دیارە حزبی شیوعی یەکێکە لەحزبە دێرین وخەباتگێڕەکانی کوردستان وعێراق، وە بێپسانەوە خەباتێکی بێوچانی کردوە بۆ هیناندی ئامانجەکانیان، وە لەسەر بنچینەی ڕێکخراوێکی سیاسی چینایەتی کرێکارن دامەزراوە، شیوعیەکان بەردوام خەباتیانکردوە بۆ مەسەلە نیشتمانی ودیمۆکرسی، دەبێ ئەوەش بڵێن لەدوای ماڵئاوایی شۆڕشی ئەیلول لەساڵی ١٩٧٥ دا، دووەم حزب بوون لەدوای (ی. ن. ك) مەفرەزەی پێشمەرگەیان دروستکردو بەسەرکردایەتی شەهیدان( عەلی حاجی نادرو مەحمودی حاجی نادر) وهاوڕێکانیان، وە هەڵویشتیان وەرگرت لەدژی حکومەتی دکتاتۆری عێراق وسەری بەرزیان نەوی نەکرد بۆ ڕژێم، مێژوو دیرۆکی حزبی شیوعی و شەهیدەکانیان بەرز دەنرخێنێت، نمونەی خۆڕاگری بوون لەزیندان و شاخ وپێدەشتەکانی گەرمیان وکوێستان، لەدوای ڕاپەرینیشدا حزبی شیوعی هەمیشە هەوێنی ئاشتی وبرایەتی بوون . ؛ 

بەداخەوە دەڵێم کۆمەڵێك کادریان پشتیان لەئامانج وبەرنامەو ڕێبازو مەبدەئەکەیان وخوێنی شەهیدەکانیان کرد بۆ سەروەت وسامان وخۆیان فرۆشت، بەپارتی و ئەوەش کاریگەری لەسەر هێنانەخوارەوەی باڵانسی جەماوەریان کرد، !، بەڵام کۆمەڵێك لەخەباتگێڕەکان بەهەموو مانای ووشە خۆڕاگربوون و مەیدانیان چۆڵنەکرد. .
نامەوێ بچمە سەردێژەی بابەتەکە وئەوەی دەمەوێت لێرەدا ئاماژەی پێبکەم هەڵوێستی ( ئەبو کاروان ) ە، لەسەربەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی ٢٣/٦/٢٠١٥ یە، هەرچەندە حزبی شیوعی وئەبوکاروانیش فشاری زۆری لەسەر بوو بۆ ئەوەی بەشداری نەکات لەجەلسەی پەرلەماندا، بەڵام ئەبو کاروان ئامادە نەبوو هەڵوێستی خۆی بگۆڕێێ وبەشداریکردو نیسابی یاسایی تەواوکرد، ئەوەش سەرەتایەکی جوانە بۆ حزبی شیوعی، بمانەوێت ونەمانەوێت تا ئەم مێژووە خەڵک بە پاشکۆی (پارتی ) دەزانین . . !؟
ئەمەش هەڵوێستێکی جوانی حزبی شیوعی بوو، لەوانەیە، ئەبو کاروان زۆر ئیمتیازی شەخسی لەدەست دابیت . ! بەڵام مێژوویەکی جوانی بردەوە هەم بۆ خۆی هەم بۆ حزبەکەشی، هیوادارین حزبی شیوعی ئەوە یەکەم هەڵوێست و دواهەڵوێستان سەربەخۆیان نەبیت وئەو حزبە ببێتەوە بە ڕەقەم لەناو هێزەسیاسیەکاندا و سەرەتایەک بیت بۆ گەشەکردن وهەستانەوەی حزبی شیوعی، لەگەڵ ڕێزماندا.