کوردستان لەسەرهەڵدانی پێزانینەوە بۆ ئەوەی هەبین و شکۆمەندیی بکەینە ئامانج، پێویستیمان بە بەرخۆدان و هەڵمەت و بەرپەرچدانەوە بوو .مێژوویەک هێندە تەپوتۆزی لێنەنیشتووە، پڕە لەگیانبازیی لپێناو بووندا .شۆڕشی نوێ خەستی هەموو شۆڕشەکانەو کۆتایی ئەم شۆڕشە هەڵدێرێکی مەفعبوونەوە نەبوو، بەڵکو دروشمی کوردستان یان نەمان، کوردستانەکەی شایستە بوو .

لەخۆڕا دەستکەوت نابێت، گەر نەگلێین و سەرکەوتن بەدەست نەهێنین، مرۆڤەکانی سەردەم هەمیشە بەگیان و بەخوێن سەنگەریی کوردایەتیان پاراستووە، پەرەیان پێداوەو لەهەوڵی بست بەبستی ڕزگارکردنی کوردستاندا بوون .ئەوان بەرژوەندی خۆیی و بێگوێدانە هیچ ترسێک، ئۆباڵی ڕزگارکردنی گەلیان هەڵگرت.


کاتێک ئەوان ڕوویان کردە سەنگەری کوردایەتی، لەوە نەترسان چیان بەسەر دێت و چارەنوسیان چۆن دەبێت، بەڵکو لەپێناو ئامانجە گەورەکەدا نەک خۆیان بەڵکوو خاوخێزانێان بەخت دەکرد .ئەم خۆ بەخشینە بە هەموو کەسێک نەدەکرا و زۆرکەسیش هێندە ئازایەتی تیا نەبوو بڕیارێکی هێندە خۆبەخشانە لەپێناو باش بوونی ژیان و کەرامەتی دا ئەوانی تردا، بدات .
شوان موغاغی سکرتێری کۆمەڵەی پێشمەرگەی کەمئەندامانی سەنگەر، لەسەرەتای ساڵانی هەشتەکان، وەک پێشمەرگەیەکی تێکۆشەر، ڕۆڵی کاریگەری هەبووە لەمافی پاراستنی گەلەکەی و ماندونەناسانە و خۆنەویستانە، لەزۆربەی چالاکیەکانی ناوشار و شاخ، لەدەستەی هێرشبردنە سەردوژمن بووە و لەکەمترین تەمەنی پێشمەرگایەتیدا، شەرەفی فەرماندەی کەرت پێ سپێردراوە .دوای چوارجار برینداربوونی لەڕووبەڕووبونەوەکانی سەردەمی ڕژێم و شەڕەسەختەکانی داستانی ڕزگاری، چاوێکی لەدەستداوە و برایەکیشی شەهیدی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد و تێکۆشەری سەردەمی کیمیاباران و ئەنفال و پارتیزانی پێش ڕاپەڕینی سەرتاسەری ئازاکردنی کوردستانە لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕی تیرۆرستانی داعش و ئاستی بەرپرسیارێتی بەرامبەر بەگەلەکەی بەشداری زۆربەی زۆری شەڕەکانی کردوە و لەشارۆچکەی قەرەتەپە لەئەنجامی سێ تەقینەوەدا بەسەختی بریندادەبێت و لەئێستەشدا بۆچارەسەرکردنی سەختی برینداریەکەی و، سەرهەڵدانەوەی برینەکۆنەکانی سەردەمی شاخ، سەفەری ئەڵمانیای کردووە لەو سەردانەیدالە لایەن کۆمەڵیک هاوڕێ و دۆستانی کوردایەتی پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا لەوانە : ئاسۆ خانەقینی بەرپرسی رێکخراوی schmetterling، ئەم رێكخراوە پتر لەدوو ساڵە لەدایک بووە و داکۆکی لەمافی منداڵان دەکات و خاوەنی دەیان پڕۆژەی خزمەتگوزاریە .هەروەها نەوشیروان شەهیدغەنی نەمەڵی ئەندامی بەڕێوەبردنی ناوەندی ڕۆشنبیری کوردی ئەڵمانیا لە شاری مانهایم و، ڕۆستەمی حاجی برایم، سەرتیپی٢٧ی تۆکمە و، شێخ یاسین و لەلایەن بەندەوە شەهاب کەریم
پاشان گفتوگۆمان لەسەر ڕووداوەکانی ئەم دوایەی کوردستان و هەروەها یەکێتی کرد، هەموومان بە ئەرکێکی نیشتیمانیمان زانی، بەهەموو شێوەیەک بەشداربین یان داکۆکیرکەری ڕاستەقینە بین لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعشەکان و دەستکەوتەکانی گەلەکەمان بپارێزین


شوان موغاغی وەک ئەرکێکی مێژوویی، دوای ئەوەی هەندێک چارەسەری وەرگرت لەلایەن دکتۆرەوە، سەردانی کەسوکاری شەهیدانی گەلەکەمانی کرد، کەلەئێستادا دانیشتووی ئەڵمانیان لەوانە کەسوکاریی شەهید بەکر باڕۆیی و، چەند کەسایەتییکەی تر، کە لەوەوپێش لەزیندانی ڕژێمی سەدامدا، ڕۆژانێکی زۆریان بەسەر بردووە .