ژنه بارزانیه‌كان بە په‌ز به‌خێوكردن ده‌ژیان ...شەهاب کەریم- ئەڵمانیا
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- شەهاب کەریم
- Hits: 693
گه‌ڕانه‌وه بۆ بنەبڕکردنی مێژووی پارتی، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو درمه‌كانی جه‌سته‌ی سیاسی كورد‌و خاكه‌كه‌ی؛گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دروستكردنی ماڵێكی ڕاستهقینهوكۆمهڵگایهكی تەندروست ململانێی " كوڕه‌كانی مه‌لا مسته‌فا" بووله‌گه‌ڵ ڕژێمی ئه‌وسای عێراقدا، بارزانیه‌كانی خسته به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال و بوونه سوته‌مه‌نی بۆ بوغز‌و كینه‌ی بنه‌ماڵه‌و، زۆرینه‌ی پیاوه‌كانیان لهودهڤهرهدا ڕاپێچی مه‌رگ كرد، منداڵ وژنیان له‌به‌ر بژێوی كه‌وتنه سه‌رجاده‌و ڕێگاوبانهكانی نێوان ههولێروشارهكانی تری كوردستان، تاڵاوی ژیانێكی سه‌خت وچاوه‌ڕوانی ئه‌وده‌میان ده‌چه‌شت به كنگروگژوگیا كۆكردنه‌وه‌و، په‌ز به‌خێوكردن ده‌ژیان، هێڵه‌ك ولفكهو كاری ده‌ستیان دهخستهن نێو بازاڕهكانهوهوبهكهمترین ده‌ستكه‌وت ده‌ژیان؛نازو نیازی خۆیان له‌نێو له‌پی ده‌ستی كه‌سانی تردا ده‌خوێنده‌وه، هیوای دڵیان ده‌به‌خشیه دڵداروگهنجهكانی ئه‌ویی ڕۆژێ.خه‌ڵكانێكی زۆر شاهیدحاڵی گوزه‌ران وژیانی ئهودهمهن.به‌ڵێ ئه‌وان له‌چاوه‌ڕوانیدا ده‌ژیان، به‌ڵام چ چاوه‌ڕوانیه‌ك.! له‌پاش ڕاپه‌ڕین(پارتی له‌ژێر ناوی" شه‌رف وناموسدا" هه‌موو ئه‌وخه‌ڵكه هه‌ژاره‌ی له‌ناوبردو، بنه‌ماڵه‌كه‌ی خاوێنكردهوهو دوا كاری خۆی به‌ئه‌نجام گه‌یاند)؛ئه‌مه قسه‌ی به‌رپرسێكی پارتی بوو؛كه له"كۆنگره‌ی ١٣" دا هاواری ده‌كرد پێشمان كه‌وه بارزانی تۆ...و تۆمان هه‌بی به‌سمانی.!؟ كۆنگره ؛ده‌بوایه كۆنگری ڕوماڵكردنی كێشه‌كان وده‌رخستنی ڕاستیه‌كان بوایه، نه‌ك پیاهه‌ڵدان وخۆڵكردنه چاوی ئه‌ندامانیان له هۆڵێكی داخراودا؛ ته‌وابونی كۆنگره و دیاریكردنی سه‌رانی نوێ بنه‌ماڵه؛ ده‌سپێكێكه بۆ خرۆشاندی هه‌ستی شه‌قامی كوردی و تێكۆشانێكی نوێیه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه.سه‌رۆكێك ئه‌مه ڕه‌وشت وكرده‌وه‌ی بێت، سه‌رۆكێك له‌شكری دوژمنی بێنێته سه‌ر خاكه‌كه‌ی و شه‌رفی نه‌پارێزێت؛خوێنی گه‌نجه‌كانی بڕێژێت وبه‌كه‌م سه‌یریان بکات سەرۆکێک بازرگان و جاسوسی وڵاتان بێت، دەنگی ئازادی کپ بکات و ڕۆژنامەنوس بکوژێت؛ ده‌بێت بەرهەمی چی بێت جگه له‌كاره‌سات وقڕكردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی...
This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.