ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان وادەکەی وا نزیك دەبێتەوە لە سێ مانگ کۆنەبۆتەوە . ! هەفتەیەك لەمەوبەر ڕۆژی ٧/٩/٢٠١٥ سەرۆکی حکومەت لەوەڵامی ڕۆژنامە نووسەکاندا ووتی ئەنجومەنی وەزیزان کۆدەبێتەوە . ! کەچی وادەکەش دیاری کرا بۆئەمڕۆ ئەویش وەکو کۆبونەوەی پێج حزبەکە بۆکاتێکی تر دواخرا . !

ئەو بایکۆتەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەوماوە درێژەدا کە بەپێی ئامارەکان و پەرلەمانتاران وپسپۆڕانی بواری چالاکیەمەدەنیەکان و ڕۆشنبیران (٤٢)چل ودوو قەیران هەیە لە هەرێمی کوردستان . !

کوردستان بە بارودۆخێکی زۆر ناسک گوزەر دەکات وڕۆژانە خوێن لەجەستەی گەل و وڵاتەکەت دەرژێت لەشەڕی (داعش) لەلایەكی تریش خەڵکێکی زۆر لەهاونیشتمانیەکانت لەبەر بێ موچەیی ناوماڵ وخانوو زەوەیەکانیان هەرزان فرۆش دەکەن بە تایبەتی بە ئاوارەی هاوردە وبەرەو هەندەران کۆچ دەکەن . !؟

ئەوەش مەترسیەکی گەورەیە بۆ داهاتووی هەرێم وکوردستان، خەڵکی زۆر لەبەرامبەر ئەو هەموو ساڵانەی حوکمی دەسەڵاتی کوردی و بنەماڵەکرانوو وبەحزبکرانوو و بە شەخسەنەکرانیشدا بەرگەیانگرتووە . . . . !

دەپرسین . . ؛ ئایا سەرۆکی حکومەت کەبەئاشکرا تەڕەفداری دەکات لەکێشەی قەیرانی سەرۆکی هەرێمداو کەلەلایەک سەرۆکی حزبەکەتی ولەلایەکی تریش مام وخەزوریەتی ئەگەر هاتباو سەرۆکی هەرێم کەسێکی تر بوایە ، ئایا هەمان هەڵوێستی دەبوو ئەوا سەغلەت وتەنگەنگەتاو دەبوو ئاواش کۆبوونەوەکانی حکومەتی بایکۆت دەکرد . . !

ئایا خەڵکی کوردستان قابیلی ئەوهەموو سزادانەیە سزادانیان لەپێناو چی . ؟

ئەوەش غەدرێکی گەورەیە لەو خەڵکەی دەکەن داوادەکەین ؛ سەرۆکی حکومەت فایلەکان لەیەکتری جیابکاتەوە وتێکەڵ بەیەکتریان نەکات وبەزوترین کاتیش کۆبوونەوەکانی خۆیان سازبدەن وکێشەوگرفتی هاوڵاتیان چارەسەربکەن، بۆ ئەوەی گرێی دەستان نەگاتە ددانان . !

ئەگینا خەڵکی ڕەسەنی کوردستان وگەنجان هیچی تر بەرگەی ئەو هەموو ئازارە ناگرن وپەتی سەبروئارامیان لەفۆڕمێکی نوێدا ڕادەگەێنن ئەویش ڕاپەڕینە، ئەوکاتیش چارەسەری ئەستەم دەبیت . !