ڕوداوەکانی شەڕی نێوپارتەسییاسیەکان لەڕابردودا، باسکردنیان قورس و گرانە و جگەلەوەی ڕەفتاری قێزەوەن و سەدان تێکۆشەری یەکێتی بێ ئاگای تیابووبەسوتەمەنی و خوێنیان بەناهەق ڕژا، دەتوانم بڵێم تۆی دەیان پرسیاری لەهزرمداچاند، کۆیلەبوون، بێ ووڵاتی، ئازادی، چوونەشاخ وانەیەک پڕبوون لەیاساکانی ژیان، ئەویاسایەی ژیانیان کردبوەدوولەتەوە، ئەویاسایەی لەوڵاتی ئێمەدامرۆڤایەتیان لەت و پەت کردبوو، ئای دوژمنێکی چەندەدڕندەمان هەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا یەکترمان خەڵتانی خوێن دەکرد و یەکترمان دەکوشت.

لێ هەڵدانەوەی پەڕەخوێناوییەکانی ئەومێژوەلەئەمڕۆدا، بۆنەوەی داهاتوو، باسکردنیان لە هەرشوێنێکداترسناکە و دەکرێت لە داهاتوداشداغەدرلەمێژوونەکرێت و تەواوی ڕاستی و دروستی شۆڕشەکان و ناکۆییەکان و تەواوی قوربانیان و سەرکەوتن و شکستەکان وەک خۆیان باس بکرێن ئەمانە و زۆرنهێنی ترنابێت فەرامۆش بکرێن، ئەگەرچی دوای ساڵانێکی زۆری ئازادکردنی سەرانسەری کوردستان لەژێرستەم و سیستەمی دیکتاتۆری ڕژێمی ڕوخاوی لەناوچوو، کەئەوەش ئاوات و ئامانجی هەرتاکێکی کوردبوو، بەپێچەوانەوەبەتایبەت بار و دۆخی سیاسی ئێستای کوردستان کەوتۆتەبەردەم هەڕەشەی گەورەی دوژمنانی و شەڕ و تاوانی دڕندانەی هەندێک گروپی ئیسلامی و ئیسلام گەرییەکان و داگیرکردنی خاکی کوردستان لەلایەن داعش، هەزاران قوربانی لێکەوتەوە و سەدان چیرۆکی تراژیدیای ئەنفالی گەرمیان و هەڵەبجەی شەهیدلە گەورە و بچوکی کوردانی ڕەسەنی ئێزیدیان دوبارەبووەوە، کەزۆرینەی ئەوتاوانانە و فرۆشتنی ئافرەتانی کورد، لەبازاڕی ئیسلامیداهۆکاری هەڵەی گەورەی پارتەسیاسیەکان بوو، ڕێگەگرتن لەهێزی پێشمەرگەی نێوپارتەکان و ڕوبەڕوبونەوەیان لەگەڵ گروپی ئیسلامی داعشدالەگەرمیان و ناکۆکی نێوان بەرپرسەباڵاکان و دابەشبوونی ئەندامانی حیزب بەسەرچەندین تاقم و کوتلەدا و دروستبوونی قەیرانی دارایی و ئابوری، ئەرکی بەرپرسیارێتی دەکەوێتەئەستۆی کێ؟؟ مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی, باپیرەم لەڕێگەی کوردبونیداشەهیدبوە و گەرشەهیدیش نەبوایەتائێستەنەدەما، ئەوەش بوەبەجوانترین مێژوکەفەخر و شانازی پێوەدەکەم، کەواتەمنیش گەرشەهیدنەبم هەردەمرم، گەرشەهیدیش بم هەرهیچ نەبێت لەلاپەڕەی مێژوی بزوتنەوەی نیشتیمانی کوردستانداخزمەتێک بەنەتەوەکەم دەکەم و ناشمەوێت جارێکی چیرۆکی تراژیدیای ڕوداوەسەخت و ترسناکەکانی شەڕی کوردکوشتنی نێوحیزبەکان دووبارەببنەوە، ئەوەی لەهەوڵی ئەوجۆرەکارەسات و دوبارەکردنەوەیدابێت، ئەوەشەرعیەتی شۆڕشگێڕی نابێت، خاکی کوردستانیش بەهەرچوارپارچەکەیەوەمافی هەمووکوردێکە و ئامادەیی بەرگریکردنیشم هەیەلەبادینان تا بەدرەوجەسان، بەڵام تائێمەلەگەرمیان بین بنەماڵەی شەهیدان ئەوئازادییەدەبەخشن بەئێمە و ئێمەش لەهەوڵی بەرگریکردندادەبین لەهەرەستدرێژی کردنێکدا، تاوانی فرۆشتنی ئافرەتانی ئێزیدیان لەبازاڕی ئیسلامیدا، ئەوەمێژووحوکم دەدات بۆنەوەی داهاتوش و هەموگەلانی تری جیهان، لەناوحیزبەکەشمداشانازی بەبونی هەرتێکۆشەریک دەکەم و هیچ حیزب و لایەنێکیش بێ هەڵە و کەم و کوڕی نابێت، لەداهاتوشداپێشنیاری باشمان هەیەبۆڕێگەچارەسەرکردنی کەم و کوڕییەکان، شانازیش بەهەرحیزبێکەوەدەکەم لەخزمەتی گەلەکەمدابێت، لەدیدارێکی تایبەتی کاک مەحمودسەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی، بەچەندڕەخنەیەک ئاراستە کرا و لێدوانی بەم شێوەیەلەسەرکرا. .

Wusha. 2000@yahoo. de