ئەنگوست خستنە سەر ئازارەکانی گەلێک کە بۆ ئازادی تێبکۆشێت و خۆی بۆ خاک و نەتەوە بکاتە سوتماک. سنوری نییەو مرۆڤ ناتوانێت وا بە سانایی لەبڕشتی قڵەمێکەوە خەتی نەخشی بۆ بکێشێت و قامکی نووسینی پێ ببزوێنێت، ئەستەمە ئازاری شەوێکی زیندان بە کتێبێک و بە باسێکی چەندکاتژمێرێک ونوسینێکی کورتی ئەوها زامی جێگە دەمی ئەسپێیەکی ناوزیندایش ساڕێژ بکات، وەلێ مرۆڤ ناتوانێت جەستەی تەزیوی ناوزیندان و تێکۆشەرە نەبەردەکانیان لەبیربکات و ئۆقرە بگرێت . من مرۆڤێکی سادە و خزمەتکاری هەژاری کوردستانم، ئەوەی پێڕاگەیشتم کردم و دڵنیاشتان دەکەمەوە ئەوەی پێڕابگەم دەیکەم، بۆ دۆزینەوەی ئەو سەدان و هەزارن شەهید و قوربانیانەی لەناخمدا ماون و ناتوانم بۆ ساتێکیش بێت بیریان بکەم، بۆ ئەو منداڵي شەهیدانەی بە بینینیان چرۆی ژیانەوەم پێدەبەخشن و هەست بە نوێبونەوەی ناخم دەکەم. من دەزانم بوومەتە دوو بەش و لەگەڵ هەردوکیاندا دەبزوێم و دەژێمەوە، ئەوسای شەهید و ئێستای ژیان و سەروەری، ئەوسای مەرگ و ئێستای ئازادی ووڵات، هەر گڵکۆیەک و سەروەریەک و کەڵە پیاوێکی ئەم وڵاتە چەندەها چیرۆکی جۆراو جۆری نەبەزینی لەپشتەو گێڕانەوەیان بەشێکە لەسەروەری گەلێک کە تا ئێستاش ڕۆژانە ڕۆڵەکانی دەکاتە قوربانی خاک و خەڵکەکەی بەڵێ ئەوی ڕۆژێ لە کوردستانی ژێردەسەڵاتی بەعسدا و لە نێو زیندانەکانیاندا جۆرێک ژیان دەبرایە سەر کە ئەستەمە بیریان بکەین. لەوێ لەناو زیندانەکاندا، دڵەڕاوکێ و کردنەوەی دەرگای ئاسنینی ژورەبچووکەکانی پڕلەزیندانی ڕەنگ زەرد و جەستەی لاواز و دەست لەدواوە شەکەت درا و لەخەوڕاچڵەکاندیان، خەوتنی بەکۆمەڵی و پۆشاک دڕاوی پڕلەئەسپێ، بۆنی سەتڵی میز کردن و هاوار و ناڵەی مناڵ و پیرەمێردان و شەونخونی و برسێتی و نادیارکردنی چارەنووسی مرۆڤەکان، ئەمانەهەرهەمووی ڕۆژانێک بوو، ڕژێمی دیکتاتۆری ڕوخاوبە ناوی عەدالەت و نیشتیمان پارێزیەوەلەژیانی خەڵکی شەرەفمەندی تێکۆشەرانداتاقی دەکردەوە و ئەوئازار و ئەشکەنجانەش وەک هەڵواسینی قورسایی بەشوێنی تایبەتی ئەندامی جەستەی مرۆڤدا و هەڵگرتنی بوتڵ بەزۆر و هەڵواسین لەدواوە و زۆرئەشکەنجەی تر، دەبوونەهۆی نەخۆشی گەورەی کوشندە و بەربوونی خوێنبەری شادەمارەکانی زیندانەکان. کەزۆریان بەوهۆیەوەگیانیان لەدەستدەدا و چارەنوسیان نادیاردەبوو، ئەگەری زیاتری ئازار و ئەشکەنجەدانی زیندانەکان، لەهەڵمەتبردنی هێزی پیشمەرگە بوو، بۆسەر بارەگا و سەربازگەکانی ڕژێم، بەتایبەت دەستوەشاندن لەچەکدارانی ڕژێم لەناوشارەکانداڕق و کینەی زیاتریان هەڵدەگرت. لەمانگی حەوتی ساڵی١٩٨٣دا، دوای ئەنجامدانی چالاکیەکی مەزنی تێکۆشەرانی تیپێکی شارباژێڕلەشاری سلێمانیدا و لەگەڕانەوەیاندابۆشوێنی مەبەست، بەداخەوە حەڤدەڕۆڵەی قارەمان دەبنەقوربانی پلانێکی سەربازی ڕژێم و خوێنی گەشی حەڤدەپێشمەرگە لەپێناوپاراستنی خاک و نیشتیمان دەڕژێ و گیانیان فیدای گەل و نەتەوەکەیان دەکرێت و لەنێو ئەوحەڤدەشەهیدەدا، پێشمەرگەی بەناوی عومەرەسور، دوای برینداربوونێکی سەخت و لەهۆشچونی بەردەستی ڕژێم دەکەوێت و ئیترلێرەوەچیرۆکی پاڵەوانێکی کۆمەڵەی ڕەنجدەران دەست پێدەکات و ئیترئەو نەبەردیەی هێزی پێشمەرگە، دەبێتەتۆڵەسەندنی زیاتر و ئەشکەنجەدانی زیاتری زیندانەکان لەلایەن دەستوپێوەندی ڕژێمەوە، لەوسات و کاتەدالاوێکی ڕۆشنبیری گەلەکەمان بە ناوی ئاراس عەبدول ڕەحمان، کەناسراوەبە شەهیدمامۆستاپێشڕە و، یاخیەکی شۆڕشگێڕی گەورەی نێوزیندان دەبێت و کینەی دار و دەست و تاقمەکانی ڕژێم، وەک پڵنێک، ئاراس عەبدول ڕەحمانیان خستبووەنێوژورێکی تەنهای بچووک و بەهەمووشێوازێک ئازاری جەستەیان دەدا، ئەگەرچی ماوەی چەندجارێک دەیانهێنایەنێوزیندانەکانی تر، بۆئەوەی بەڵگەی لێوەربگرن، بەڵام بەپێچەوانەوە شەهیدمامۆستاپێشڕەو، وای لەهاوڕێ زیندانەکانی تری کردبوو ئەوەی کەلەژێرئازار و ئەشکەنجەدا ڕاستیەکانیان وتبوو، پەشیمانی دەکردنەوە. ئەوەش ببووەهۆی گرفتێکی گەورەبۆڕژێم، ناچارجارێکی تر شەهیدمامۆستاپێشڕەویان دەبردەوەژوری تەنهایی، بەڵام بەبێ ئەوەی هیچ سودێکی لێوەربگرن لەئەنجامی ئەشکەنجەدانی زۆری زیندانەکان، لاوێکی تێکۆشەربەناوی سەلام عەبدول ڕەحمان توشی نەخۆشی دەبێت و بەدەستی شەکەت دراوڕەوانەی نەخۆشخانەی سەربازی دەکرێت و لەوکاتەشداپێشمەرگەی برینداری کارەساتی قڕگەعومەرەسور بۆ چارەسەرکردن لەوێ دەبێت و پێی ڕادەگەیەنێت بەوەی دەبێت خۆڕاگربیت، نموونەی شەهید مامۆستاپێشڕەوی بۆباس دەکات کەچەند مرۆڤێکی بەڕوەشت بەرزی دڵسۆزی خۆڕاگربووە، ئەوەش دەبێتەهۆکارێک بۆبەرزکردنەوەی ورەی پۆڵاینی هەمووزیندانەکان، ڕۆژلەدوای ڕۆژ مرۆڤەجوانەکان ون دەبوون و هەریەک بە شێوازێک چارەنوسی نادیاردەبوو، تاکووئەوەی شەهید مامۆستاپێشڕەو و پێشمەرگەی دێرین عومەرەسور، سەلام عەبدول ڕەحمان ئەندامی ڕێکخستنی ناو شار، حوکمی لەسێدارەدانیان بەسەرداسەپێندرا و بەندەش بەحوکمی بیست ساڵ، تاکووڕێکەوتنی گفتوگۆی نێوان یەکێتی و ڕژێم ساڵی ١٩٨٤تەواوی زیندانیانی سیاسی بەرلێبوردنی گشتی کەوتن و دوای بەربونمان بەچەند مانگێک دووبارەچوینەوەڕیزی هێزی پێشمەرگە و درێژەمان بەخەباتی سیاسی داوزۆربەداخەوە لەئەنجامی کارێکی گرنگی شۆڕشدا، پێشمەرگەی فەرماندە و دڵسۆز و تێکۆشەر مامۆستا پێشڕەو، مامۆستای قوتابیەکانی زیندان، بەدەستی چەکدارەکانی ڕژێم لەبەڕاوری ٦/٧/١٩٨٤شەهید دەبێت و دەچێتەڕیزی کاروانی نەمرانەوە. ئەگەرچی شەهیدمامۆستاپێشڕەو لەڕابردوشدادووجاری ترزیندانی کراوە و لەبەرخۆراگری هیچی نەدرکاندوە و ئازادکراوە. ئێستەش پیری بەباڵای ئەو مرۆڤەجوانانەداهەڵدەدات و چارەنوسیش هەروەک خۆیەتی و کەسانی تری جیاوازلە ڕەنج و ماندوبون و بەرهەمی خوێنی گەشی شەهیدەکان و پێشمەرگەی دێرین و زیندانی سیاسی دەخوات.

  1. 2000@yahoo. de