بەراستی زۆر سەیرومایەیی هەڵوێستە لەسەرکردنە بۆهێزێکی وەکو یەکێتی بە هەمووخەبات وتێکۆشان ومێژووی پڕسەروەری، لەژمارەی شەهید وهەڵوێستی کوردانەی لەپرسە نەتەوەیی ونیشتمانیەکاندا، هتد. . .

بەڵام زۆرجارلێرەو لەوێی کادروئەندام ودۆست ولایەنگرەکانی لەلایەن پارتیەوە بە بەرنامەو تۆمەتی دروستکراوی جۆراو جۆر ڕوبەڕوی گرتن ولێدان وکوشتن وبێ سەروشوێنکردن دەبنەوە. !

تۆ بڵێی سەرەڕای ئەو هەمووهێزوفەرماندە جوامێرانە مەسەلەکە نەوێران و بێدەسەڵاتی یەکیتی بیت لەبەرامبەر پارتیدا،

یان یەکێتی چاو بەرەژیری مەسەلەیەکی تری سیاسی وبازرگانی نەوت بیت، لەکەسەکانی خۆی ناپرسێتەوە. !؟

هەر دوێنی فڵان وفیسار، ئەمڕۆش کاک عیسا بارزانی وەك نمونە لەخەرمانی ئەو ڕەوشی بێدەسەڵاتیە . . . !

دیارە کاک عیسا بارزانی وهەمووئەوانی ترلە ژێردەسەڵاتی پارتیدا ڕوبەڕوی ئەشکەنجەو گرتن وسوکایەتی وکوشتن دەبنەوە، جگە لە دەنگێکی ڕاستگۆو بوێرکەدەیانەوێت،

بەڵی سەرشۆڕی لەناوپارتیدا بگۆڕن بۆ نەئی ئازادی ودیمۆکراسی وچیتر . . .

ئەگینا تۆمەتەکانی دیکەش هەموویان دروستکراوساختەن، ئەزموون وبەڵگەکان لەو بارەیەوە زۆرن، بۆیە ئەو بێدەنگی وبێهەڵوێستیەی یەکێتی لەسەر کاک عیسا بارزانی کە ئەندامێکی یەکێتیە زۆر بێماناوبێدەسەڵاتی وبێ وەفایە، بەرامبەر ئەندامەکانی وەکاریگەری خراپیشی دەبێت لەسەر جەماوەرەکەی وادەکات هەموولایەك لەبەرامبەر پارتیدا چاوترسێن بن و قەڵاقوپ هەڵبژێرن. . !

یان ئەوەتا دەبێت یەکێتیەکان ولایەنەکانی ترو هەموو دەنگە دلێرەکان لەزۆنی زەرد، بەرەو زۆنی نیلی وسەوز ڕەوبکەن . . !

دیارە پارتی بەوکارانەی ئەنجامی دەدات ڕووی خۆی بەرامبەر ئەو بانگەشانە نیشاندەدات کە بۆئازادی ودیمۆکراسی لەبەرامبەر کوردستان ودونیای دەرەوە زیاتر زەرد دەکات. !