ئەوهاوڵاتیانەی ڕێگای مەنفایان گرتبەر، لەتاراوگەداهەمیشەلەدڵەڕاوکێدان و غەمی گەورەیان لەبیرنەکردنی زمانی دایک و پاراستنی کلتور و گەڕانەوەیان بۆنیشتیمانی خۆیانە، بەتایبەت نەوەی دوەمی ڕەوەندی کوردی، وەک لەبابەتی پێشومداباسم کرد، ئەوهەستەیان زیاترتیابەدی دەکرێت، بۆئەومەبەستەش بابەتێکم بەناونیشانی نەوەی دووەمی ڕەوەندی کوردی، بۆخزمەتکردنی پەنابەرانی کورد، بەمافێکی گەورەم زانیوەکەبتوانم، لەڕێگەی بابەتێکەوە، ببمەپاڵپشتێک بۆ کەسانی تر و خزمەتی میللەتەکەیان بکەن.

بەداخەوەبۆهەندێک تاقم و گروپەوەبەفشاری بەرپرسی حیزبەکانیان، لەبری هەڵوێستی جوانیان وسوپاسکردنیان، بەنامە و ئیمەیڵی تایبەت، بەوشەی بازاڕی لەهەوڵی تێکشکاندنی کەساێتی نێو بابەتەکەن، ئەمەش یەکەم جارنیەکەوتومەتەبەرهێرشی هەندێک تاقم و گروپی نێوحیزبەکان لە ساڵی٢٠١١دالەوکەسانەبەناوی خوازڕاوبەئیمەیڵی ساختە، نامەیان ئاراستەی ئاسایشی شارەکەم کرد و دوای ئەوەی خۆم و تەواوی نوسراوەکانم و ئینتەرنێتەکەمیان خستەبەردەم لێکۆڵینەوە و پاش چەندمانگێک لێپرسینەوە، بێتاوانی خۆمیان پێ ڕاگەیاندم و بەنامەی فەرمی ئاسایشی شارەکەم لەئەڵمانیا، داوای لێبوردنیان لێکردم، کەتائێستەش وەک بەڵگەیەک پارێزراوەلای خۆم ئەوانەی لەگەڵ نوسین و بیر و بۆچوونەکانمدانەبوون، کاری لەوجۆرەیان ئەنجامدابوو، نەیانتوانی سودبە بەرپرسەکانیان بگەیەنن.

ڕەخنەگرتن لەسەرئاستی بنەما، بەمافی ڕەوای دەزانم، زۆرئاساییە و هەڵوێستی جوامێرانەبنوێنن و بەناو و ئەدرەس و وێنەی دروست، خۆدەربخەن و ئازادانەبدوێن دەنابەناوی خوازڕا و ئیمەیڵی ساختە، نیشانەی کەسانی نەخوێندەوارە، من دەمەوێت لێرەداناوی زانکۆ و ئەدرەسی شوێنی بڕوانامەوەرگرتنی کەساێتی نێوبابەتەکەم لێرەدادەخەمەڕو، ئازادی تەواتان پێ دەبەخشم و دەتوانن لەهەوڵی دۆزینەوەی بەڕواری ساڵی وەرگرتنی بڕوانامەکەدابن، ئەگەرچی کانی عارف وەک پاڵەوانی نێوبابەتەکە، پێناسەدەکرێت و دایکی کوردەلەخزمەتکردندا بەدایکی پەنابەران ناودەبرێت، لەگەڵ ئەوەشدالەسەرەتای دەستپێکردنی شۆڕشی نوێ، لە ناخۆشترین و ترسناکترین ڕۆژگاردا، کوردەخان توانی بەخوێنی خۆی ژیانی پێشمەرگەیەکی شاخ و شاری برینداری دوای ئەنجامدانی چالاکیەک ڕزگاربکات، کەئەمەش هەڵوێستێکی گەورەی ئافرەتێکی قارەمان و بوێری وەک کوردەخانە، دوای ڕێگاگرتنی مەنفا و ژیانی پترلەچەندین ساڵی تاراوگە، وەک مرۆڤێکی نیشتیمان پەروەر، توانیویەتی نەوەی خۆی بەهەمان شێوە، بەهەستێکی نەتەوایەتیەوەپەروەردە بکات.مەدح و سەنای کچەتێکۆشەریک و کوردپەروەر، نیشانەی ئەوپەڕی دڵسۆزیە، بەڵام لەلای هەندێک کەسانەوە، مرۆڤ تالەژیاندانەمێنێت و ئێسک و پروسکی بەخۆڵ نەکرێت، نابێت باسی مێژوی بکرێت.

Kani Areef
London Metropolitan University - Degree in Law.
http://www.londonmet.ac.uk/

Kani Areef
University College of London (UCL) - Masters in Human Rights and International Law.
http://www.ucl.ac.uk

بۆخوێندنەوەی بابەتی پێشوو، تکایەکلیک لەسەرئەولینکەبکەن.

http://www.kurdistannet.org/2015/index.php/2015-01-01-21-16-42/2015-01-01-21-17-37/126-2015-01-06-06-23-49/565-2015-04-01-06-35-41 

  1. This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.\