سەرەتا ڕێزم هەیە بۆ هەموو ئەو کەسانەی چ لەناو حزبەکەی خۆم وچ حزبەکانی تر کە وەکویەك بیرناکەینەوە و ئەوەش لە دونیادا شتێکی سروشتی یە و قسەم لەسەر دکتاتۆرەکان نیە . ؟! بەش بەحاڵی خۆم ڕێزم هەیە بۆ هەموو ئەندامانی لایەنەکانی ترو ڕێزیش لەڕاکانیان دەگرم تا ئەوکاتەی دژوناتەبا نابێت لەگەڵ بەرژەوەندی گەل ونیشتمانەکەم !!


ڕاستە پارتی لە پایتەختی هەرێمی کوردستان لەڕووی ئیداریەوە باڵا دەستە، ئەوەش بەمانای ئەوە نیە ئیترهێزی پارتی، پارتی ساڵی هەزارونۆسەدو نەوەد وشەشە کە سیویەکی ئابی ئەنجام دا وبۆ چۆتە سەر. !؟

هەڵبژاردنەکانی ڕابردووی ئەنجومەنی شارەوانیەکان وپەرلەمان سەلماندیان هەولیر موڵکی هەمووانە ودەستەمۆ ی لایەنێك نابێ . . !

دۆخەکە زۆر جیاوازە . !


ئەوکات هیچ قونسڵیەك لەهەرێم نەبوو سەدام لەحوکم بوو، سوریا دەوڵەت بوو، ئێرانیش جۆرێکی تر بوو لەئێستا، تورکیا دانی نەنابوو بە ناوی کوردو کوردستان و هێزە گەورەکەش واتا ئەمریکا تەنها بە نەزەری ئامادەیی هەبوو، ئێستا بەرژەوەندی دەوڵەتان وبەتایبەتی بۆ ئەمریکا وبەریتانیا کە خوێنێکی زۆری بەشەری وخەرجیەکی زۆری مادیان لەعێراق وکوردستان سەرفکردوە جێ باوەڕ نیە هەرکەس ولایەنێك بەئارەزووی خۆیان بیانەوێت وڵات لەقاڵب بدەن .

بەهۆی گۆڕانکاری لەپڕۆسەی سیاسی لەهەرێمی کوردستان وبەشداری لایەنە ئۆپۆزسێنەکان، دۆخەکە گۆڕانکاری زیادی بەسەردا هاتوە و جیلێکی خوێندەواری نویی لەگەڵ خۆی بەرهەم هێناوە کە نەچاوی دەترسێ ونە دەستەمۆش دەبێ . !

ئێستاش حزبێکی کۆنی وەکو پارتی بەکۆنی فکرو ئایدلۆژیایەکەیەوە ناتوانێت پێشەنگی هەموو خەڵک بکات وخەڵک لەگەڵ خۆی بگونجێنێت و بەڵکە دەبێ ئەو لەگەڵ خەڵک بگونجێ، ئەوەش بۆتە خاڵی لاوازی گەورەی پارتی کە پارتی توشی هەڵدێر وکارەسات دەکات . . !


پارتی لەناچاری ونەگۆڕان وداوەستانیدا پەنا بۆ هۆکارەکانی دیکە دەبات وەك ؛


فشارەکانی سنورو بازگەو و ترساندن وتۆقاندن ونان بڕین وبەکارهێنانی دراو درۆش بۆئەوەی خۆی بکاتە حزبی قائید وخەڵکەکەش بخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە، یەکێك لە پێشبینیانەی بەبۆجونی خۆم پێم وایە وەك دەرنجامی ئەو قسانە پارتی لەهەوڵی ئەوەدایە یەکگرتوو لێك بترازێنێت هەر وەك چۆن دەستی خستە ناو حزبی زەحمەتکێشان وقوتی خەڵکی بەکارهێنا بۆ لێك ترازانیان، بۆ یەکێتی نیشتمانیش هەرمان پڕۆژەی لەتکردنی هەیە و هەنگاوی گەورەشی هەڵهێناوە، ئەوا سیاسەتێکی کۆنی ئیستعماری جیهانە کە بە پەرتکەو زاڵبە ناسراوە .

هیوادارم نەتوانێ ئەو پلانە بەسەر حزبەکاندا جێ بەجێ بکات وبۆچون وپێشنیارەکەی منیش بەڕاست نەگەڕێت، چونکە خەڵکی کوردستان تێدا زەرەرمەند دەبێ وبەچەند ساڵ لەئامانجەکانمان دەگەڕێنەوە دواوە .