لەگەڵ هەرقۆناغێکی مێژوی ژیانی مرۆڤایەتیداستەمی زۆرداری و حوکمی دیکتاتۆری سەرانسەری جیهانی گرتۆتەوە و بەتایبەت کۆچبەرانی گەلی کورد، بەرەوشوێنی نادیار و دنیای غوربەت، ئەنجامی سیاسەتی حوکمڕانی ڕژێمە دیتکتاتۆرەکانی عێراق و پێشێل کردنی یاسا و مافەکانی مرۆڤە، دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول بەگشتی گەلی کورد، بەشێوەی جیاوازدووچاری هەڵهاتن بەرەووڵاتانی دەرەوەبووە، قۆناغی سەرەتایی کوردانی تاراوگە، لە سەرەتادا پێکهاتەی خوێندکاران و بەدەستهێنانی بڕوانامە و بەشێکی تری ئەنجامی شەڕی ناوخۆ و باری ئابوری و کێشەکۆمەڵاتیەکانیش، کۆی ئەنجامی ڕەوەندەکەن.

ئەگەرچی ڕەوەندی کوردی تائێستەش، جگەلەوەی کلتوری خۆی بەکلتوری جینهان ناساندوە بەڵام وەک کێشەی سیاسی و نەتەوایەتی، بەگشتی نەگەیشتۆتەئەوئەنجامەی پێناسەی بوونیان لەتاراوگەدابکەن و لەنێوان دوو ئەگەردالەململانێی سەخەتی دژواری ژیاندان، واتەشوێنی نیشتەجێبونیان بەهی خۆیان نازانن و ناشتوانن بگەڕێنەوەخاکی زێدی باوباپیرانیان. ئەمەش هەستێکی نەتەوایەتی لەنێوان نەوەی دووەمی ڕەوەندی کوردی دروستکردوە، کانی عارف لەتەمەنی هەشت ساڵیەوەلەوڵاتی بەریتانیالەشاری لەندەن دەژی، دایکی کوردەخانم چالاکوانەلەبواری مافی مرۆڤ و بەدایکی پەنابەران ناودەبرێت، کیژێکی دڵسۆز و لەبنەماڵەیەکی شۆڕشگێرە و دەرچووی یاسایە و ماستەری نێودەوڵەتی لەبواری مافی مرۆڤدابەدەستهێناوە، پترلە بیست و چوارساڵ ژیانی دنیای غوربەت، خوێندەوەی بۆمێژووی گەلەکەی و کارەساتەجەرگبڕەکانی ئەنفال و هەڵبجە و دەربەدەربوونی هاوڵاتیانی کوردانی شەنگال و کۆبانێ زیاترهەستی نەتەوایەتی ئەم کیژەهەست ناسکەدەبزوێنێت و دەبنە هۆکارێکی گەڕانەوەی بۆخاکی زێدی باوباپیرانی و بڕیاری خزمەتی هەمیشەیی بەگەلەکەی دەدات و لەڕێکخراویUNHCR خزمەتی پەنابەران دەکات. دەستدرێژی کردنەسەرخاکی کوردستان لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە و ئاوارەبوون و شەهیدبوونی هەزاران کوردانی باکوور و باشوور، ڕاگەیاندنەکانی هەمووجیهانی گرتەوە، جگەلەپشتیوانی کردنی چەندین وڵاتانی بیانی، بەدەیان ڕێکخراوی جیهانی مافی مرۆڤ، هاوکاری ئاوارەبوانی سوتەمەنی نێوشەڕی دوژمنانی گەلی کوردیان دا و یەکێک لەئەستێرەی بەناوباگی جیهانی ئەنجلینا جولی، کەبەمەبەستی هاوکاریکردن و خزمەتکردنی پەنەبەرانی کەمپی دۆمیز، لەکوردستاندا، بووەمایەی خۆشحاڵی زۆربەی زۆری پەنابەران و بووەجێی سەرسوڕمانی ئەستێرەی بەناوباگی جیهانی ئەنجلینا جولی، بەوەی کانی عارف نەوەی دووەمی ڕەوەندی کوردی، پاش ئەوهەمووژیانی دنیای غوربەتە، ئەمڕۆبتوانێت بەشێوەیەکی ڕاست و دروست و بەبێ هیچ پاداشتێک، لەکوردستانداپێشوازی لێبکات و هاوبەشی غەم و ئازارەکانی پەنابەران و هاوڵاتیانی کوردی سڤیڵ بکات.

  1. 2000@yahoo. de