پارتی یەکێکە لەو حزبانەی کە پێك هاتەیەکی عەجایب وغەرائیبی هەیە، بۆیە کەرەستەی سیاسەتکردنیشی جیاوازە، لەو بارەیەوە نامانەوێت بچینە قوڵایی مێژوەکەی کەچیکردوە وهەڵوێستەکانی چۆن چۆنی بوون . !

بەڵام چەند نمونەیەك وەك مشتێك لە خەرمانێك، لەدوای( ٣١)ی ئاب وەردەگرین،

یەکەم ؛ لەشارەکانی دهۆك وزاخۆ وبادینان بەگشتی کە پارتی بەیەکەم پێگەی بەهێزونفوسی خۆ دەزانیت، تەنها هەر خۆی حوکم و دەسەڵاتی تێدا هەبووە، لەهەڵبژاردنەکاندا یەکگرتووی ئیسلامی بەخزمەتەکانی تەنگی پێ هەڵدەچنێ وهەڵبژاردن لەدوای هەڵبژاردن دەنگ وکورسی زیاد دەکات . !

پارتی لەجیاتی دراسەیەکی زانستی بۆ هۆکارەکانی بکات، وەك پیشەی هەمیشەیی پەلاماری کادر وئەندامانی دەدات و بارەگاکانیان لێ دەسوتێنیت وسیاسەتی ترس وتۆقاندنیان لەگەڵدا بەکاردێنێ . !

لە هەولێریش کە بۆخۆی حاکمی ڕەها بوو، کەئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ڕابردودا دڵخۆشی ناکات، بەتاكڕەوی لەگەڵ کورسی کۆتاکان، تورکمان وکلدوئاشوری حکومەتی خۆجێی هەولێر ودهۆك ڕادەگەێنێ . !

لەدوای ڕوداوەکانی (١٠) ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو بێگەڕانەوە و حسابکردن وپرسکردن بەهیچ لایەنێك، کەبەردەوام باسی حکومەتی شەراکەت وتەوافوق دەکات، لە و کاتێکدا و لەدوای هەوڵێکی زۆربە شێوازی جیاجیا زانی سەرۆکی پەرلەمان سازش لەسەر پرسە یاسایی ناکات، سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکانی گۆڕانی دوور خستەوە . !

دواتریش وەزارەتەکانی تری کەوتە دەست و دەستکراوەتر بوو لەڕێگەی وەزارەتی ئەوقافەوە توانی پاکتاوی پیاوە ئاینەکانی هەولیر بکات ولەمینبەری مزگەوتەکان لایان بەرێ ئەوانەی کە سەربەخۆیان نین و بەتایبەت دۆستەکانی کۆمەڵی ئیسلامی . !،

بۆیە هەقە بپرسین ئاخۆ پارتی بۆ وادەکات و کام نازە لەمێژوودا بەسەر کوردا دەکات . ؟!

نازی بەرپاکردنەوەی شۆڕشی نوێی دوای ئاشبەتاڵ . ؟!

نازی داستان وسەروەی وشەهیدە سەرکردەکانی دژی ڕژێمی بەعس . ؟!

نازی بەدیمۆکرسی کردن وخولقاندنی فەزای ئازادی وسەروەری بوونی یاسا لەو جیگایانەی دەسەڵاتدار بوە . ؟!

نازی شەفاف بوونی داهات ودادپەروەری کە حزبەکەی لەپێناو خۆشگوزەرانی خەڵکدا خۆی قەرزاری قەومی (عسیا وموسای) کردوە بۆیان . ؟!

یان نازی ئەو چاکە ومەردایەتیەی بەرامبەر پارچەکانی تری کوردستان نواندویەتی . ؟!

بۆیە پارتی دەبێ لەوە تێبگات کە چیتر بەعینادی غروری وکەلەڕەقی حوکم وسیاسەت نەکات وبەتەنها لەسەنگەری دژبەدەستکەوت و داخوازیەکانی گەلی کوردستان نەبیت، لەوانەیە ئەگەر لەڕۆژگارێکیشدا بەهۆی هەندێک هۆکاروهەلومەرجی تایبەتەوە، زۆر شتی بۆ چوبێتە سەر. . !

ئەوا ئەمڕۆ ڕۆژگارێکی دیکەی جیاوازە ئەستەمە بۆی بچێتەسەر . . !

ئەوەنابینێ ونابیستێ جەماوەری خۆشی بەهۆی ئەو سیاسەتە تاكڕەوانەی لێ نیگەران وبێزارن، بەڵام ناوێرن یان ماویانە دەنگ هەڵبڕن ئەو شتکی ترە .

مەجید مام برایم .