوو . . وەکو چۆن : ( گوررگ لە خوێنی پێغەمبەر یوسف بێ تاوان بوو ) ئاوهاش، دەزانم کە عەبدولڕەحمان جەباری و شێخ مارف و هەموو هاوڕێکانیان لەو تاوانانەی درابوونە پاڵیان بێ تاوان بوون و، بۆیان هەڵبەستوو بوون و، هیچ شایەت و بەڵگەیەکیش نەبوو، کە ئەم تاوانە ناڕەوایانەی درابوونە پاڵیان بسەلمێنن . زۆربەی بەندکراوەکانیش سەر بە پارتی کۆمۆنیست و پارتی دیموکراتی کوردستان بوون . . هەر لە سەر داوای تورکمانەکان، ئەو هەموو خانووە ساکارانەش کە هەژارانی کوردی بێ دەرمات و بێ شوێن و رێ، بە قوڕ و خشت، لە ناو دۆڵ و لەسەر گردۆڵەکەکانی شاری کەرکوکد دروستیان کردبوون، بە ( گەڕەکەکانی کۆماری ) ناو دەبران . . هەموویانیان بە شۆفڵ تەخت کرد و، خەڵکەکەیان دەربەدەر کردن . . ئەمانەم بە چاوی خۆم بینی .

دوای ئەم کارەساتە، تۆرانییەکان بە هاوکاری و بە پاڵپشتی، بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکوک ( نوری خەیات ) کە ناحەزێکی سەرسەختی کورد بوو . . تورکمانەکان لە چەند تورکمانێکی شەقاوە و، پیاوکۆژێکی ناسراوی شاری کەرکوک، گرۆپێکیان دانا بە ناوی (الکف الأسود : دەستی رەش ) بۆ کوشتنی کورد لە کەرکوکدا . . یەکێک لەو گروپە ناوی ( حوسە ئاوچی ) بوو، ماڵیان لە گەڕەکی پریادی بوو، هەتیوێکی بێڕەوشتی قنگدەر بوو . . ئەوەی من ئاگادارم، یەکەمین کورد کە لە بەردەم دووکانەکەی لە شاری کەرکوک کوشتیان ( محەمەد ئەمین شەربەتچی ) بوو، کە تەمەنی زیاتر لە پەنجا ساڵ دەبوو، لە بازاڕی جووت قاوە بەرانبەر بە قەیسەری دووکانی شەربەتی مێوژی هەبوو ـ من چەند جارێک شەربەتم لای خواردەوە ـ ئەم پیاوە، پیاوێکی بێوەی بوو، پەیوەندی بە هیچ لایەنێکی سیاسییەوە نەبوو . . دووەمین کەسیش کە تیرۆریان کرد کرێکارێکی رۆژانەی داماوی خەڵکی شۆڕێجە بوو، لە گەڕەکی موسەڵادا لە لایەن (الکف الاسود) ەوە شەهید کراا، دواتر ( سەید وەلی کاکەیی یان ) کوشت کە ماڵیان لە گەڕەکی شۆڕيجە بوو، دوکانی چاکردنی ماتۆڕی هەبوو . . پیوێکی وەرزشکاری باڵابەرز بوو . . سێیەمین کەس کە ئەو گروپە تیرۆرستییە کوشتیان هەر ماڵیان لە گەڕەکی شۆڕیجە بوو ناوی ( فازیل حاجی عەلی لەیلانی )بوو، کۆگایەکی گەورەی فرۆشتنی کوتاڵی لە بازاڕی جووت قاوەدا هەبوو، لە نزیکی خانی خورما ـ من لەگەڵ عادیل کوڕی پێکەوە لە قوتابخانەی شۆڕیجە لە پۆلێکدا بووین ـ ئەمانە تەنها ئەوانەن کە من ئاگادارم . . بێگومان کوردی تریشیان کوشت . . ئەمەو هەر ئەو گروپە تیرۆریستییە تاوانێکی قێزەوەنی تریان دەکرد . ( مادەی تیزابیان ) پرژاندە دەموچاوی چەندین کوردی بێ تاوان لە کەرکوکدا، لەوانەش ( ئەحمەدی حاجی رەزا ئەمین ) بوو، کە برای موزیکژەنی عود مامۆستا ( محەمەد رەزا بوو ) کە تیزابیان بە دەموچاویدا کرد . . شایانی باسیشە ئەو پیاوکوژانە لەو ناوە دەسوڕانەوە بێ ئەوەی ئاسایشی کەرکوک بیان گرن، وەکو وتمان ئاسایشی کەرکوک لە پشتیان بوو . . ئەوان نەخشەداڕێژی ئەم تاوانانە بوون .

جا بە ئەرشەد ساڵحی دەڵیین، ئەی ئەو بێ تاوانە کوردانە شەهید نین ؟ کە بە ناهەق کوشتتان ؟! ئەی ئەو پیاوکوژەکانه ئێوە تیرۆریست و داعشی ئەو سەردەمە نەبوون ؟! ئەو قسانەت ناماقوڵین، کە دەڵێی ئەو( ٢٨) کەسەی کە لە سێدارە دران، شەهید نین و تاونبار و بە پیاوکوژ و بە داعش ناویان دەبەیت . . تۆ هێندە رق لە دڵی تا ئێستا خۆت بە ناحەزی سەرسەختی کورد دەزانیت، چونکە بە بیری بۆگەنی تۆرانی گۆشکراویت .

ئەمەولە راستیدا، ئەو روداوەی کەرکوک زیاد لە قەوارەی خۆی ئەرشەد ساڵحی و کەسان و لایەنی سیاسی تورکمانی گەورەیان کردۆتەوە و، گەلێ شتی زیادەیان داوەتە پاڵی . . بۆ مەبەستێکی سیاسی خۆیان کردوویانە بە کراسی عوسمان . . ئێمە هەرگیز لەگەڵ ئەوەدا نین نە بێ تاوانانی تورکمان و نە بێ تاوانانی کورد و هیچ لایەنێکی تر بە ناڕەوا و بەبێ هۆ بکوژرێن . . بەڵام ئەرشەد ساڵحیئەگەر ئازایەتی ئەوەی هەیەو بوێرە کەدان بە راستیدا بنێت . . باش دەزانێت کە کێن و چ لایەنێکن، ئەمڕۆشی لەگەڵدا بێت، کە هەمیشە دەیانەوێت دووبەرەکی و ئاژاوە و ناکۆکی و مشومڕ لە کەرکووکدا بخەنە نیوان کورد و تورکمانەوە . . ؟؟ بۆ ئەوەیناکۆکی نێوان ئەم دوو نەتەوەیە بقۆزنەوە و، بە بەردی دوو چۆلەکەبپێکن . . کە تا ئەمڕۆش ئەم ئەم پیلانە گڵاو و قێزەوەنانەیان درێژەی هەیە، بۆ تێکدانی پێکەوەژیانی کورد و تورکمان لە کەرکوکدا . هەر ئەوانەی کە رووداوەکەی ساڵی ( ١٩٥٩)ی کەرکوکیان دروست کرد . . ئەمڕۆش وەچە ڕەگەزپەرستەکانی ئەواننکە دەیانەوێت، تورکمان بکەن بە دوژمنی کورد . . ئەم پرسیارەش لە ئەرشەد ساڵحی دەکەین ئەی هەر بەعسییەکان نەبوون کە ئەو سەرهەنگەتان ( عەبدوڵڵا عەبدولڕەحمان و، براکەی خۆت و، چەندین تورکمانی تریان بە توومەتی تاوانی ناپاکی نۆکەری کردن بۆ لایەنێکی دەرکی، گولەباران نەکران و لە سێدارە نەدران . . ؟! ) ئێستاش هەر پاشماوەی ئەو کۆنە بەعسییە شۆڤێنییانەن کە دوژمنی لە یەک نزیکبوونەوەی کورد و تورکمانن . . هەر ئەوانەن . . کە بە ئێوەیان دەوت تورکمان لە کەرکوکدا نییە ؟ کەچی بە داخەوە، ئێوە دۆست و دوژمنی خۆتان لێکەوە ناکەن . . ؟! ئەمەیە راستییەکان .
ئێمە هەرگیز لە ئەرشەد ساڵحی و لە هەر کەسی تر، ئەوە قبوڵ ناکەین کە بە ئەو بیست و هەشت شەهیدە نەمرەی کوردمان لە شاری کەرکوک، بەناپاک و پیاوکوژ و داعش ناوبەرن. . ئەگینا زۆر شت و وردەکاری تر هەن کە باسیان بکەین .

رەزا شوان : ١٥/ ٧ / ٢٠١٥