ئەگەر پارتی بەردەوام بیت لەسەر ئەوکارانەی ئەوا هەموو ئەو دەستکەوتانەی کە ساڵەهایە کورد وەك میلەتێکی ستەم دیدە لەمێژودا خەبات و قوربانی بۆ داوە لەپێناوی هێنانەدی ئازادی ودیمۆکراسی ودەستاو دەستی دەسەڵات نەك هەر دەیخاتە ژێرپرسیارەوە،

بەڵکە یەکسانیشی دەکاتەوە بەسفر و وانیشانی دەدات جیاوازیەکی ئەو تۆ ی نەبێ لەگەڵ سیستەمە شمولیەکانی تری دەوربەر ؛


هەقە ئەوەی تاکو ئێستاش گومانێکی مابێت ئێستا ئەو گومانەی ڕەویبێتەوە و دڵنیابێت لەوەی کە پارتی هەر یاساو بڕیارێك ودیمۆکراسیەك کە لەبەرژەوەندی خۆی نەبێت ئەوا نە گویی پێدەدات ونەدەچێتە ژێرباری. ! بۆچی . ؟

!
چونکە بەرامبەرەکانی بەلاواز دەزانێ و بۆشی چۆتە سەر. . ! جانازانین ئەو یاسا شکێنیەشی بۆ دەچیتەسەر یان نا. . ! با چاوەڕیی بین وبزانین ئەو سەرکێشیە بۆکوێی ملدەنێ . . !