گومانی تێدانیە کە ئەدهەم بارزانی جار بەجار وەك کەسێکی یاخی لەمێژووی سیاسی خۆیدا لەناو ماڵباتی بارزانی دەرکەوتوە . . !

بەڵام یاخی بوونەکانی لەو کاتانەدا بووە کە پارتی و خودی مەسعود بارزانی لەقەیراندا بوونە ویان وەزعی پارتی لەبار نەبوە . . !؟

لەداوی بڵاوە پێکردنی شۆڕشی ئەیلول و بەشی هەرە زۆری کەسە دیارەکانی شۆڕشەکە چونە ئێران ولەو وڵاتە بوونە پەناهەندە، ئەدهەم بارزانیش یەکێک بوو لەوان، بنەماڵەی بارزانی،  تا حەمە ڕەزاشای ئیران لەحوکم بوو ئەوان هیچ کاروبارێکی سیاسی وسەربازیان ئەنجام نەدا بەشێوەی فەرمی، لەکاتێکدا هەر لەدوای ئاشبەتاڵی لەساڵی ١٩٧٥ شۆڕشی نوێی بەرابەرایەتی (ی، ن، ك) دامەزرایەوە، ئەوانیش وەکو پەرچەکردار،

 پاشماوەی هێزەکانیان لەژێرناوی( قیادەی مۆقەتە ) وبەسەرپەرشتی سامی عبدوڕەحمان دروستکردوە ناردیانەوە ناوچەکانی هەکاری وسنوری شاری شنۆیە، بۆئەوەی شا نیگەران نەبیت خۆیان وەک بنەماڵەی بارزانی لە قیادەی مۆقەتە دورەپەرێزگرت . . !

لەگەڵ ڕوخانی شای ئێران وهاتنەسەرکاری جمهوری ئیسلامی، پارتی خۆیان ڕێکخستەوە ناوی قیادەی مۆقەتیان هەڵوەشاندەوە وپارتیان دروستکردوە . !

ئەدهەم بارزانیش کە ئامۆزای مەسعود بارزانیە لەدروستکردنەوەی پارتی ڕۆلی نەدرایە، لەبەرامبەردا هەستا بەکۆکردنەوەی خەڵکی وکەسە نزیکەکانی حزبوڵای شۆڕشگێری کوردی دروستکرد لەناو ئێراندا . . !

لەدوای ڕاپەڕینی گەلی کوردستان ویەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمان وحکومەتی هەرێم،  حزبەکەی ئەدهەم لەگەل پارتی تێکەڵبونەوە، دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس بۆماوەیەك بوو بەئەندامی پەرلەمان ودوای دەستی لەکارکێشایەوە، وتی لەگەڵ خەڵکی ئەنفالچی لەپەرلەمان نابم . !؟

لەکۆنگرەی سێزدەی پارتیدا  بە ئەندامی سەرکردایەتی هەڵبژێردرا، بەلام هیچ پۆستێکی پێنەدرا وپەراوێز خرابوو، بۆیە جارێکی تر دەستی لە ڕیزەکانی پارتیدا کێشایەوە و لەساڵی ٢٠١٥ دا کەوتە جموجۆڵی ئیعلامی وچەند جار لێدوانی دا کە بەنیازی ئەوەیە حزبێکی ڕێفۆرمخواز لەناوچەی بارزان دروستبکات و دژی ناعەدالەتی وگەندەڵی وبەهەدەردانی سامانی خەڵکە، وەك پشتیوانیەکی زوڵمێکراون خۆی نمایشکرد، وە پاش چەند لێدوانێك،  ویستی لەکەناڵی ئێن ئاڕتی کە ماوەیەك ڕیکلامیشی بۆ کرا وکاتی بەرنامەکەش دیارکرا کە قسە لەسەر ناعەدالەتی وپۆستی بەسەرچووی سەرۆکی هەریم بکات. . !

بەلام لەلایەن بنەماڵەی بارزانیەوە بەتوندی  ئاگادارکرایەوە وهەڕەشەیان لێکرد ولەژێر فشار ئەوبەرنامەیان پێ هەڵوەشاندەوە وچاوپێکەوتنەکەیان دوای خست بۆماوەیەکی تر وناوەڕۆکی قسەکانی بەنیازبوو بەیانیان بکات گۆڕینی بەشێوەیەکی نەرمتر . . !

 بەڵام خودی ماڵباتی بارزانی ئاگادارکرد کە ناڕازیە وئەویش پشکی خۆی دەوێت لەدەسەڵات وخێروبێری کوردستان . . ؟!

بۆیە مەسعود بارزانی لەگەڵی دانیشتوو ئاشتیانکردوە و بەبڕیارێک کردیان بەرپرس وسەرپەرشتیاری سلێمانی وهەڵەبچە . ،

دیارە ئەوان لەئەزەلەوە وەکو پیویست هەست وسۆزیان بۆ ئەدهەم نەبوە ئەگەر جێگەی متمانەی ئەوان بوایە لە ناوهەڕەمی بنەماڵە یان لەسنوری دەسەڵاتی ڕەهای خۆیان پۆستیان پێ دەسپارد . !؟

باشترین کار بۆ ئەوان دوورخستنەوەی بوو لەسنوری بارزان بۆئەوەی خەڵکی تریش لەناو خۆیان زاتی ئەوەنەکەن لەراستی ئەوان ناڕەزایی دەربڕن بەو پۆستە قەناعەتیان پێکرد . . !

دڵنیاشین ئەدهەم بارزانی ناتوانێ ئەو پەیامەی پارتی هەیەتی لەسنوری سلێمانی وگەرمیان بۆی جێبەجێ بیت وباڵانسی دەنگەکانیان بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزکەنەوە . ؟!

 چونکە ؛

 یەکەم ؛ کەشوهەوای ئەو ناوچەیە بەئاسانی دەستەمۆ نابن و بە بیری ئازاد گۆشکراون وزۆر جیاواز بیردەکەنەوە لە ئایدۆژیەتی پارتی. . !

دووەمیش ؛ بەهێزی سەربازیش ناتوانن فشارلەخەڵک بکەن . ! ئەزموونی ناوچەکەش ئەو ڕاستیانەی سەلماندوە بۆ هەموو لایەك و با چاوەڕیی بین .

مەجید مام برایم