جوانترین ڕێكارەكانی مرۆڤبون تێگەیشتنە لەخودی مرۆڤ و سروشتی مرۆڤایەتی لە بون و بونیادگەرای مرۆڤایەتی و سروشت، لەم چەمكەوە بۆ تێگەیشتن و خوێندنەوەی ڕاستگۆیانەی بون و خوڵقێنەری بون دو دونیای جیاوازو دو ڕێچكەی بیركردنەوەی جیا لەیەك ڕیتمی تێگەیشتن لەنەغم و ململانێدان بۆ خاڵی بڕوابون بەخودی بون. تێگەیشتنی دروستبون لەو ڕێگای پەیامە نوسراو و نێردراوەكانەوە بۆ مرۆڤ و هزری تێگەیشتن و لێكدانەوەی مرۆڤ و بەدواداچونەكانی بون بۆ ڕونكردنەوەو وەڵامدانەوەی گشت پرسیارە ون و چەپێندراوەكانی سروشت بەردەوامی بیركردنەوە، بە واتایەكی تر وەستان و خوێندنەوەو خۆگونجاندنی تێكستە نوسراوەكان یان بەرەدەوامی و بیركردنەوەی لۆژیكانە و پەیبردن بەدۆزینەوەی پرسیارە وردەكان و تێگەیشتن لەتەواوی ڕاستییەكان!.
پەڕتوكە كۆمكراوە ئاسمانیەكان و پەرتوكە زانستییەكانی هەمەچەشنەی مرۆڤایەتی لەململانێی پرسیارو بوندا هەتا ئەمڕۆ لەگێرمەو كێشەدان و خورافە دەستبەرداری ئەم چەمكەخەیاڵییەی خۆی نەبوە وەك كێشمەكێش و ملدان بۆڕاستییەكانی مرۆڤ بون.
لەڕوبەڕوبونەوەو دیبەیتی دینی ئیسلامی و بونیادگەرادا مرۆڤ دەكەوێتە بەر پرسیارێتێكی قورس و نەگونجاو بەرامبەر بەو دینەی دەیەوێت قسەی لەسەر بكات و خاڵ لەسەر پرسیارە ڕاستەكان دابنێت و بێ سڵەمینەوە لەگەڵ سەردەمدا بگونجێت!؟.
دین تێكستێكی كۆنكرێتی نوسراوی جێبەجێكارە لەڕوی كارپێكردنەوە بۆ پەیڕەوانی و هەوادارنی دینە دیاریكراوەكەی لەفۆڕمی بڕوابونی دینییەوە بۆ مرۆڤ. هەرجۆرە باس و خواسێكی دەرەوەی ئەم ملكەچبون و جێبەجێكردنە دەبێتە تاوان و زوڵمی قورس لەدین و هەوادارانی، گەر دین وا پێچراوەش بێت بەڕێساكانی سزادان و یاسای پەیڕەوكردن و ناچاربون بە نوسراوێكی دیاریكراوی ئاسمانی و پەیامبەرانی، ئیتر هیچ مانایەكی كەسی و لێكدانەوەی مرۆڤبون لەجوغزی مرۆڤایەتی و بیركردنەوەی خودا دروست ناكات و نابێتە دیبەیتی تێگەیشتن جگە لە دوبارەكردنەوەی پەیامەكان و ڕێساكانی دین لەچوارچێوە سنوردارەكەی خۆیدا بۆ مرۆڤ و بونەوەر!. هەوادارانی ئیسلامی سیاسی لەكوردستان و پەیڕەوانی دینەكەیان كەبەسەر چەندین گروپ و پارتی سیاسیدا دابەشبون درزی بێ ئومێدی و ململانێی سیاسی و دینی و تێگەیشتن و بڕوابونیان بەجیاوازی دین و پەیامەكەیان دەخاتە ڕو بۆ خود و بونیادگەرایی لەسنوری دەستورێكی ئیسلامی ڕاستەقینەدا بۆ ئیسلام و هەوادارنی دینەكە. !؟ لەم دیدگای دینەو پەیڕەوانی دین و دیندارانی هەڵگری پەیامە دیاریكراوەكەی دین دەبێت زۆر بە وردبینانەو بێ چەندوچون هەڵگر و بڵندگۆی وتنەوەی گشت ئەو پەیامانەبن كە لەناو پەڕتوكە دیاریكراوەكەدا هەیە بۆ هەر وتەو گفتوگۆیەكی دینی، هەر بۆیە ناتوانم لەوە بگەم كەبەڕێز عەلی باپیری كۆمەڵی ئیسلامی لەدیبەیتەكەی ڕوداودا چۆن و بەچی جۆرێك توانا كەسی و هزرییەكانی خۆی بەسەر دیندا پەخشان و تەخشاندەكرد بۆ باسێك كەجگە لەبێژەرێكی ریكۆردكراو هیچ مانایەكی بەزیندویی بەبیسەران و شارەزایانی دین و دونیا نەگوت.
ئەو جگە لەمانەوەو بەردەوامی جەنگێكی ئەفسوناوی خەیاڵ مەستی خودایی، هیچ پرسێكی ڕاستەقینەی خوداو خودی نەجولاند!. ؟

Wusha. 2000@yahoo. de