بەپێی قۆناغە جیاوازەکانی شۆڕش وخەبات وهەلومەرجەکانیش کورد شۆڕش وحزبایەتی کردوە وبەردەوام بوە لەمقاوەمەت وپارستنی ناسنامەوکەلتوری نەتەوەکەی، تا بە دەستهێنانی مافی فیدڕاڵی لەچوارچیوەی عێراقێکی دیمۆکراتدا.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی کابینەی هەشتەم بەناوی حکومەتی بنکە فراوانەوە گوزارشتی لیکراوە. . ؟
بەڵام مرۆ بەهەق بڵێ هەر لەسەرەتاوە پارتی دەیزانی کە لەدوای فەراغی مام جەلال و بەرشوبڵاوی سەرکرایەتی یەکێتی . !؟
پارتی بەناچاری وئەمری واقعی پانای برد بۆ هاوپەیمانی سیاسی لەگەل بزوتنەوەی گۆڕان ویەکیتی ویەکگرتوو، کۆمەڵی ئیسلامی، وە تەعامولکردن وسیاستکردن بە پێ بەرژەوەندیەکانی خۆیان، کاتێك پارتی بەپلەی یەکەم گەیشتە ئەو بڕوایەیی کە مانەوە لەگەل (گۆڕان ویەکگرتوو کۆمەڵ ) ئەوەی لەبیست وپێنج ساڵی ڕابردوو چی کۆیکردۆتەوە ناکرێت نیەتی دڵی خۆی تەسلیم بەو هێزانە بکات لەپەرلەمان وحکومەت کە جێگای پارستنی ئەو نهێنیەنین کە بەشیوەیەكلەبەرژەوەندی گەلدا نیە و دەکرێت. . !
وە بە کرداریش دەرکەوت کە پەرلەمانتارەکانی گۆران ویەکگرتوو کۆمەڵ وچەند پەرلەمانتارێکی یاخی یەکێتیش سەرەتا کەوتنە لێدوان وناڕەزایی لە بزربوون ولادانی ناشەفافی لە سەروەتی نشتمانی وقوتی خەڵک. . !
بەو بانگەشەیەش پارتی توشی شۆك بوو. !!
بۆیە بەپیی پلانێكی بۆ داڕێژراو هەرچەندەش بڕیاری پێشوەختەی دابوو، بەڵام دوای خست بۆ کاتێک کە گونجاو بیت تا بڕیاری تێدا بدات، کاتێک گەیشتە نزیک بونەوە لەوادەی کۆتایی هاتنی سەرۆکایەتی هەریم. !

ئەو لەئەجندای دابوو لەیەکیتی گەرمە تەریقەتر هەن وقبوڵی ناکەن وپارت وقەوارەی جەماوەرین وجەماوەرەکەیان پەیوەست نین بە موچە وپلە وئیمتیازەوە. !
کە ئەوانیش ئەوسی حزبەن (گۆڕان ویەکگرتوو کۆمەڵ )
ئێستاش پارتی لەدوای ئەو هەڵوێستەی حزبەکان بەپڕۆژەوە دانێشتنی جەلسەی پەرلەمانی لەکە بەرژەوندی سەرۆکی هەرێم و پارتیدا نەبوو، بڕیاری دا بەڕێگری لە سەرۆکی پەرلەمان، وەلە دوایشدا پەرلەمانی خستە بواری پشوەکی درێژەوە . !؟

یەکێتی نێستمانی کوردستانێش بەناوی هەڵوێستی لەگەڵ ڕای کەس نیم وڕای خۆم هەیە لایەنگری هیچ لایەنێك ناکەین و لەژێر سیاسیەتی حکومەتیش بەهی خۆمان دەزانینن و بەناوی پارستنی دەسکەوتەکانەوە، پارتیش چاوەڕوانی هەڵوێستكی لەو جۆرەی لە یەکیتی دەکرد. . !

هەر بۆیە بەهۆی سەپاندنی سیاسەتەکانی پارتیەوە، یەکیتی چۆتەوە قالب وقۆناغەکانی بیست ودووساڵ لەمەوبەر و ئێستا بەکردار حکومەتی پەنجا بە پەنجایەکەی دوای ساڵی ١٩٩٢ ە. . !

نەك حکومەتی بنکە فراوان، چونکە هیچ حزبێک کارەکتەری چالاک نیە جگە لەپارتی وبەپلەی دووەمش یەکێتی. !
بۆیە یەکێتی باجی ئەو هەڵەیە دەدات لەهەڵبژاردنی داهاتوو ئەگەر فریا خۆی نەکەویت. ؟
چونکە سروشتی ناوچەو خەڵکی پەروەردەکراوی یەکێتی و فەلسەفەی سیاسی و بیرکردنەوەی زۆر جیاوازە لەسروشتی پارتی. !