مێژووپێمان دەڵێ کورد لەناو خۆیدا یەکگرتوو تەبا نەبوە، وە داگیرکەرانی کوردستان لەژێرهەرناوێك بووبێت کوردیان وەکو داشی دامە جوڵەی پێکردوە و لەبەرژەوەندی خۆیانبەکاریان هێناوە

 
بەڵگەنەویستە ونامەوێت بەدرێژی برینەکانی شەڕی براکوژی هەڵدەمەوە، کە لە پەنجا ساڵیڕابردوو بەناوی جەلالی ومەلای و لەدوایشدا بەناو یەکێتی وپارتی لەقۆناغەکانڕویانداوە،

باشەکاتێك شۆڕشی ئەیلول و ڕابەرەکەی بەڕەزامەندی خۆی بڕیار دەدات کۆتایی بەشۆڕش بهێنیت، وە مەرجیش دابنێت بەوەی کەنابێت هیچ کەس ولایەنێك لەدوای خۆیان شۆڕشی چەکداریدروستبکەنەوە
وەکوکوردستان تاپۆکەی بەناوی خۆیانەوە بووبێت . . !؟

دیارەکۆمەڵێک لە سەرکردەکان ناڕەزایان دەربڕی و گوتیان قابیلی قبوڵ نیە ودەوڵەتی عێراقدانانێت بەمافی کورد و پابەندی ڕێکەتنەکان نابێت وە ناچار دەبین درێژە بەشۆڕشبدەینەوە . ؟

کەچیئەو سەرکردایەتیە کەوتە کوشتن ولەناوبردنیان نمونە سەرکردەی ئازا وکورد پەروەرحەمەد ئاغای مێرگەسۆری و (10) دە کوڕی بەیەکەوە لەیەك کاتدا کوژران،

ئایاچ خیانەتێکی عوزمایانکرد بوو، ئایا قابیلی ئەو کوشتنە بوون بەبێ دادگا. . . !؟

لەدوایهەرەسی شۆڕشی ئەیلول (یەکێتی نیشتمانی کوردستان ) دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند،

یەکەممەفرەزەی بە سەرکردایەتی برایم عەزۆ لەبادینان چونەوە شاخ وشۆڕشی چەکداریان لەدژیحکومەتی عێراق وبەعسیەکان لەو ناوچەیە دەست پێکردوە،

ئەوانیشبە پلانێك لەلایەن هەمان بکە ر و بڕیاربەدەستانە لە ئەشکەوتی پاڤێ هەموویان کوژرانوشەهید کران . !؟

باسیئەو سەدان وهەزاران کەس وکادرو سەرکردانەش ناکەم تا ڕووخانی سەدام لەژێر چەندانناوی جۆراو جۆر کوژراون،

ئینجابەفشاری ئەمریکاو دۆستەکانی کورد لەدوای ڕوووبارێك خوێن، ڕێکەوتنی ستراتیجیلەبەینی ئەو دوو هیزە هاتەکایەوە و سەریشی گرت وهێزەکانی تری کوردستان خۆشحاڵ بوونجگە لەداگیرکەرانی کوردستان. . !

دیارەئەوە پاکانە نیە بۆ یەکێتی لەدوای ئەو ڕێکەتنە،

بۆمێژوو دەڵێم ( پارتی دیمۆکراتی کوردستان ) زۆر لەخۆبایانەوە سیاسەتی کرد وفشارێکیزۆری خستە سەر یەکێتی وسەرکردەکانی وجەماوەرەکەی،
بەوخۆسەپاندنەوە نەیتوانی تەوازنی هێزبپارێزێت و ئاشتەوایی بخاتەوە ناوماڵی کورد لەبواری سیاسی ودارایی وسەربازی ودیبۆماسی وهەتا جوگرافیش،

چونکەبەدرێژایی (16) شانزە ساڵ حوکمڕانی هەر سەرۆکی هەرێم لەدەست پارتیدا بوە وسەرۆکیحکومەتیش جگە لە دوو ساڵ هەر لەدەست پارتیدا بوە . ؟!

ئینجاپارتی بەهۆی دروستکردنی ئاستنەنگە بەردەوامەکانی ناوماڵی کورد بەگشتی وە ئینشقاقیخستە ناو سۆشیالیت وزەحمەتکێشان وکۆمەڵێک حزبی تر وئێساش لەهەوڵی ئەوەیە یەکگرتوویئیسلامی بادینانش جیابکاتەوە . ؟!

وەیەکێتی نیشتمانی کوردستانی توشی ئینشقاق کرد وبزوتنەوەی گۆڕان دروست بوو،

واتاپارتی بەپلەی یەکەم هۆکاری دروست بوونی بزوتنەوەی گۆڕانە . ؟.

. پارتی پێ وابوو سەرکەتوو دەبیت

 

 
حزبیزۆر قەبارەی بچوك، خۆشی هەر بەدایکی حزبەکان دەزانێ وسیاسەتی ( پەرتکە وزاڵبە ش ) بەکاربێنێ لەگەڵیاندا

ئیتساشگوێمان لەهەندێ دەنگی جیاواز ونەشازە لەناو یەکێتیش بەگشتی وگۆڕانیش کەم،

دەپرسینئایا ئێوە بۆ دەبێ پێتان ناخۆش بیت یەکێتی وگۆڕان ڕێکەوتن بکەن . . ؟

خۆشبەختانەهیچ خوێن ڕژانێك لەبەینتاندا نیە وجگە لەوشەش ساڵ وچەند مانگە یەك ماڵ بون وکاکنەوشیروان هەر جێگری مام جەلال بوە . ؟.

ئەوەیپێان ناخۆشە ئەو ڕێکەتنە سەربگرێت لەو خاڵە بەدەرنیە، .

کەلە پۆست وبەرژەوەندی وکەسایەتیان دەدرێت و هیچی تر. . !

ئەیبۆ ئاڵای شۆڕش ڕەوا بوو لەساڵی (1985) ئینشقاقی کرد وزیانی زۆری لەشۆش ویەکێتی داوسەدان کەسی بەتەسلیم کردنەوەدا وپاش هەشت ساڵان گەڕایەوە ناو یەکێتی وپلەوپۆستیانوەرگرتەوە. . . ؟

 
ئێستاشبابزانن ئەمرێکاو ئەوروپا دەزانن لەهەرێمی کوردستان دیمۆکراسی توشی شکست هاتووەوگەورەترین دەزگای شەرعی خەڵکە کە پەرلەمانە پەكخراوە وحکومەتیش ئیفلجکراوە

بۆیەزۆر بەگەرمی پێشوازی وپشتیوانی دەکەن لە ڕێکەوتنی ( گۆڕان ویەکیتی )

بۆڕاستکردنەوەی باڵانس وتێک نە چونی زیاتری دیمۆکراسی و ژیان گوزەرانی خەڵک وستۆپکردنوکوشتنی خەڵکی سڤیل و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی . !؟