کۆچ ودیاردەی کۆچ هی ئێستا ودوێنێ نیە ودەمێکە هەیە، کۆچ وکۆچباری لەهەر وڵاتێك بۆ وڵاتێکی تر بەپێ یاساکانی مافی مرۆڤ ویاسا نێودەوڵەتیەکان سنوری خۆی هەیە، دیارە جگە لەڕێکارە یاسایەیەکانی کۆچ، دیارەدەی کۆچی بە نایاسایی و(قاچاغ) هەر هەبووە هەردەش بێت . ! دوور نەکەوینەوە لەبابەتەکە، لەساڵی ٢٠١١ هەر وەکو بەهاری عەرەبی سەرهەڵدان لەو وڵاتانە دەستی پێکرد (تونس ومیسرولیبیا ویەمەن ) سوریاشی هاتەسەر و جگە لە وڵاتی سوریا هەموو وڵاتانی تر سەرۆک و ڕژێمەکانیان لەدەستدا، جگە لەسوریا، !؟ بەڵام سوریا زیاتر لەهەمووان کارەساتی مرۆیی لێ ڕووداو پاش چەند ساڵێکی کەم ئەو کارەساتە گەورەیە بەشێکی زۆری خاکی عێراق کە بەناوچەی سونە نشینی عەرەبەکان ناسراوە گرتەوە وپاشانیش بەڵاو خوێن ڕشتن ڕووی لەکوردستان کرد و شاری شەنگال و تەلەعفەر و زوماروناوچەیی ئێزیدی نشینی گرتەوەو تائێستاش درێژەی هەیە، هەر بەو هۆیەوەش بە ملێۆنان هاوڵاتی ئەو وڵاتانە دەربەدەر وئاوارە بوون بۆ وڵاتان وپەنایان بردە ناوچەئارامەکان بەشیکی زۆریش ڕوویان لە ووڵاتی تورکیا کرد ، دیارە کوردانی ڕۆژئاوای کوردستانیش هەر زوو ناوچەکانی خۆیان کۆنتڕۆڵکرد، دەبێ ئەوەش بڵێن هێزەکانی پارتی یەکێتی دیمۆکراتی و هێزەکانی یەپەژە لەماوەی زیاتر لە (٣٠)سی ساڵە ڕێك خراون وخەباتدەکەن وئامادەو سازبوون بۆ هەر پێشهاتێك ڕووبدات ؛ کاتیکیش هێزە تاریک پەرستەکان وشۆڤینیە عەرەبەکان پەلاماری خاکی کوردانیاندا . !ئەوا (یەپەدە ویەپەژە)شانبەشانی یەکتری توانیان گەورەترین سەرکەوتن بەدەست بخەن لەبەرامبەر هێزێکی تیرۆر و تارێک پەرست و وێرانکەری وەکو دەولەتی ئیسلامی لەعێراق وشام، (داعش)، تورکیا هەوڵی زۆریدا لەگەڵ هاوسەرۆکی پەیەدە دا بۆ ئەوەی دەستەمۆیان بکەن لەبەرژەوەندی خۆیان بەکاریان بهینن وبیانکەن بەسێبەری خۆیان . !بەڵام دەستەمۆ و کەوی نەبوون ؛

تورکیاو هاوپەیمانەکانیان چاویان بەو سەرکەوتنەی کوردان هەڵنەهات ونیگەران بوون، حکومەتی تورکیا بەئاشکرا لەسەر شاشەی تەلەفیزیۆنەکان ئیعلانی دژایەتی کوردانی ڕاگەیاند وهاوکاری ویارمەتی زۆری لۆجستی گەیاندە هێزەکانی داعش و چەتەکانی تری وەک بەرەی نوسڕە و ئەوانی تر . . . ، چ، لەدرێژەی دژایەتی وپیلانەکانی حکومەتی تورکیا وهاوپەیمانەکانی دا چەندان هێزو حزبی کۆپی کوردانیان لە ڕۆژئاوای کوردستان دروستکرد سەرکەوتوو نەبوون. . ! لەکۆتایی پلان وئاژاوە گێڕیەکانیان کە ئاوارەیەکی زۆر لە کامپەکانی تورکیادا هەبوو ڕێگەیان دا کۆچی بەکۆمەڵ بکەن بۆ وڵاتانی ئەوروپا، تاوەکو فشارێک لەسەر وڵاتان دروست بکات، چونکە تورکیا دەمیکە داوا دەکات ناوچەیەکی ئارام دروستبکرێت لەژێر سێبەری خۆی و بۆی هەبێت بەدرێژایی ٣٠ سی کیلۆمەتریش بەهێزی سەربازی بچێتەناوخاکی کوردستانی ڕۆژئاواو سوریاوە، کەئەم داوایەش لەلایەن وڵاتە گەورەکانی وەکو ئەمریکاو ڕوسیا وئەوروپاوە ڕەتکرایەوە، ئەم کارەی تورکیا دەیکات تەنها بۆ دژایەتی کوردانە بەپلەی یەکەم و دەیەوێت ئاشبەتاڵ بە کوردستانی ڕۆژ ئاوا بکات لەو ڕێگەیەوە، لەلایەکی تریش فشارە بۆ وڵاتانی ئەورپا بەدیوێکی تردا، بۆئەوەی حساب بۆ بڕیارەکانی بکرێت یان بلێ ئەگەر ئێوە هاوکارم نەبن ئەوا دەتوانم ڕێگا ودەرگا بکەمەوە تاکو شەڕی تیرۆر بگاتە بەر دەرگاو ناو ماڵەکانتان. !