گلەیی چەند ساڵەی کورد ئەوە بوو دەمانگووت دوژمنانی گەلی کورد لەهەرچوارپارچەی کوردستان لەسەر هەموو شتێك ناکۆك بن، لەسەرقەزیەیی گەلی کورد تەباو ڕێکن . . . !

حزب وڕێکخراوەکانی کوردستان پێك هاتەکانیان لەخەڵکی کوردستانن و کەس غەریب نیە پێان. !

خەڵکی ئەم هەرێمەن ولە ئەستێرەیەکی ترەوە نەهاتوون، هەر بۆیە لە خەسڵەتی سەرکردەکانیشیان ئاشناین وسەرۆکی حزب هەموو بڕیارێکی بەدەستە بەتایبەتی (پ، د، ك) هەرچی سەرۆك بکات وبیڵێت هیچ کەسێك نیە ڕەتیکاتەوە و مێژووش ئەوەی پێگوتووین . . !

لەئێستادا جگە لەپارتی چوار حزبی خاوەنی زۆرترین کورسی پەرلەمان وبەشدار لەحکومەتی بنکەفراوان، هەریەکە لە (یەکیتی وگۆڕان وکۆمەڵ ویەکگرتوو) لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم پڕۆژەیەکیان هەیە بۆکەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم وە هەڵبژاردنی لەناوپەرلەمان بیت .

ئینجا لەوەتەی باسوخواسی پۆستی سەرۆکی هەرێم هاتۆتە ئاراوە، پارتی دیموکراتی کوردستان بەشێوازی جۆراوجۆر لەئاستی باڵای دیبلۆماسی وسیاسی وئیداری، بەتایبەتی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی وسەرکردایەتیان، کەوتوونەتە فشارخستنە سەرسەرکردایەتی حزبەکان وبەتایبەتی چوارحزبەکەی بەشدار لەحکومەتدا، جۆرەها ڕێگەیان تاقیکردەوە بۆئەوەی ئەو بەرەیە لەیەکتری دابڕن ونیسابی یاسایان بۆپێک نەیات ونەتوانن درێژە بدەن بە هەمواری یاساکانی سەرۆکایەتی هەرێم لەناوپەرلەمانی کوردستان، هەوڵی زۆر درا لەپرۆسەی یەکەم سەرکەتوونەبوون، لەکاتی تایمی دووەمی دانیشتنەکان، پارتی بەهیزی ئەمنی چوونە ناو هەرەمی پەرلەمان وبەڕۆژەکەیشی مانۆڕی سەربازیان لەدەوری پەرلەمان ئەنجامدا، جگە لەدەیان هەڵی تر، کە ئەوکارانە بوونە هۆی لەکەدارکردن ودابەزینی سومعەی دیمۆکراسی لە هەرێمەکە تاکو دۆستەکانی وەک ئەمریکی وبەریتانیەکان هاتنەسەرخەت و پەیوەندیانکرد بە خودی مەسعود بارزانی ئەویش بڕیاریدا وبڵاوەیان بەهێزەکەکرد. . . . !

واتا وهەموو فەردێك پارتی دەناسێت هیچ کەس وئۆرگانێک ناتوانێ بەبێ فلتەری بارزانی یەك لێدوانیش بدات نەك مانۆڕی سەربازی ئەنجامبدات ئەگەر لای ئەوان ئۆکەی وەرنەگرتبێت. . !

بۆیە دەتوانین بڵێن کۆی پارتی یەکسانە بە (یەك ) ئەو یەکەش خودی بارزانیە . ؟!

بارزانیش خودی خۆشی ئەوە دەزانیت کە دوو دەورو دوو ساڵی خۆی لەسەرۆکایەتی هەرێم تەواوکردوە یاسا ڕێگەی نادات خۆی کاندید بکاتەوە. !

کەواتە ؛ بارزانی بۆئەوەی بەگەورەیی بچتە مێژوە وە دەسەڵاتی خۆت بەکاربهێنە، هیچیتر چاوت لەدەستی حزبەسیاسیەکان نەبێت خێروسەدەقەت پێبکەن . ! کێشەوململانێکان لای خۆت سفربکەوە، چونکە تەنها گرفت بۆئەم پرسە بە خۆدی خۆت چارەسەردەکرێت ، ئەگەر نا دەبێت بچنە ناوهەڵبژاردنەوە و بەم نەفەسەش بچنە هەڵبژاردن ئەوا دڵنیابە نەتیجەکەی خێرنابێت و شەڕ وخوێنی لێدەکەوێتەوە. ! ئەزموونەکەش دەکەوێتە ژێرپرسیاری جدی مێژوە وە . !، هەرچی زووە بە بڕیاریکی حەکیمانە دەتوانی خەندەوئومێد بخەیتەوە سەرلێوی خەڵکی خێرلەخۆنەدیووی کوردستان و بەم هەنگاوەش ڕێگری دەکەیت لەکۆچی گەنجان وخەڵکی کوردستان ودڵنیام ئارامی بەشێك لە قەیرانەکان چارەسەردەبن .